له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

24 تیپى كفرى (به‌هیواى پێكه‌وه‌ ژیان) له‌سه‌ر یاریگایه‌كى خۆڵ یارى ده‌كه‌ن!!

 


زه‌نگ-كفرى-قادر: له‌ ژێر دروشمى وه‌رزش په‌یامى ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ رۆژى 18-6-2008 یانه‌ى وه‌رزشى كفرى خولى تۆپى پیێ شه‌هید (ئه‌حمه‌د حه‌مید محه‌مه‌د)ى بۆ 24 تیپى شاره‌كه‌ كرده‌وه‌.
سه‌ره‌تا كه‌ژاوه‌ى هه‌موو تیپه‌ به‌شداربووه‌كان هاتنه‌ نێو گۆڕه‌پان وتێدا چوار تیپى باشترین ڕۆیشتن خه‌ڵات كران له‌وباره‌وه‌ ئاوات مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامى ده‌ستى یانه‌ى كفرى به‌ زه‌نگى ڕاگه‌یاند كه‌ تیپه‌كان كراونه‌ته‌ چوار گروپ وبه‌ شێوازى دوو دۆڕاندن یاریه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چى وله‌ هه‌ریاریه‌كدا باشترین یاریزان خه‌ڵات ده‌كرێت. تیپه‌كان كراونه‌ته‌ چوار گروپه‌وه‌ له‌ گروپى یه‌كه‌م تیپه‌كانى (ئاینده‌، شاڵاو، شه‌هیدان، برایه‌تى ، بروسك, ئۆمه‌ربل ) یارى ده‌كه‌ن. گروپى دووه‌م (قه‌ندیل،گه‌رمیان ، زه‌رداو، سۆز، رزگارى نوێ، قوتابیان). گروپى سێیه‌م تیپه‌كانى( به‌ختیارى،خاك،خوێندكاران، زمناكۆ، رزگارى، باوه‌شاسوار) تێدایه‌.گروپى چواره‌م له‌ تیپه‌كانى(كوردستان، ئیمام محمد ، زه‌رده‌شت، راستى، ئازادى، هێرۆ) پێكهاتووه‌.بڕیاره‌ له‌ قۆناغى دووه‌م یه‌كه‌مى گروپى یه‌كه‌م ودووه‌مى گروپى دووه‌م یارى بكه‌ن وهه‌روه‌ها یه‌كه‌مى گروپى دووه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌مى گروپى یه‌كه‌م یارى ده‌كه‌ن پاشان یه‌كه‌مى گروپى سێیه‌مى له‌گه‌ڵ دووه‌مى گروپى چواره‌م یارى بكه‌ن وهه‌روه‌ها یه‌كه‌مى گروپى چواره‌م له‌گه‌ڵ دووه‌مى گروپى سێیه‌م یارى بكه‌ن .براوه‌ى یارى یه‌كه‌م ودووه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كتر یارى ده‌كه‌ن وبراوه‌كه‌ى ده‌گاته‌ یارى كوتایى و هه‌روه‌ها براوه‌ى یارى سێیه‌م و چواره‌م به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌كه‌یان ده‌گاته‌ یارى كۆتایى.
شایه‌نى باسه‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كان له‌ یاریگا خۆڵه‌ به‌ردینى كفرى ئه‌نجام ده‌درێ و هێشتا حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانى خۆى جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ له‌ دروستكردنى یاریگاى چیمه‌ن بۆ وه‌رزشوانانى شاره‌كه‌.

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com