|
زه‌نگ-تایبه‌ت: مێرد مندالێكى ئه‌سمه‌ر و خوێن شیرین كه پرسیارم
لێ‌كرد ئایا راسته هه‌موو ڕۆژنامه وه‌رزشییه‌كان ده‌كڕێ یه‌كسه‌ر
هه‌ڵات و به‌په‌له پروزێ و به‌سێ جار و به‌هاوكارى براكانى ئه‌رشیفى
ڕۆژنامه‌كانى خۆى بۆ هێنام .
(حوسین حه‌مید عه‌زیز) ته‌مه‌ن 15 ساڵ كه ئیستا خوێندكارى پۆلى
سێیه‌مى ناوه‌ندى مه‌شخه‌ڵانه له‌كفرى وتى" له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى یه‌كه‌م
ژماره‌ى وه‌رزشى من ده‌یكڕم وته‌نها چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌بێ كه‌ده‌ستم
نه‌كه‌وتوون ئه‌گینا زۆربه‌ى ژماره‌كانى ئاوێنه سپۆرت و ڕێگا
سپۆرت وستادیومم هه‌یه" حوسین هه‌موو ژماره‌كانى به‌ڕیز به‌ندى
دانابوو وزیاتر ده‌ڵى"ڕاستى من له لاپه‌ره‌ى یه‌كه‌م هه‌تاكو
كۆتایى ده‌یخوێنمه‌وه به‌ڵام زیاتر هه‌واڵ وڕووداوى ئه‌وروپا سه‌رنجم
ڕاده‌كێشى وحه‌زم له هه‌واڵى یانه‌كانى ئه‌وروپایه؟ حوسین كه
دریسى به‌رازیلى له‌به‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حه‌ز له ڕۆبینهۆ
ده‌كات وهه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هانده‌رى یانه‌ى مدریده له خولى
ئیسپانیا به‌ڵام حه‌زم به‌چاره‌ى شوسترى ڕاهێنه‌ر ناكات ! حوسین چه‌پكێك
ڕۆژنامه‌ى دیكه‌ى هێنا كه بریتى بوون له نزیگه‌ى 50 ژماره‌ى (ڕێگا
سپۆرت)ده‌بوو وتى ئه‌مانه‌شم هه‌یه وبه خه‌نده‌یه‌كه‌وه وتى هه‌موو
خێرى ته‌ماته فرۆشتنى باوكم ده‌ده‌م به ڕۆژنامه‌ى وه‌رزشى. له‌كوتایدا
حوسین وتى حه‌ز ده‌كه‌م كه گه‌وره‌بووم ببمه یاریزانێكى ناودار
یان به‌شێك بم له ستافى رۆژنامه‌یه‌كى وه‌رزشى به‌ناوبانگ!!
|