|
|
|
|
|
|
|
ڕڕه‌بی مووی لێ بێ زمانی ، په‌نجه‌کانی
هه‌ڵوه‌رێ ،
ئه‌و که‌سه‌ی گوڵشه‌ن به‌ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ
به‌رێ !
له‌م ڕۆژانه‌داو ڕێك له‌نیوه‌رڕۆی ڕۆژی 25 ی ئه‌یلول
له‌ناو شاری کفری دا و له‌ناو خاک و خانوه‌که‌ی
خۆیدا ده‌ستێکی ڕه‌شی خائینی بیرته‌سکی عشایه‌ری
قین له‌دڵی دواکه‌وتووی نا مه‌سئول ، زۆر به‌حیز
فرسه‌تانه‌و به‌عس ئاسا خۆی گه‌یانده باڵای به‌رزو
به‌هه‌یبه‌تی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی گه‌رمیان
(علی سوور ) و ده‌ستبه‌جێ تیرۆری کرد .
شه‌هید بوونی کاک علی سوور هه‌موو کفری خه‌مناک و
تێکڕای گه‌رمیانیشی هه‌ژاند .
علی سوور کێ بوو ؟!
علی سوور، ڕۆڵه‌یه‌کی شاری کفری و له دایک بووی
ساڵی شه‌سته‌کانه .له خێزانێکی زۆر هه‌ژارو
جوتیارو کوردپه‌روه‌ری دامێنی باوه‌شاسواردا له‌دایک
بووه .هه‌رکه فامی کردووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به
ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه
کردووه. پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانه‌و
قاره‌مانی شه‌ڕه‌کانی کوردستانی ئێران و نه‌به‌ردیه‌کانی
بێتواته‌و دابان و داستانی ڕزگاری و قه‌یوان ماوه‌ت
و دۆڵ بێشك و برزوت و بالۆسه و شه‌ڕه‌کانی پاراستنی
سه‌رکردایه‌تی و ڕزگارکردنی هه‌ردوو جاری ناحیه‌ی
سه‌نگاو و چالاکییه‌کانی ناو شاره‌کانی کفری دووز
و که‌مینه سه‌خته‌کانی سه‌رجاده‌ی گشتی دووز- به‌غدا
بوو . علی سوور له ڕۆژانی سه‌رده‌می شاخ ده‌سته‌ی
هێرشبه‌ری سه‌ر ده‌یان ڕه‌بییه‌و سه‌ربازگه‌ی
ڕژێمی به‌عس بوو . قاره‌مانی شه‌ڕه‌کانی ناو
داوییه‌و بناری گل ،کانی شیرنه‌که‌و وقه‌ڵخان لوو
،زینانه‌و توکن و هۆمه‌رمل ، سه‌رقه‌ڵاو سه‌ی جه‌ژنی
و زه‌نگاباد وده‌یان و سه‌دان چالاکی تر بوو .که
له زۆربه یاندا له لێواری مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
6 -7 جاریش له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا
بریندار بووه . ئه‌مه‌و سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی
چه‌ندین چالاکی کردووه . له چالاکی پێشمه‌رگانه‌دا
زیاتر حه‌زی له بۆسه‌نانه‌وه‌و پرسگه‌دانان و
شه‌ڕی پارتیزانی و ده‌سته‌ویه‌خه ده‌کرد.جارێکیان
له نیوه‌ڕۆیه‌کی هاوینی ساڵی 87 دا له‌سه‌رجاده‌ی
گشتی که‌لار کفری و هه‌ر له ته‌نیشت پرسگه‌ی سه‌ر
پرده‌که‌ی کفری که ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێک
له‌ناو شاری کفرییه‌وه دووره له نێوان دوو ڕه‌بییه‌ی
قایم و پته‌وی دوژمن دا به‌ڕۆژی ڕوناک له‌و سه‌ر
جاده به مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌وه پرسگه‌ی
دانایه‌وه‌و چه‌ند تاوانبارێکی به سزا گه‌یاند و
چه‌ند که‌سێکیشی به دیلی گرت و به خۆیان و چه‌ک
و چۆڵیانه‌وه گوێزایانییه‌وه بۆ ناوچه ڕزگارکراوه‌کان
. بێ ئه‌وه‌ی ڕژێم زاتی ئه‌وه بکات یه‌ک هه‌نگاو
لێیان بێته پێشێ ! که ئه‌مه سه‌دایه‌کی سه‌یری
دروست کرد ، چونکه زۆر موجازه‌فه بوو . ترسێکی
زۆری خسته دڵ و ده‌روونی سه‌رانی ڕژێم و ووره‌یه‌کی
به‌رزی به‌خشییه ڕێکخستنه نهێنی یه‌کانی ناو
شاری کفری له‌و سه‌رده‌مه‌دا .!!
