|
نامه‌ی -46-
ساڵێكی تر له ته‌مه‌ن
"هه‌موو ساڵێك به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌ن
داده‌نیشم
له‌به‌ر قاپی ساڵێكی تری خه‌سیودا
چاو‌ڕێی شتێك ده‌كه‌م له ژیان ده‌چێت
چاوه‌ڕێی شتێك ده‌كه‌م له خۆزگه ده‌چێت
ساڵێكی نوێی تر دێت هیچیانی پێ نیه
ساڵێك به‌ناو كۆڵانه‌كانیا "نه‌گه‌یشتن" و "عه‌ده‌م"
چرۆ ده‌كه‌ن
بێئیراده‌كردنی ئینسان باڵاده‌كات
مردنی خه‌ونه جوانه‌كان هه‌واڵ و به‌دواداچوونه
جارێكی تریش ساڵێكی ترم له‌ته‌مه‌ن به‌ڕێ كرد
ساڵێكی تر هات و هێشتا نازانم ژیان دێت یان نا؟"
هه‌مو ساڵێك له‌گه‌ڵ رۆژه‌كانی كۆتایی مانگی
كانونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی
نوێ له‌یه‌كتری ده‌كه‌ین. جاران پێش داهاتنی
ته‌له‌فۆن رووبه‌ڕوو بووه، پاشان له‌گه‌ڵ داهاتنی
ته‌له‌گراف و ته‌له‌فۆن به ته‌له‌فۆن و ته‌له‌گراف
پیرۆزبایی ئه‌و بۆنه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتری گۆڕدراوه‌ته‌وه،
پاشان به پۆست له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر و ته‌نانه‌ت
له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، هه‌تا ده‌گاته ئه‌مڕۆمان
كه جگه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن، به رێگه نوێكانی
ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌یی وه‌كوو ئیمه‌یل و sms و
شێوازه‌كانی تر ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه و پیرۆزباییه‌كان
ده‌گۆڕدرێنه‌وه..
"هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی وه‌دیهاتنی هیوا و ئاواته‌كان
بێت" یان "هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی گه‌یشتن بێت به
هه‌موو هیواو خۆزگه‌كانتان." ئه‌م دوو دیڕه زۆر
دووباره ده‌بنه‌وه له ده‌قی پیرۆزباییه‌كاندا،
زیاتری هیواخواستن بۆ وه‌دیهاتنی ئاوات و هیوا و
خۆزگه‌كان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته
زیارتر و به شێوه‌یه‌كی جیاواز وردكه‌ینه‌وه، ده‌بینین
ئه‌وه‌ش گرێدراوه یان ره‌گێكی وا له‌ناو هه‌ناوی
ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه هه‌تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه
و ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ش كه خوێنه‌ر ئه‌م وتاره ئه‌خوێنێته‌وه
و دوای ئه‌وه‌ش میلله‌تی كورد یه‌كێكه له میلله‌ته
هه‌ره زوڵملێكراوه‌كانی دونیا، یه‌كێكه له‌و
میلله‌تانه‌ی كه هه‌رگیز هیچ هیوا و خۆزگه‌یه‌كی
نه‌هاتۆته‌دی، ئه‌وه‌شی ئیستا به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی
له ئازادی و واقیعی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی نیه،
بۆخۆی نیه به‌سه‌ربه‌خۆیی..
ئه‌كرێ ئه‌م وشانه‌ی من كه‌مێ زیادڕه‌وی و
ناواقیعیانه‌بینینی تیابێت، به‌ڵام چیبكه‌م كه هه‌موو
ساڵێك كه ئه‌و هه‌موو پیرۆزباییه‌م به‌ده‌ست ده‌گات
به رێگه جیاوازه‌كانه‌وه ئه‌و هه‌سته‌جارێكی تر
له‌لام زیندوو ده‌بێته‌وه، بۆخۆشی وایه ئێمه‌ی
كورد میلله‌تێكین زۆرترین خه‌ون ده‌بینین و كه‌مترین
خۆزگه‌مان دێته‌دی..
بۆخۆم هێشتا ساڵی خه‌سیو به‌ڕێ ده‌كه‌م، هێشتا
خواحافیزی له ساڵی به‌تاڵ وه‌كوو گوڵدانی به‌تاڵ
هه‌تا به‌رده‌رگای ته‌مه‌ن ده‌كه‌م.. ئه‌مه هیچی
ره‌شبینی نیه. به‌ڵام ساڵێكیان له وتارێكدا پرسیم:
داخوا له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنی ساڵێك و پێشوازیكردن له
ساڵێكی نوێ، ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وته‌كان به خه‌ساره‌ته‌كان
به‌راورد بكه‌ین، داخوا چه‌ند ده‌سكه‌وت به‌رانبه‌ر
به چه‌ند خه‌ساره‌ت ده‌وه‌رستێـته‌وه؟ ئه‌و ده‌م
ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆم ئه‌ژمارنه‌كرد، نه له‌سه‌ر
ئاستی تایبه‌ت و نه له‌سه‌ر ئاستی گشتی، به‌تایبه‌ت
له كوردستان.. ئیدی ئه‌مساڵیش كه ئه‌و پیرۆزباییانه‌م
یه‌ك به‌دوای یه‌كدا به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت، ده‌مگوت:
ده‌با جارێ ئاوڕێ له ساڵی پار بده‌مه‌وه داخوا
ده‌سكه‌وته‌كان چه‌ند بوون، داخوا چه‌ندی له خه‌ون
و خۆزگه‌كانمان وه‌دیهات؟
دواجار ده‌بوو هه‌ر هیوای ئه‌وه بۆ یه‌كتر
بخوازین كه ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی وه‌دیهاتنی خه‌ون
و خۆزگه‌كانمان، چونكه بۆخۆی خه‌ون خۆزگه‌كانمان
وه‌كوو خۆیان ساڵ له‌دوای ساڵ ماونه‌ته‌وه، هیچی
لێ نه‌هاتۆته دی، ده‌نا ده‌بوو بۆ ساڵی نوێ هیوای
شتێكی تر بۆ یه‌كتر بخوازین..
venusfaiq@gmail.com
|