|
ئاوه‌دانى و
ساخته‌كارى، ته‌قه‌كردن و ئازادى
قادر قه‌ره‌داغى
ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نیه كه بنكه و باره‌گا
حزبیه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى ده‌كه‌ونه به‌ر
ره‌حمه‌تى سوتاندن و هه‌ڕه‌شه و ته‌قه كردن له
سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردندا و جارى یه‌كه‌میش نیه
كه ئه‌و جۆره مرۆڤانه وه‌ك به‌رزه‌كى بانان ده‌رده‌چن
و مۆرێكى ڕه‌ش ده‌نێنه نێو ناوچاوانى كورده‌وه و
ته‌نانه‌ت له دوا راپۆرتى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مه‌ریكدا باس له رووداوه‌كانى ساڵى 2005ى دهۆك
كراوه, كه‌چى تازه به تازه كه‌سانى گێره
شێوێن و تێكده‌ر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گا
حزبیه‌كان و ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن.. ئه‌م ره‌فتاره
له كاتێكدایه كه نوێنه‌رى چه‌ندین باڵیۆزخانه
و قونسڵخانه له هه‌ولێردا بوونیان هه‌یه.
پیسكردنى ناوبانگى كورد له نێو كۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵه‌تى
تاوانێكى گه‌وره‌یه و پشكى زۆرى ئه‌و تاوانه به‌ر
به‌رپرسه نا مه‌سئوله‌كانى نێو پارتى ده‌كه‌وێ و
ده‌بى سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه ئایا
به فه‌رمان و رێنمایى خودى خۆى ره‌فتارى ته‌عه‌دا
و ساخته‌كارى ئه‌نجام ده‌درێن یان له ناو پارتیدا
كه‌سانێك گه‌رایان كردوه و به وردى كار له سه‌ر
دژایه‌تى كردنى به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى میلله‌تى
كورد ده‌كه‌ن و خۆیان به دڵسۆزى پارتى ده‌رده‌خه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایه حزبێكى زه‌به‌لاحى وه‌ك پارتى
كه ئه‌و هه‌موو كادر و مووچه خۆره‌ى هه‌یه چى
پێویستى به ته‌زویرات و ساخته‌كاریه؟ حزبێك كه
خۆى به خاوه‌نى میلله‌ت ده‌زانێ كه‌چى ده‌یان به‌ڵگه‌ى
گزى له‌سه‌رى ئاشكرا ده‌كرێ, به‌مه‌ش گزى له
میلله‌ته‌كه‌ى خۆى ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆى له‌و كه‌سانه
پاك نه‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێ له به‌ر خاترى خۆده‌رخستێكى
بچووك ناوبانگى پرۆسه‌یه‌كى وه‌ها ناشرین بكه‌ن.
من گومانم له‌وه‌دا نه‌بوو كه لیستى كوردستانى ده‌یباته‌وه
و ده‌مزانى ئه‌مجاره جیاوازیه‌كه كه‌م ده‌بێ به‌ڵام
سه‌د مه‌خابن كه هه‌ندێ كه‌س پرۆسه‌كه‌یان ناشرین
كرد. گریمان ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكى
نامه‌سئولى نێو پارتى و لیستى كوردستانیه‌وه
هاندراون ساخته كارى بكه‌ن و گریمان 21 هه‌زار ده‌نگیان
به ساخته كردوه ئه‌م گریمانه ئه‌گه‌ر راستیش
بێت له بردنه‌وه‌ى لیسته‌كه كه‌م ناكاته‌وه به
قه‌د ئه‌وه‌ى ناوبانگى هه‌ردوو حزب به‌گشتى و
میلله‌تى كورد به تایبه‌تى ره‌ش ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌تا بان كى مۆن و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان و ئۆباما
له پێش ئه‌وه‌ى پیرۆزبایمان لێ بكه‌ن لیژنه‌ى
لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كاریمان بۆ دروست ده‌كه‌ن
به‌مه‌ش ئه‌زموونى هه‌رێم كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه
و ده‌رفه‌تێكى باشمان دایه ده‌ستى مالكى بۆ ئه‌وه‌ى
سبه‌ى فشارى زیاترمان بخاته سه‌ر و بڵێت حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان ناشه‌رعیه و ده‌رئه‌نجامى ساخته‌كاریه..
