|
به‌ره‌ی توركمانی به‌شێكه له‌به‌رنامه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
توركی, ئه‌ركی سه‌ره‌كی ته‌نها تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورده.
دامه‌زراندنی (به‌ره‌ی توركمانی)* له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئامانجی
پاراستنی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی توركی بووه, نه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی توركمان...! ئه‌ویش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه‌ده‌سه‌ڵاتی
كوردی هه‌ره‌شه له داهاتووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورك ده‌كات و
ده‌وڵه‌تی توركیش بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه له‌به‌ر كزی و
ناگوزوری به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (باری ئابوری ودۆخی ناوخۆیی) ته‌نها
بیر له‌به‌كارهێنانی هێز ده‌كاته‌وه و به‌ره‌ی توركمانیش به‌شێكه
له‌و هێزه پلانگێڕه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری سیاسی خۆی هه‌ڵیده‌سوڕێنێ,
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا به‌ره
هێنرایه گۆڕێ, ئه‌گینا به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس توركیا
(له‌به‌ر بیر‌و بۆڕی نه‌وت) بیری له دروستكردنی تابوری پێنجه‌م نه‌كردبووه,
به‌ره‌ی توركمانی ته‌نها به‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی ده‌سه‌لا َتی
كورده, تا ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی هه‌رێم تۆكمه‌ترو سه‌قامگیرتر بێ
فشار‌و ته‌وژمی به‌ره‌ش هاوشانی هه‌ڵده‌كشێ و ته‌واوی ستراتیژی ئه‌و
گروپه ده‌سه‌نده‌خۆره بۆ تێكدانی ئارامی كوردستان داڕێژراوه.
سوكایه‌تیكردن به‌كورد و درۆ و ده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن بۆته كاری
رۆژانه‌ی نوێنه‌رانی به‌ره له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات, له
ساڵی 2003وه له هه‌موو كۆروكۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ره‌دا ئه‌م دروشمه
ته‌عجیزیانه چه‌ند باره ده‌كرێنه‌وه:
1-به‌سه‌دان هه‌زار كوردی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
كورده‌وه هێنراونه‌ته ناو كه‌ركوكه‌وه (مه‌به‌ست لێره‌دا كوردی
به‌شه‌كانی تری كوردستانه).
2- رژێمی سه‌دام له ماوه‌ی 35سالداَ ئه‌وه‌نده‌ی سێ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی
كورد كه‌ركوكی نه‌شێواندووه به‌وه‌ی به شێوه‌ی ده‌می دووپشك كه‌ركوكی
له‌كه‌مه‌رناوه, واتا له باكوری شاره‌كه‌وه تا باشوری به‌گه‌ڕه‌كی
نوێی كوردنشین گه‌مارۆ دراوه.
3-كه‌ركوك شارێكی مێژوویی و كه‌لتوری توركمانیه!!!.
4-هه‌موو شتێك له پێناوی توركماندا (لاسایی درۆشمه بێزاركه‌ره‌كانی
به‌عس ده‌كه‌نه‌وه) (كل شئ من اجل البعپ)
ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی توركمانی ته‌نها دژی گه‌لی كورد چڕكراوه‌ته‌وه
له‌هه‌ر شوێنێ نادۆستێكی كوردیان ده‌ست كه‌وێ له به‌رنامه‌كانی وه‌كو(
الخگ الساخن)ی ته‌له‌فیزیۆنی توركمان ئیلیه‌وه چاوپێكه‌وتن بۆ
سوكایه‌تیكردن به‌كوردی له گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌وانه
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ عه‌ره‌بی شۆڤێنی وه‌كو خلف علیان-
اسامه نوجه‌یفی كراوه كه به ئاشكرا دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن و
كێشه بۆ خوێندن به زمانی كوردی له كه‌ركوكدا دروست ده‌كه‌ن و
هاوكات به‌ڕه‌وای ده‌بینن زمانی توركی به پیتی لاتینی بخوێنرێ و
ببێته زمانی ره‌سمی.