علی سوور کێوێك بوو له ووره . پیاوێک بوو به
مانای پێشمه‌رگانه ده‌ست و داوێن پاك .
له‌م ساڵانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینیش شاری کفری که
به‌رده‌وام خه‌تی ته‌ماس و سه‌نگه‌ری ڕوبه‌ڕو بوو
نه‌وه بووه له گه‌ڵ ڕژێم، بوونی علی سوور له‌و
شاره‌دا هه‌رده‌م به‌خشینی ئارامی و ووره بووه
بۆ خه‌ڵکی شاره‌که .له هه‌رجموجۆڵێکی ڕژێمدا که
ده‌وترا علی سوور له ناو شاره واتا سه‌نگه‌ر ێکی
قایم و قوڵ داچه‌قیوه . بێ خه‌می به‌سیمای خه‌ڵکه‌وه
دیار ده‌بوو. چونکه ده‌زانرا دوژمن سڵی لێده‌کاته‌وه
،ئه‌و سڵ له دوژمن ناکاته‌وه .خواخوای بوو
سه‌روی خۆی فه‌رمانی شه‌ڕی بده‌نێ بۆ ته‌مبێ کردنی
به‌عسییان .
له ساڵی 1993و له گه‌رمه‌ی چه‌که‌ره‌و ته‌شه‌نه‌ی
تیرۆر له کورد ستاندا یه‌که‌م جار‌و له‌سه‌ر ده‌ستی
علی سوور و له‌وشاره‌دا گورزی گورچک بڕ له هه‌ناوی
هێزانه وه‌شێنراو بنه‌بڕ کرا !.
بۆ ئه‌و ساو تاکو ئێستاش یه‌ک باره‌گای ئیسلامی
توند ڕه‌و ڕووی له‌و شاره نه‌کردوه . دوژمنانی
یه‌کێتیی زۆریان حسابات له‌سه‌ر علی سوور ده‌کرد .
به ئاسانی بۆیان نه‌ده‌خورا .
له به‌هاری ساڵی 1995 له‌هه‌ڵمه‌تێکی دا بۆسه‌ر
سه‌ربازگه‌و ڕه‌بیه‌کانی به‌عس له قاتعه‌که‌و ده‌وروبه‌ری
کفری گه‌لێ شوێنی پاککرده‌وه‌و جێ ده‌ستی دیار بوو
. ئه‌و ده‌مه عقید فریدون تاڵه‌بانی که
سه‌رپه‌رشتی ئه‌و قۆڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌کرد
ڕاسته‌و خۆ بروسکه‌ی ده‌ستخۆشی له‌علی سوور
ئاراسته‌ی مام جه‌لال کرد .
علی سوور گه‌ر له ناوشاره‌که‌ی خۆی و لای ده‌رو
دراوسێ خۆی به دوژمن بزانیایه چۆن به تاکو ته‌نها
و بێ چه‌ک و بێ هاوڕێ ده‌شت و ده‌ری ده‌کرد ؟! کێ
ده‌یوێرا له ئه‌ستوریدا زه‌فه‌ر به علی سوور ببا
؟!
ئاخ...پێشینان ڕاستیان فه‌رمووه (هه‌موو شت له
باریکی دا ده‌بڕێ، به‌ڵام مێرد له ئه‌ستوری )!. کاره‌ساته
کارسات !.علی سووری قاره‌مانی خه‌باتی شاخ و
شار،علی سووری هاوسێ و هاوسه نگه‌ری شه‌هیدان:
قاسمی فه‌قێ علی و سه‌ید محه‌مه‌د و نازم بچکۆل
وئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شیدو مام جه‌لالی ئه‌مین
کاکه‌و کامه‌رانه ڕه‌ش و زۆراب و جمورو دکتور
ئاتیلا و حسێن حه‌مه سه‌مکه‌و سه‌رتیپ ی حه‌مه
ئاغا‌و جاسمی وه‌ستا شه‌ریف و شێره‌ی نه‌قیب و ئه‌کبه‌رو
کێ و کێ !!!!