ئه‌مه‌ش هه‌مووى به هۆى چه‌ند مه‌سئولێكى نا به‌رپرسه‌وه
رووى دا كه بیانویان دایه ده‌ستى دوژمنانى
گه‌له‌كه‌مان, بۆیه من دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك
فه‌رمانى له‌و جۆره‌ى دابێ ئه‌گه‌ر شایه‌نى هه‌ڵواسین
نه‌بێ شایه‌نى به‌ند كردنى تاهه‌تاهه‌تایه؟
ئه‌مه‌یان له لایه‌ك, له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌ندامه
گچكه‌كانى پارتى به ده‌نگى به‌رز شانازى به‌شتێكى
سه‌یر ده‌كه‌ن و پڕ به گه‌رو هاوار ده‌كه‌ن (له
پردێ به دواوه دیموكراتیه‌ت ته‌واو ده‌بێ و ته‌نها
قسه‌ى پارتى ده‌یخوات) ئه‌مه وته‌ى چاودێرێكى بچووكى
هه‌ڵبژاردنه كه كادرى پارتیه و شانازى به ده‌ست
رۆیشتویى و توانا و پاوانخوازى حزبه‌كه‌ى ده‌كات و
ده‌ڵێت له‌لاى پارتى ته‌نها پارتى براوه‌یه و كه‌س
بۆى نیه بڵى له‌ل.
من گومانم له‌قسه‌ى ئه‌و كادره بچووكه نیه
چونكه منیش ماوه‌یه‌كى زۆر له ژێر ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
پارتى ژیاوم و ده‌زانم تا چه‌ند ئازادى سنوورداره.
شایه‌تحاڵێك پێى وتم:"به چاوى خۆم چه‌ندین خروقات
و ته‌زویراتى پارتیم بینیوه له كاتى پرۆسه‌كانى
هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه به تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى قه‌زا و پارێزگاكانى دهۆك".
وتیشى:"پێم سه‌یر بوو كه زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵكى هه‌وادارى
خودى پارتى بوون و به ئاره‌زووى خۆیان ده‌نگیان
بۆ پارتى ده‌دا كه‌چى مامۆستا و كادره‌كانى پارتى
به‌و رێژه سروشتیه ده‌نگده‌ره راسته‌قینه رازى
نه‌بوون و به ئاشكرا ته‌زویراتیان ده‌كرد و به
شانازیه‌وه باسیان لێوه ده‌كرد پرسیارى هه‌ره
گرنگ ئه‌وه‌یه ئایه ویژدانى ئه‌و جۆره كه‌سانه
كه‌ى موحاسه‌به‌یان ده‌كات".
پێكه‌نینم هات كاتێ رێژه‌ى ده‌نگده‌رى پارێزگاى دهۆكم
بینى كه 85% بوو, ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هێنده بێت و
دڵنیام 50% بوه‌و هیچى تر.. ئه‌و رێژه‌یه پڕ
كراوته‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرى وێستگه‌كان و كادره
حزبیه‌كان و كه‌س نیه قسه بكات و بڵێت بۆچى
واده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى قه‌واره سیاسیه‌كانى
دیكه‌ش جورئه‌تى قسه‌كردنیان نیه چونكه له‌سه‌ر
ژیانى خۆیان ده‌ترسن و دڵنیان له‌ناو ده‌چن, بۆیه
هه‌قیه‌تى بپرسین ئایا تاكه‌ى خه‌ڵكى دهۆك و زاخۆ
و سه‌رجه‌م بادینان به ده‌مكوتكردنیان رازى ده‌بن.
