|
نامه‌ی -41-
یادی ئه‌مساڵی
ئه‌نفال و رۆژنامه‌گه‌ری..
هه‌ردوو یادی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و رۆژنامه‌گه‌ری
كوردی له مانگی نیساندا یه‌كانگیر ده‌بن، رێكه‌وتێكی
سه‌یر. ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك
له‌نێوانیاندا نه‌بینێت. به‌لام من ئه‌مساڵ به
شێوازێكی تر بیرم لێكرده‌وه.. داخوا رۆژنامه‌گه‌ری
كوردی و میدیای كوردی توانیویانه دوای ئه‌و هه‌موو
ساڵه رۆڵی باڵا له ناساندنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال
ببینن؟
زیادڕه‌وی ناكه‌م گه‌ر بڵێم میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری
كوردی ئه‌و رۆڵه‌ی نه‌بینیوه كه ده‌بوو بیبینن،
ئه‌وان به‌شی خۆی باسیان له ئه‌نفال كردوو، به‌ڵام
هه‌ر یه‌ك له دید و بۆچوون و باوه‌ڕی ئه‌و
حزبه‌وه كه له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی. به‌تایبه‌ت راگه‌یاندن
و رۆژنامه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار. ئه‌گه‌ر
به ئه‌رشیفی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌كانی هه‌ردوو
حزبه‌كه‌دا بچینه‌وه، ده‌بینین هه‌میشه باس له‌و
تاوانان و مه‌ینه‌تیانه كراوه كه له‌و ناوچانه‌دا
روویانداوه كه كه‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.
كه‌واته ئه‌وان ده‌رئه‌نجام زیاتر حزبایه‌تیان
كردووه نه‌ك كوردایه‌تی..
هه‌مووشمان ئه‌زانین ئه‌وده‌می به‌عسی سه‌ددام ده‌چوو
دێهات و شار و شارۆچكه‌كانی وێران ئه‌كرد و ئه‌یسووتاندن،
له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی جیای نه‌ده‌كردنه‌وه و
پۆلینی نه‌ده‌كردن، هه‌موویان له‌به‌ر یه‌ك ده‌كوشت
و له‌ناو ده‌بردن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كوردبوون. ئیستاش واخۆشبه‌ختانه دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی
به‌جیهانناساندنی ئه‌و تاوانانه وه‌كوو تاوانه‌كانی
جینۆساید وا له ئارادا و، سه‌دایه‌كی باشی ناوه‌ته‌وه،
ئه‌بینیت هه‌ر حزبه‌كانن خۆیان كردۆته‌و پاڵه‌وانی
مه‌یدان و كردوویانه‌ته ده‌سكه‌وتی خۆیان.
به‌وپێیه‌ی بواری رۆژنامه‌گه‌ری یه‌كێكه
له‌بواره هه‌ر زه‌ره‌ر لێكه‌وتووه‌كان، ئه‌وبواره‌ی
له‌رێگه‌ی شێواندن و تێكدان وقه‌ده‌غه‌كردنی، مه‌به‌ست
سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كه‌لتووری و شارستانی سه‌رتاپای
میلله‌تێك بووه، بۆیه ده‌بوو له‌هه‌موو بواره‌كانی
تر به ویژدانه‌وه ئیشی له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال و
ئه‌نفالكراوه‌كان بكردابا. ئه‌و ده‌مه‌ش بواری رۆژنامه‌گه‌ری
كوردی ئه‌توانێت خزمه‌تی ته‌واو و بێلایه‌ن و سه‌ركه‌وتووی
دۆزێكی وه‌كوو دۆزی ئه‌نفال بكات، كه‌ببێته ده‌سه‌ڵاتی
راسته‌قینه، ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و، به‌بێ
پشتگیری حزبایه‌ت و ریكلام بۆ حزبه‌كان بچێته ناو
كۆمه‌ڵگاو و ببێته ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه‌ی
ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی میلله‌تی هه‌ژار و
لێقه‌وما و سته‌مدیده.
ده‌كرا ئه‌مساڵ بۆ زیاتر به‌رز راگرتنی پرسنیپه‌كانی
رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و هاوكات به‌رزڕاگرتنی خوێنی
شه‌هیدانی ئه‌نفال، هه‌ردوو یادی رۆژنامه‌گه‌ری و
ئه‌نفال پێكه‌وه بكرابانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یادی
رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی هه‌وڵه‌كانی
به‌جیهانناساندنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال له‌سه‌ر
ئاستی جیهان وه‌كوو تاوانه‌كانی جینۆساید، هه‌ردوو
پێكه‌وه ئه‌مساڵ ببونایه به سیمۆڵی خه‌باتی
میللتی كورد و، هاوكات ببوایه‌ته هه‌نگاوێك به‌روه
زیاتر ئه‌كتیفكردنی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و دابڕینی
له ئایدیای حزبه‌كان ده‌ربازبوونی له ململانێی
حزبی و كێبڕكی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئامرازێك بۆ
خزمه‌تكردنی دۆزه‌كانی وه‌كوو دۆزی ئه‌نفال..
www.venusfaiq.com
venusfaiq@yahoo.co.uk
|