|
كه‌نعان مه‌دحت قادر كوردێكى كوردستانى باشووره و زیاتر له 24
ساڵه له وڵاتى سوید ده‌ژى. توانیویه‌تى 11 برٍِوانامه‌ى ڕاهێنه‌رایه‌تى
تۆپى پێ به‌ده‌ست بهێنى وله‌چه‌ندین كۆرس وسیمنارى ئه‌وروپى به‌شدارى
ڕاهێنه‌رى چه‌ندین یانه‌ى لاوانى هه‌رێمه‌كانى سوید بووه وله‌كوردستاندا
دوو خولى ڕاهێنه‌رایه‌تى كردوه‌ته‌وه دانه‌یه‌كیان له هه‌ولێر له
ساڵى 2005 وئه‌ویتریان له كفرى كه له‌ماوه‌ى ڕابردوو ئه‌نجامى دا
.ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێكهاتنه‌وه هه‌ردوو ده‌زگا وه‌رزشى یه‌كه‌ى
كوردستان بووه به‌ڵام تێدا به‌رده‌وام نه‌بووه. هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌رى
یانه‌ى كوردستارس كه له خۆرهه‌ڵاتى به‌ریتانیا یارى ده‌كه‌ن:
زه‌نگ: ره‌وشى وه‌رزشى كوردستانت چۆن بینى؟
كه‌نعان مه‌دحه‌ت: گومانى تیدا نیه پێكهاته‌ى سیاسى كوردستان
ودابه‌ش بوونى به‌سه‌ر دوو ناوچه‌دا بۆیه هه‌ر لایه‌نێك هه‌ندى
تایبه‌ت مه‌ندى خۆى هه‌یه بۆیه ده‌توانم بڵێم (پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان) له ناوچه‌ى خۆیدا زیاتر خزمه‌تى به‌وه‌رزش كردووه وهه‌روه‌ها
زۆرتر یاریگاى تارتان ویاریگاى دیكه‌ى دروست كردووه وله‌زۆربه‌ى
ناوچه‌ى بچوكیشدا وهه‌روه‌ها جل وبه‌رگ وتۆپى زۆرى دابه‌ش كردووه
بۆیه من بایه‌خ پێدان به وه‌رزش له هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك وهه‌ولێر
زۆرتر ده‌بینم به‌ڵام كه دێته ناوچه‌ى سلیمانى بایه‌خ هه‌یه به‌ڵام
كه‌متره بۆیه ئه‌مه جیاوازیه وله‌وه‌ش كاره‌ساتر بارى گه‌رمیان
زۆر خراپتره بۆیه به‌رپرسانى وه‌رزش له ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
خۆیان لاسه‌نگى ده‌كه‌ن وزیاتر بایه‌خ به سلیمانى ده‌ده‌ن وگه‌رمیانیان
فه‌راموش كردووه وخۆیانیان ته‌رخان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزش
به چاوێكى یه‌كسان سه‌یر بكه‌ن بۆیه ده‌بینى ئه‌مڕو له كفرى
تاكه یاریگایه‌ك نیه وته‌نها گۆڕه‌پانیكى خۆڵ وپڕ له‌به‌رد نه‌بى
كه بڕوام وه‌هایه ته‌نها له وڵاته دواكه‌وتوه‌كان ئه‌و جۆره
یاریگایه مابێ ئه‌مه‌ش نایه‌كسانى به‌رپرسانى وه‌رزش له‌كوردستان
ده‌ر ده‌خات وبه‌شێكى زۆر له بایه‌خ نه‌دان به گه‌رمیان وكفرى ده‌چێته
ئه‌ستووى خودى وه‌زیرى وه‌رزش ولاوان ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى وه‌رزش له
كوردستان گه‌رمیان نابینن .بۆیه پێویسته به‌رپرسان بۆ ئه‌ستوو
پاكى خۆیان ئه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوون بكه‌نه‌وه له ماوه‌ى
حوكمڕانى خۆیان چیان بۆ وه‌رزش كردووه ئه‌م پرسیاره‌ش سه‌رجه‌م به‌رپرسانى
وه‌رزش له‌كوردستان ده‌گرێته‌وه؟
زه‌نگ: له‌و ماوه‌ى كاركردنت له‌گه‌ڵ ستافى وه‌زاره‌ت چیت به‌دى
كرد؟
كه‌نعان مه‌دحت: به‌حوكمى ئه‌وه‌ى دوو مانگ وه‌ك ڕاوێژ كارم له‌گه‌ڵ
كاك ته‌ها كارم كرد له‌كاتى ده‌ست به‌كار بوونى وه‌ك وه‌زیر ,به‌رێزى
هیچى پێ نه‌بوو وده‌توانم بلێم هیچ پلان وبه‌رنامه‌یه‌كى نه‌بوو .