ئایا هه‌تا كه‌ى قایل ده‌بن كه مافیان زه‌وت
بكرێت؟ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌نین بچنه به‌ر
سندوقى ده‌نگدان له ناوچه‌ى بادینان به‌هۆى تێگه‌یشتنیان
له عه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى تاكه‌ى رازى
ده‌بن و ده‌شزانن كه نه‌چونیان به واتاى ملكه‌چ
بوونه بۆ خه‌ڵكانێكى نامه‌سئول.
من پێشنیارێك ده‌خه‌مه به‌رده‌ست كۆمیسیۆنى باڵاى
هه‌ڵبژاردن, ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌كه له
ناوچه‌ى بادینان ڕاستگۆ و عادیلانه بێت با
له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه مامۆستا ببرێت
بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى بادینان و كارێكى ئاسانه
و ته‌نها به دابین كردنى شوێنى حه‌وانه‌وه ده‌توانرێت
كۆنترۆڵ بكرێت, چونكه دڵنیام مامۆستاى ئه‌وێ ده‌زانن
بارى ناوچه‌كه‌یان چیه بۆیه ناچارن ملكه‌چ بن و
دڵنیان ئه‌گه‌ر بوار به ته‌زویر نه‌ده‌ن نان‌بڕاو
ده‌كرێن ئه‌گه‌ر نه‌كوژرێن.
جارێكى دیكه له سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌پرسمه‌وه: تۆ
ئه‌گه‌ر رازى بوویت به ساخته‌ى ئه‌ندامه‌كانت
ببیت به سه‌رۆك و رازی بیت له پێناو مانه‌وه
له‌سه‌ر كورسیه‌كان ته‌زویر بكه‌یت و رازى بیت به‌وه‌ى
به كه‌یفى ئه‌ندامه‌كانت رێژه‌ى بردنه‌وه‌ت به‌رز
بكه‌یته‌وه, ئه‌ى له‌ده‌ست خودا و ویژدانى مرۆڤایه‌تى
بۆ كوێ ده‌چى؟! بۆیه دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كاك مه‌سعود
تۆ به‌ده‌نگى هه‌قى خه‌ڵكى كوردستان جارێكى دیكه
هه‌ڵده‌بژێردراى وه‌ك سه‌رۆك هه‌رێم.. من دڵنیات
ده‌كه‌مه‌وه كادره‌كانى تۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌زویر
و ساخته‌كارى و دووباره ده‌نگدان و هه‌ڕه‌شه
كردن ئه‌و رێژه بچووكه بۆ تۆ و حیزبه‌كه‌ت زیاد
ده‌كه‌ن به‌مه‌ش خاڵێكى ڕه‌ش ده‌نێنه نێو ناوچاوانى
پرۆسه‌كه به گشتى و خودى كه‌سایه‌تى تۆ به
تایبه‌تى.
شه‌رم ده‌مگرێ كاتێك به خه‌ڵكى بڵێم ده‌نگم به
تۆ داوه, چونكه پێم ده‌ڵێن ده‌نگى تۆ هه‌بوایه
یان نا ئه‌ندامه‌كانى پارتى هه‌زاران ده‌نگى وه‌ك
ئه‌وه‌ى تۆیان داوه و پێویستیان به‌و ده‌نگه نه‌بووه,
به‌ڵام من هه‌تا ئه‌و ساته قه‌ناعه‌تم هه‌بووه
پێى, به‌ڵام ئێستا قه‌ناعه‌ته‌كه‌م به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه
ده‌چێ و دڵنیام كه له‌ناو ده‌چێ ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵویستى
زۆر جیدى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه وه‌رنه‌گرى كه
فه‌رمانى ساخته‌كاریان داوه وپرۆسه‌كه‌یان ناشرین
كردووه و كوردستانیان جارێكى تر خستوه‌ته ناو
لیستى ره‌شه‌وه..
|