کوڕه سووره‌که‌ی ئامێزی باوه‌شاسوار،علی سووری هه‌ناوی
ده‌شت و ده‌ر ،علی سووری پارتیزانی پاش ئه‌نفال
.علی سووری یه‌که‌م مه‌فره‌زه‌ی ڕاپه‌ڕینی ناوشار
.علی سووری خاوه‌ن 26 ساڵ خه‌باتی بێ‌وچان و بێ دابڕان
. که‌چی به پیلانێکی قێزه‌ونی نامه‌ردانه‌ی نه‌خشه
بۆ داڕێژراو کرا به قوربانی له‌مپه‌ری حه‌ساده‌ت
و بێ ده‌ربه‌ستی . بێ گومان ئه‌و جۆره پیلانه نێوخۆییانه
ده‌لاله‌ت له نه‌بوونی مۆڕالی که‌سێتی و نا مرۆڤایه‌تی
ده‌کات .
نازانم ئه‌و ده‌مه‌ی که‌علی سوور سه‌دان شارای
خسته سه‌ر خه‌رمانی پڕ به‌ره‌که‌تی یه‌کێتی و کوردایه‌تی
داخۆ ئه‌و بسته باڵانه بۆ غیره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو
له‌و ده‌مه‌دا بۆ تاکه ڕۆژێکیش چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی
له شان بکه‌ن ؟ ئاخر که‌سێك خه‌باتگێڕو ماندووی
شۆڕشه قه‌دری ماندوو نه‌ناسان و شۆڕه‌سوارانی خه‌باتی
لا پیرۆز بێت .ده‌رکه‌وت ئه‌وانه جگه له تاوان
و خیانه‌ت و بێ هه‌ڵوێستی و ئینتیهازییه‌ت،چی
تریان لێ ناوه‌شێته‌وه .چوونکه زۆر ئاسته‌مه
شۆڕشگێران ده‌ستیان له خوێنی هه‌وسه‌نگه‌رانیان
بچێت . قه‌دری زێڕ ته‌نها لای زێڕنگه‌ره . به‌ڕاستی
مێژوو هه‌ڵوێست ده‌رده‌خات ! نه‌ک وه‌لائی شه‌خسی
ئه‌م و ئه‌و . په‌تی خه‌باتی درۆینه کورته .
ئه‌گه‌رچی گیانی پاکی شه‌هید علی سوور ئه‌ستێره‌یه‌کی
دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی پڕ سه‌روه‌ری شه‌هیدانی کورد‌و
کوردستانه به‌ڵام له‌سه‌ر دادگای وڵاتیش پێویسته
پشت ئه‌ستوور به یاسا‌و ڕاستی یه‌کان ، به هاوکاری
دڵسۆزانی ناوچه‌که ، به هه‌ستکردن به گیانی لێپرسراوێتی
له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ، هه‌رچی زووه ئه‌و
ده‌سته ڕه‌شه تاوانکاره به سزای گه‌ل و شۆڕش
بگه‌یه‌نرێت . تا چیتر که‌سانی نا مه‌سئول و کاڵفام
زاتی ئه‌وه نه‌که‌ن ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی بێ
تاوان سوور بکه‌ن . ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی
گێره شێوێن و یاسا شکێن له هه‌لی شێواندنی
ئاسایشی ئه‌و شاره خێر له‌خۆ نه‌دیوه دان .
که‌ڕه‌نگه یه‌ک له هۆکاره‌کانیشی بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌ست له پشتدان و پاراستنی ئه‌و خه‌ڵکانه
له ژێر باڵی ئه‌م و ئه‌و .
شه‌هید بوونی کاک علی سوور خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه
، له یه‌کێتیی وکفری و گه‌رمیان و هه‌موو
ناوچه‌که که‌وت . که‌لێنێکه به ئاسانی پڕ
نابێته‌وه . بۆیه له پێشدا پێویسته کۆمه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه دێرینه‌کان هه‌ڵوێستی جددی و جوامێرانه
وه‌ربگرن . که‌مته‌رخه‌می نواندن له تۆڵه‌ی علی
سوور سبه‌ی نۆبه‌تی ئه‌وانیشه . ئه‌وه‌ی دوێنێ
دوژمن نه‌یتوانی له شاخ بیکات ، ئه‌مڕۆ له‌ژێر باڵی
دۆستایه‌تی له شاردا به کوڕه‌کانی شاخ ده‌کرێت .