تاكه به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بێ كه ده‌یویست له شه‌قامه‌كانى كوردستان
جاده‌ى پاسكیل جیا بكاته‌وه وئاگه‌دارى ئه‌وه نه‌بوو له
كوردستان زۆر شوێن قیرتاو نیه وئه‌گه‌ر قیرتاویش هه‌بێ پڕ له‌تاسه‌یه‌وله
زۆر شوێن هێماى هاتووچۆ نیه وته‌نانه‌ت بۆیه‌ى سپى نێو شه‌قام نیه
ئیتر جاده‌ى پاسكیلى چۆن جیا ده‌كرێته‌وه ,بۆیه تاكه هیواى كاك
ته‌ها ئه‌وه بوو وه‌ك سوید له جاده‌كانى هه‌ولێردا شه‌قامى
پاسكیل هه‌بێ به‌ڵكو ئه‌و به پاسكیل بۆ وه‌زاره‌ت بێت وژینگه‌ش
پیس نه‌بێ هه‌رچه‌نده ئه‌م بیرۆكه خراپ نیه به‌ڵام جێ به‌جێ
كردنى له‌كوردستاندا له‌خه‌ون دوورتره چۆنكه به‌راوردى هه‌ندى
شتى سوید وكوردستان له‌گوناه گوناهتره!!
زه‌نگ : بۆچى ره‌خنه‌كانت ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ى ته‌ها به‌روارى نه‌كرد؟
كه‌نعان مه‌دحت: كاك ته‌ها چاك ئاگاداره ڕه‌خنه‌كانى منه وهه‌ر
له‌سه‌ر ره‌خنه‌كانم شوێنم نه‌بوه‌وه به‌رێزى چاك ده‌زانى من چۆن
دژایه‌تى كرام وچاك ده‌زانى من تاكه كوردم كه خاوه‌نى چه‌ندین
بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تیم وبه‌گیانێكى پێشمه‌رگانه هاتبومه‌وه
ویه‌كێك له لیژنه‌ى ڕێكخستنى هه‌ردوو ده‌زگا وه‌رزشیه‌كه‌ى
كوردستان . به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (دكتور ئالان قادر وجه‌ودت
نه‌جار) دژایه‌تى كرام . چونكه من ماوه‌یه‌كى زۆره كوردستان‌م به‌جێ
هێشتووه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌نه‌بووم له خه‌ڵكى هاونیشتیمانى خۆمه‌وه
دژایه‌تى بكرێم بۆیه پیلانێكى ناپاك دژى من كرا ومنیش ئاماده نه‌بووم
له‌گه‌ڵ كه‌سانێكى نادڵسۆز كار بكه‌م چونكه ده‌مزانى سبه‌ى پرۆژه‌كانم
تێك ده‌ده‌ن. كاك ته‌ها چاك هه‌موو ڕووداوه‌كان ده‌زانى كه‌چى ئه‌ویش
تواناى ڕه‌خنه قبوڵ كردنى نه‌بوو؟
زه‌نگ: چۆن ؟
كه‌نعان مه‌دحه‌ت: پاش ئه‌وه‌ى كه‌ش وهه‌واى ناته‌ندروستى نێو ئه‌و
لیژنه‌یه‌م بینى ئاگه‌دارى لیژنه‌ى باڵاى وه‌رزشم كرد كه‌من
ناتوانم به‌رده‌وام بم وده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سوید ,بۆیه بڕیار بوو
ئاگه‌دارى جه‌نابى وه‌زیر بكه‌مه‌وه كه‌من ناتوانم به‌رده‌وام بم
