|
به پێى ئه‌و داواكاریه‌ى كه ئیمزاى 29 یاریزانى باله و باسكه‌ى
كفرى له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه "ئێمه‌ى یاریزانانى باله وباسكه‌ى
كفرى داواكارین له لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار به زوترین كات ڕێگه
چاره‌یه‌ك بۆ نه‌بوونى یاریگاى باله و باسكه له شاره‌كه‌مان بكه‌ن
و ده‌توانن بێن به چاوى خۆتان ببینن ئه‌م تاكه یاریگایه‌ى ئێمه
چۆن بۆته مه‌له‌وانگه به هۆى ڕاوه‌ستانى ئاو تێیدا و ئێمه‌ش له
مانگى 11 وه هه‌تاكو مانگى نیسان ناتوانین یارى تێدا بكه‌ین ئه‌مه‌ش
گه‌وره‌ترین ناهه‌قیه له ئێمه ده‌كرێت ئه‌مه له‌كاتێكدا خولى
باله‌ى گه‌رمیان له به‌رده‌ممانه".
بیلال حه‌مید یاریزانى یانه‌ى كفرى به (زه‌نگ)ى وت:"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
یاریگاكه به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست دروست نه‌كراوه و سه‌قه‌ته
بۆیه به زستان باران و لافاو و به هاوین با و تۆز ڕێگه‌ى یارى
كردنمان لێ ده‌گرێ".
|