|
تیپى كیك بۆكسنى ئاشتى كه ماوه‌ى 7 ساڵه له كفرى دامه‌زراوه
وله‌م ماوه كورته‌دا ئه‌نجامى زۆر باش وچاوه‌ڕوان نه‌كراوى به ده‌ست
هێناوه و ساڵانه یاریزانى نوێ په‌یوه‌ندى پێوه ده‌كات وهه‌تاكو
دێت له گه‌شه كردنێكى به‌رده‌وامن هه‌رچه‌نده له هۆڵێكى بچووك
یارى ده‌كه‌ن به‌ڵام خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى به‌هێزن و توانیویانه
خۆیان بۆ دۆست و دوژمنانى میلله‌ته‌كه‌مان بسه لمێنن و له‌م هۆڵه‌وه
پاڵه‌وانى عیراق ده‌ركه‌وتوه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى لاسه‌نگى
وته‌سكبیرى ڕاهێنه‌رى عه‌ره‌بى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینى عیراق
ڕێگه به یاریزان (شورش ئه‌حمه‌د) نه‌درا به ناوى عیراق دابه‌زى
وله شوێنى ئه‌و یاریزانى دووه‌م نێردرا كه عه‌ره‌ب بوو . تیپى
ئاشتى له لایه‌ن راهێنه‌ر (عماد محمود دروێش) دامه‌زراوه وهه‌تاكو
ئیستا به‌رده‌وامه وله هۆڵى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوان
كفریه مه‌شق ده‌كه‌ن بۆیه ڕاهێنه‌ر ویاریزانانى ئه‌م تیپه
میوانمان ده‌بن له سه‌ر ڕووپه‌ڕى زه‌نگدا:
زه‌نگ: كێ هاوكاریتان ده‌كات؟
عیماد: ئێمه زۆر سوپاسی سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام
له ڕووى مادى و مه‌عنه‌ویه‌وه هاوكارى كردووین وه لێره‌وه زۆر
سوپاسی ڕاهێنه‌رى كیك بۆكسێنى یانه‌ى وه‌رزشی ئاشتى (سیروان مینه)
و ڕاهێنه‌رى كه‌لار (وریا عه‌لى) ده‌كه‌ین.
زه‌نگ: به‌چى شانازى ده‌كه‌ن؟
عیماد: به‌وه شانازى ده‌كه‌ین كه چه‌ندین یاریزان به‌رهه‌م
هاتوون له‌م شوێنه بچووكه‌دا بۆنمونه یاریزان (شاخه‌وان فازڵ) به‌شدارى
دوو پاڵه‌وانیه‌تى كردووه هه‌ردووكیان پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست
هێناوه یه‌كێكیان پاڵه‌وانیه‌تى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى بوو توانى
پله‌ى یه‌كه‌م به ده‌ست بهێنێت له ساڵی 2001 دا . هه‌روه‌ها
یاریزان (شۆڕش ئه‌حمه‌د) به‌شدارى هه‌شت پاڵه‌وانێتى كردووه له
چواریاندا پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه له ساڵی 2006 هه‌ڵبژێردرا
بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسێنى عێراق و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یه‌كه‌مى
ناوچه‌كانى باكوورى به ده‌ست هێنا (المنگقه الشمالیه) توانى له
یه‌ك ڕۆژدا دوو یاری بباته‌وه و ببێ به‌یه‌كه‌مى ناوچه‌كانى
باكوور و خاوه‌نى پشتوێنى ڕه‌شه یه‌ك دانه له یاری كیك بۆكسێندا
و زۆر له‌یاریه‌كانى به (لێدانى كوشنده) بردیتییه‌وه . هه‌روه‌ها
یاریزان (عبد السلام عه‌دنان) به‌شدارى سێ پاڵه‌وانیه‌تى كردووه
له هه‌رسێكیاندا پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه و له ساڵی
2004 له پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌كانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى پله‌ى یه‌كه‌مى
به ده‌ست هێناوه له كێشى خۆیدا و خاوه‌نى پشتوێنى قاوه‌ییه . (ئیسماعیل
حه‌مید) به‌شدارى یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌كانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى
كردووه وتوانى پله‌ى دووه‌م به ده‌ست بهێنێت له ساڵی 2003 دا و
خاوه‌نى پشتوێنى شینه و یاریزان (قاسم محمد) به‌شدارى سێ پاڵه‌وانیه‌تى
كردووه له هه‌رسێكیدا پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه و له
ساڵی 2004 پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر یانه‌كانى
سلێمانى و ده‌روبه‌رى و خاوه‌نى پشتوێنى قاوه‌ییه . یاریزان (كۆچه‌ر
نامیق) به‌شدارى سێ پاڵه‌وانیه‌تى كردووه له یه‌كێكیدا پله‌ى یه‌كه‌مى
به ده‌ست هێناوه له پاڵه‌وانیه‌تى عێراق له ساڵی 2005 پله‌ى
دووه‌مى به ده‌ست هێنا و خاوه‌نى پشتوێنى قاوه‌ییه . (محمد
بورهان) به‌شدارى دوو پاڵه‌وانیه‌تى كردووه له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى
سلێمانى پله‌ى دووه‌مى به ده‌ست هێنا له‌ئه‌مساڵدا و خاوه‌نى
پشتوێنى قاوه‌ییه . یاریزان (مسته‌فا تاریق) به‌شدارى سێ پاڵه‌وانێتى
كردووه له یه‌كێكیدا پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێناوه و له
مانگى 3ى ئه‌مساڵ له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى كوردستان توانى پله‌ى
دووه‌م به ده‌ست بهێنێت و خاوه‌نى پشتوێنى زه‌رده . (ریاز خه‌لیل
) به‌شدارى یه‌ك پاڵه‌وانێتى كردووه و پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست
هێناوه و خاوه‌نى پشتوێنى سه‌وزه و چه‌ندین یاریزانى ترمان پێگه‌یاندووه
.