ومه‌وعیدم له‌گه‌ڵى هه‌بوو كه‌چى ئاماده‌نه‌بوو گۆێم لێى بگرێت؟
زه‌نگ : بۆچى ئاماده نه‌بوو؟
كه‌نعان مه‌دحه‌ت: من ڕۆژێك پێش ئه‌و ڕۆژه له ته‌لفزیونى زاگرۆس
چاوپێكه‌وتنم هه‌بوو وله‌و به‌رنامه‌شدا هه‌ندێك له ڕاستیه‌كان
ئاشكرابوون وتێدا ڕه‌خنه‌م ئاراسته‌ى وه‌زیرى وه‌رزش ولاوان كرد كه‌بڕیارى
بوو بۆ به‌یانیه‌كه‌ى بیبینم كه‌چى ئاگه‌داریان كردبوو من له ته‌له‌فزیوندا
هه‌ندێك شتم وتووه بۆیه له‌وساته‌ى من ئاماده‌بووم به‌ره‌و لاى
ئه‌و بچم وهه‌ندێك شتى بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه وخواحافیزى لێى بكه‌م كه‌چى
سه‌یرم كرد سكرتیره كچه‌كه‌ى كاك ته‌ها ته‌له‌فونى بۆ كردم كه مه‌وعیده‌كه
پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه وهه‌روه‌ها پیى وتم هه‌ر شتێكت هه‌یه ده‌توانى
به‌من بڵێى چونكه كاك ته‌ها منى ته‌كلیف كردووه كاره‌كانت به‌ئه‌و
بگه‌ینم ودیار بوو ده‌یویست ده‌ست به‌ده‌ستم بكات . من لێره‌دا سه‌یرم
له‌وه دێت من و كاك ته‌ها ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژه له ئه‌وروپا
ژیاوین وفێرى ئه‌وه بوینه گوێ ڕایه‌ڵى ڕه‌خنه بین .گوێى نه‌گرتن
له‌من خۆى له‌خۆیدا ته‌سكبیرى مرۆڤێك نیشان ده‌دات كاتێك له‌وڵاتێكى
دیكه په‌روه‌رده ده‌بێ وفێرى سیاسه‌ت ده‌بێ كه‌چى كاتێك دێته‌وه
بۆ كوردستان دیسانه‌وه نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ى كوردى له‌بیر ده‌چى به‌ڵكو
سیاسه‌تێكى به‌عسیانه‌ى زۆر زۆر بیرته‌سك به‌رپا ده‌كات ئیستاش ئه‌مه‌یان
به‌لاى منه‌وه پرسیارێكه وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ته‌نها لاى كاك ته‌هایه
. من له‌وه‌ش دلنیام كاك ته‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستایه‌تى وبراده‌رى
ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه چونكه كاك ته‌ها وده‌بوایه له‌بوارى
سیاسه‌ت بمایه‌ته‌وه چونكه خۆى ده‌رچووى كولێژى یاسا وڕامیاریه
ڕه‌زامه‌ندى كاك ته‌ها به وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى وه‌رزش نه‌ك
ته‌نها خۆى پێ كه‌م كرده‌وه به‌ڵكو كاریگه‌رى وكه‌م كردنه‌وه‌یه‌كى
گه‌وره‌ى له ڕه‌وشى وه‌رزشى كوردستان كرد.
|