|
یوسف سه‌یف، یه‌كێكه له دیارترین بێژه‌ره وه‌رزشییه‌كانی عه‌ره‌بی،
ئه‌و له نێوه‌ندی وه‌رزشییدا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره و
شێوازێكی تایبه‌تی جوانی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كاندا،
زۆر یاری گرنگ و به‌هێزی گواستووه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه دڵی
بینه‌رانی به لای خۆیدا ڕاكێشاوه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی
كه‌ناڵی (جه‌زیره‌ی وه‌رزشیـ)ـیه، سه‌یف دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا
ساز كراوه و تێیدا زۆر به‌ڕاشكاوی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه
و باس له چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی گشتی و تایبه‌تی خۆی و به‌رنامه‌ی
(پرۆژه‌ی بێژه‌ر)ـی كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌كات ، (زه‌نگ وه‌رزشـ)ـیش ده‌قی
دیمانه‌كه‌ی كردووه به كوردی...
* ده‌توانی بڵێیت به‌رنامه‌ی (پرۆژه‌ی بێژه‌ر) ده‌توانێت بێژه‌ره
ئه‌ستێره‌كان بدۆزێته‌وه؟
ــ به‌ڵێ ده‌توانم بڵێم ئه‌مه وایه، هه‌ندێ ئه‌ستێره‌مان دۆزیوه‌ته‌وه
و سه‌ركه‌وتوو بوونه و ده‌نگێكی باشیان هه‌بووه، ئه‌مه‌شمان له
زنجیره‌كانی پێشووی به‌رنامه‌كه‌دا ڕێكخستووه و داهاتووشدا هه‌ر
وا ده‌بێت، له قۆناغی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا
ده‌بێت كه به‌رنامه‌كه چه‌ند بێژه‌رێكی به‌توانای سه‌ركه‌وتوو ده‌هێنێه
كایه‌وه و ده‌توانن له كه‌ناڵی (جه‌زیره‌ی وه‌رزشی) له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا،
یان له هه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌دا كار بكه‌ن.
* تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ڕای جیاواز له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن
و ناوبژیواناندا هه‌یه، ده‌توانیت بڵێیت ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو،
باشترین بێژه‌ره؟
ــ ده‌مه‌وێت شتێكتان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه، لیژنه‌ی ناوبژیوانان
ئازادییه‌كی ڕه‌هایان هه‌یه، پێش هه‌ر زنجیره‌یه‌ك قسه‌مان له‌گه‌ڵدا
نه‌كردوون، له‌وانه‌یه دوای به‌رنامه‌كه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردبن،
ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی و سپارده‌یه، كه هه‌ر كه‌سێك (له لیژنه‌كه)
لێی به‌رپرسیاره، هه‌روه‌ها ده‌شبێت ئه‌وه بڵێین كه ئێمه له‌سه‌ر
هیچ شتێكی دیاریكراو ڕێكنه‌كه‌وتووین، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بێت،
هه‌موومان له به‌رانبه‌ر (جه‌زیره ڕیازی) و به‌رانبه‌ر خودای گه‌وره‌ش
به‌رپرسین.
* له ماوه‌ی بڕیاردانت له سه‌ر به‌شداربووان، به چی پێوه‌رێك ته‌ماشات
كردوون؟
ــ چه‌ند پێوه‌رێك هه‌ن، له‌وانه: له كاركردندا خێرا بێت، ده‌نگ
و زانیاری باش بێت و چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ش.
*رات له‌سه‌ر ئاستی بێژه‌رانی وه‌رزشی عه‌ره‌بی چییه، به تایبه‌تی
له كه‌ناڵه تایبه‌تمه‌نده‌كان، كه زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان
ده‌گوازنه‌وه؟
ــ ئه‌و بواره پێویستی به ناوی گه‌وره هه‌یه، بۆیه داوا له
هاوڕێ بێژه‌ره‌كانم ده‌كه‌م زیاتر كار بكه‌ن و توانای زیاتری خۆیان
بخه‌نه گه‌ڕ، چونكه پێشكه‌وتنیان له بواری بێژه‌ری، گرنگی تایبه‌تی
هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت به پێی حه‌زی بینه‌ران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی
بێژه‌رایه‌تی بكه‌ن، ده‌شبێت پارێزگاری له ناسنامه‌ی بێژه‌رایه‌تی
خۆمان بكه‌ین.