زه‌نگ: گلله‌یى ئه‌وه‌تان لێده‌كرێت كه به‌ناوى كفرىیه‌وه یارى
ناكه‌ن؟
عیماد: ئێمه له ساڵی 2001 ه‌وه به‌ناوى یانه‌ى وه‌رزشی كفرى
یارى ناكه‌ین چونكه هیچ هاوكاری نه‌كراین، به‌ڵام وه‌كو تیپ له
پاڵه‌وانێتى ئێمه وه‌كو كفرى و یانه‌ى ئاشتى سه‌ید سادق به‌ناوى
كفرى یه‌وه به‌شداریمان كرد . و له‌تاقیكردنه‌وه‌ى پشتوێن هه‌موومان
به ناوى كفریه‌وه دابه‌زیمان . و خۆم وه‌ك ڕاهێنه‌ر به‌شدارى
خوڵكی (ڕاهێنه‌رى و دادوه‌رى)دا به‌ناوى یانه‌ى وه‌رزشی كفریه‌وه
دابه‌زیم و كتێبێكى پشتگیریم هه‌یه ( كتاب الاعتماد) به ڵگه‌یه
كه‌من به‌ناوى یانه‌ى كفریه‌وه دابه‌زیمه . ئه‌و كتێبه‌م له‌لایه‌ن
( أتحاد مركزى) كۆنگ فوى عێراقه‌وه وه‌رگرتووه .
زه‌نگ: ئاستى یاریزانه‌كانت به‌دڵه؟
عیماد: یارزانه‌كانى ئێمه هیچى كه‌متر نیه له یاریزانه‌كانى تر‌ى
پارێزگاكانى كوردستان و عێراق له ڕووى (ته‌كنیك و ته‌كتیكه‌وه) و
هه‌روه‌ها یاریزانى كیك بۆكسێنى گه‌رمیانیش ئه‌گه‌ر بێت و گرنگیان
پێبدرێ وه‌ك و هه‌ندێ له یارییه جه‌ماعیه‌كان ئه‌توانم بڵێم سه‌ركه‌وتنى
له‌وه گه‌وره‌تر به ده‌ست ده‌هێنن و ئێمه وه‌كو تیپى كیك
بۆكسێنى ئاشتى به‌رده‌وامین له مه‌شق و ڕاهێنان دانه‌برشاوین له
گۆڕه‌پانى یاری كیك بۆكسێنگ . گرفتى ئێمه ده‌توانین له چوار چێوه‌ى
ماددى خۆى ده‌بینى چونكه خۆتان ده‌زانن سه‌فه‌رێك بۆ هه‌ولێر و
سلێمانى و چه‌ند ڕۆژێك بمێنیته‌وه چه‌ندی تێده‌چێت و ته‌نها سه‌نته‌رى
گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوان / ئۆفیسی كفرى هاوكاریمان ده‌كه‌ن و سه‌نته‌ریش
نه‌سریه‌كه‌ى دیاری كراوه و زۆر كه‌مه ناتوانێ له‌وه زیاتر
هاوكاریمان بكات ئێمه لێره‌وه له ڕۆژنامه خۆشه‌ویسته‌وه زۆر
سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامانى سه‌نته‌ر ده‌كه‌ین.
زه‌نگ: بۆچى به‌شدار پاڵه‌وانێتى ئوردنت نه‌كرد؟
له ناوه‌راستى مانگى نیسانى 2007 پاڵه‌وانیتیه‌ك له ئوردن ئه‌نجامدرا
وداوه‌تنامه بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى عیراق هاتبوو ومنیش داوام كرد
له یانه‌ى كفرى له ڕێگه‌ى مامۆستا هیوا عه‌لى كه ئه‌وكات ئه‌ندامى
یانه‌ى كفرى بوو وپێم وت هه‌ندێك پاڵپشتیم بكه‌ن من ده‌توانم له
ئوردن به ناوى یانه‌ى كفرى یه‌وه یارى بكه‌م ویارى زانه‌كانیشم
ئاماده بوون به‌ڵام یانه‌ى كفرى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بوو ویارمه‌تى
نه‌دام ونه‌یتوانى هاوكاریم بكات. و له‌پاش ئه‌وه‌ى له یانه‌ى
كفرى بێ ئومید بووم له ڕێى چه‌ند براده‌رێكه‌وه داوایان لێكردم
به ناوى هه‌ولێره‌وه یارى بكه‌م و وناویشم هاته‌وه به‌ڵام پاشان
له ڕێى (كه‌ریم خه‌لیفه) كه خه‌بیرى كۆنفۆیه یانه‌ى هه‌ولێر
داواى لێبوردنى كرد وبه ڕاشكاوى وتیان ئه‌نجام گرنگ نیه به‌ڵامانه‌وه
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كه هه‌ولێرى بێت.
|