باری سه‌رنج :
- شه‌هید علی سوور له‌سه‌رده‌می شاخدا پێشمه‌رگه‌ی
تیپی 51ی گه‌رمیان بوو ، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان
کراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له که‌رتی دووی
هه‌مان تیپ . پاشان له ساڵی 1987 کراوه‌ته جێگری
فه‌رمانده‌ی که‌رتی 7 حه‌وت که ئه‌و ده‌مه شه‌هید
سه‌ید محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی ئه‌و که‌رته بوو .دوای
ئه‌نفالیش یه‌کێک بووه له‌و فه‌رماندانه‌ی که
ناوچه چۆڵکراوه‌کانی گه‌رمیانی جێ نه‌هێشتووه‌و
تا ڕاپه‌ڕین پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان بوو .
- دووهه‌فته پێش ڕاپه‌ڕین له سه‌ر داوا‌و
فه‌رمانی شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش به مه‌فره‌زه‌یه‌که‌وه
خۆی گه‌یاندوه‌ته ناو شاری کفری و ئیختیفا بووه
بۆ پلانی ڕاپه‌ڕین .
- یه‌که‌م ته‌قه‌و یه‌که‌م ئاربیجی ڕاپه‌ڕین له‌و
شاره‌دا به ده‌ستی علی سوور ئاراسته‌ی ده‌زگا ئه‌منی
و ئیستخباری یه‌کانی ڕژێم کرا .
- چه‌ند جارێک له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی
و شه‌خسی جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه تووشی لێپرسینه‌وه‌و
سزادان هاتووه ، به‌ڵام هیچ جارێکیان له‌سه‌ر دزی
و گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕوتی نه‌بووه . بۆیه سه‌رباری
ئه‌و هه‌موو سڕکردن و دوور خستنه‌وه‌یه‌ی له لێپرسراوێتی
،بۆ تاکه ساتێکیش له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان
لای نه‌داوه . به گیانێکی وه‌رزشکارانه وه‌ریگرتووه
. هه‌رکاتێک یه‌کێتیی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووبێته‌وه
بێ پێوتن به چه‌کی شانی خۆیه‌وه له پێشی
پێشه‌وه بووه .بێگومان ئه‌وه که‌م نیه بۆ
کادرێکی که‌م خوێنه‌واری پێشمه‌رگانه ! له‌کاتێکدا
ده‌یان کادری سیاسی وخوێنده‌وار هه‌ر به خێسه‌یه‌ک
سه‌نگه‌ری چه‌ندین حیزبی گۆڕیوه .
بۆیه پیاوی وه‌ها تا ئه‌به‌د له بیر ناچێ وجێگای
دیاره‌و بۆ که‌سو کاری مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و
شانازییه‌کی گه‌وره‌یه و بۆ ئێمه‌ش وه‌کو هاوڕێ
وهاوسه‌نگه‌ری شه‌هید سوێی برینێکی قووڵه ...
- ده‌کرێت بڵێین : کاك علی سوور بێ ئه‌وه‌ی هیچ
پله‌یه‌کی ئورگانیکی ڕێکخستنی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ساڵی پار پێش هه‌موو که‌س بۆ لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌وه بانگ کرایه سلێمانی و
ماوه‌یه‌ک له سه‌ر باڵی ڕیفۆرم ده‌ست به‌سه‌ر کرا..
بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک بوو به قوربانی ته‌که‌تولات
و ململانێ سه‌خته‌کانی ناو یه‌کێتیی و هه‌ڵبژاردنی
ڕێکخستن. که به‌داخه‌وه ده‌بووکار به‌و ڕاده نه‌گه‌یشتایه
.!
ماوه‌ته‌وه بلێم :
ڕێز‌و نازی ماندوو نه‌ناسان سه‌ر سه‌رم
له داخ شێرانی به‌ر سێبه‌ر ئاوسا سه‌رم !
مه‌حموود حاجی عومه‌ر
kalar99@hotmail.com
|
| |
|
|
|
|