* دوای كاركردنی ساڵانێكی زۆرت له كه‌ناڵی (جه‌زیره‌ی وه‌رزشی)،
ئێستا هیوای چیت هه‌یه؟
ــ هیواكانمان له‌م كه‌ناڵه‌دا له شوێنێكی دیاریكراودا ناوه‌ستن،
ئێمه زۆر ده‌ستكه‌وتمان بۆ ئه‌م كه‌ناڵه به ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها
خاوه‌ن بینه‌رێكی زۆرین، ئێستاش به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه‌كانم، بیرۆكه‌ی زۆرمان له ڕووی به‌رنامه‌كانه‌وه له
مێشكدایه، ده‌شمانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بگه‌ینه بینه‌ران و جه‌ماوه‌رمان
و به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووشیان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش
له داهاتوودا ڕۆژانه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
* به هۆی ئه‌زموون و له ماوه‌ی كاركردنتدا له‌م كه‌ناڵه‌دا، هیوا
ناخوازیت ببیته به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كه‌ناڵه؟
ــ تا ئێستا له‌گه‌ڵ سێ به‌ڕێوه‌به‌ری جیاوازدا مامه‌ڵه‌م كردووه،
ئه‌وانیش (ته‌ڵاڵ عه‌تییه، ئه‌یمه‌ن جاده و ئێستاش ناسر خلێفی)
هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز پێكمانه‌وه ده‌به‌ستێت، من ئه‌زموونێكی
باشم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه وه‌رگرتووه،
له‌سه‌ر ئاستی كه‌سیه‌تی خۆیشم، به دڵنیاییه‌وه ئاره‌زووم له‌وه
هه‌یه كه ببمه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (جه‌زیره‌ی وه‌رزشی)، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌شم به ده‌ست نه‌هێنا، بۆ براكانم ( ئه‌یمه‌ن جاده، ته‌ڵاڵ
عه‌تیه و ناسر خلێفی)ـی جێده‌هێڵم.
* ڕات له‌سه‌ر ڕه‌گه‌ز گۆڕین له نێوان یاریزانه‌كاندا چییه؟
ــ ئه‌وه بابه‌تێكی جیهانییه، ده‌بینین كه هه‌ڵبژارده و یانه‌كان
له كاتی به‌شداربوونیان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا ئه‌م ره‌فتاره
ده‌كه‌ن، من ده‌ڵێم پێویست ناكات بزانیت ئه‌و یاریزانه ڕه‌گه‌ز و
بنه‌مای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی شوێنێك، بۆیه ئه‌و كاره‌م پێ باش
نییه.
*دوای ئه‌وه‌ی مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌ورووپاتان به ده‌ست هێنا، ئه‌و ئامێرانه چین كه له گواستنه‌وه
یارییه‌كاندا به كاری ده‌هێنن؟
ـ ئێمه ته‌نیا كاتمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هێڵكارییه‌كه‌مان
بكێشین، قسه‌م له‌گه‌ڵ مامۆستا (ئه‌یمه‌ن جاده)ـدا كردووه، ئه‌ویش
چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كات، ده‌شڵێم ئێمه به شێوازێكی تازه،
یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگی وه‌رزی داهاتوو ده‌گوازینه‌وه.
* ئاره‌زووت له كام شێوازی بێژه‌رایه‌تیكردنه؟
ـ من شێوازی هێواش و له‌سه‌رخۆم به دڵه، نامه‌وێت له سه‌ره‌تای
یارییه‌كه‌وه تا كۆتایی توند هاوار بكه‌م، بێژه‌ری زیره‌ك ئه‌وه‌یه
كه ده‌بێت هه‌وڵ بدات خۆی به چه‌ند شێوازێك بگۆڕێت، نابێت له
نێوان هێواش و بێزاركه‌ردا یه‌ك شێواز هه‌ڵبژێرێت.
* كام بێژه‌رت لا په‌سه‌نده و گوێی لێده‌گریت؟
ـ ئه‌یمه‌ن جاده، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی خۆمانه، به‌ڵكوو
گوێی بۆ ڕاده‌دێرم، هه‌روه‌ها بۆ (عه‌لی سه‌عید كه‌عبیـ)ـش.
|