به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كانی پاشماوه‌ی به‌عس هه‌میشه
له هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕیدان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له ڕێگه‌ی
بیرۆتایبه‌تیه‌كانی به‌ره‌ی توركمانیه‌وه له وڵاتانی ئه‌مریكاو
به‌ریتانیاو ئه‌وروپاو ئوسترالیا‌و سوریا‌و لوبنانه‌وه به یارمه‌تی
نوسینگه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بۆ3-6-2008
كۆنفراسێكیان بۆ رێكخراوه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل كه
تێیدا نه‌یارانی ماده‌ی140 له‌عه‌ره‌ب و هه‌موو حیزبه‌كانی ناو به‌ره‌ی
توركمانی به‌ڕاوێژكاری توركیا به‌شداریان ده‌بێ, ئه‌مه وه‌نه‌بێ
ئه‌م جۆره كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و كۆنفرانسانه نوێ بن, به‌ڵكو ئه‌م
لایه‌نانه كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه له گه‌یاندنی ده‌نگی ناره‌زایی
خۆیان به جیهانی ده‌ره‌وه دژی كورد. ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه له‌م
هه‌وڵه دیبلۆماسیانه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ته‌نها عه‌ره‌ب و توركیا
سوودمه‌ند بوونه نه‌ك گه‌لی توركمان. هه‌ر بۆیه هه‌ر دانوستاندن
و چوونه پێشه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی
توركمانیدا وه‌ك (ئاسنی سارد كوتانه) و به‌رهه‌مێكی نابێت, چونكه
له مانیفێستی به‌ره‌ی توركمانیدا كورد بوونی نیه! چاكتروایه بیر
له ئه‌لته‌رناتیڤێكی دی بكرێته‌وه بۆ هاوپه‌یمانی له جیاتی
گروپێكی بچكۆله‌ی وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی كه به ڕاستی نه‌یتوانیوه
ببێته نوصنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی توركمان به‌هۆی پاشكۆیه‌تیانه‌وه
بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی!..
كێشه‌ی كه‌ركوك به ئه‌ندازه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك ئاڵۆز و ئه‌سته‌م
بووه جڵه‌وه‌كه‌ی له ده‌ست كوردا نه‌ماوه, هه‌ر یه‌ك له‌م
وڵاتانه له ڕێگه‌ی تابوری تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ستی تێوه‌رده‌دا!
ئێران له‌رێگه‌ی موقته‌دا سه‌دره‌وه, سوریا له ڕێگه‌ی كۆنه به‌عسی
و سوونه‌كانه‌وه، توركیا له ڕێگه‌ی به‌ره‌ی توركمانیه‌وه، ئه‌مریكا
و به‌ریتانیاش پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و دڵی هه‌موو لایه‌ك به
ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ڕاده‌گرن، عه‌ره‌بستانی
سعودیش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕێگه‌ی حیزب و گروپه
ئیسلامیه عه‌ره‌بی و كوردیه‌كانه‌وه.
كوردیش: كه‌خاوه‌نی بێ چه‌ندوچونی مێژوویی كه‌ركوكه, به دوو
ستافی حیزبی ئاراسته جیاجیاوه به‌شداری ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌یه!!!.
*(به‌ره‌ی توركمانی): له یه‌كه‌م كۆنگره‌یدا له ڕێكه‌وتی
4-7-1997 له هه‌ولێر له ژێر ئه‌م دروشمانه‌دا ئه‌نجامدرا:
1– مافی یه‌كسانی بۆ توركمان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر.
2– پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراق.
3- دیمۆكراتیه‌ت بۆ عێراق و دابینكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی و
مافی مرۆڤ.
4- یه‌كسانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین وئایینزا جیاجیاكان.
5- ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
به‌لام به‌ره‌ی توركمانی به پراكتیك كاری بۆ هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی
سه‌ره‌وه نه‌كردووه, ته‌نها جێبه‌جێكه‌ری پلانه‌كانی پرۆژه‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورك بووه و ئێستاش كاره‌كانی خۆی له كه‌ركوكدا
چڕكردۆته‌وه بۆ په‌كخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی140.
|