رایه‌كم هه‌یه ئه‌ڵێم: هه‌ر كوردێكى هۆشیار و دڵسۆز و روناكبیر
روداوه‌كانى ژیانى خۆى تۆمار بكات و بینووسێته‌وه و بكرێته
كتێبێك, ره‌نگه ئینسكلۆپیدیایه‌ك له زوڵم و باسى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى
مرۆڤى كورد دروست بكرێت..
ئه‌وه‌ى من لێره‌دا ئه‌یخه‌مه ڕوو, رۆمان و چیرۆك نییه, به‌ڵكو
روداوێكى راسته‌قینه‌یه و خودى خۆم به‌شدارى روداوه‌كه‌م..
گه‌نجى گه‌ڕه‌كى ئیمام محه‌مه‌د
ئێمه‌ى گه‌نجانى گه‌ڕه‌كى (ئیمام محه‌مه‌د)ى شارى كفرى به‌و هۆیه‌وه‌ى
كه ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌نجى ترمان پێشمه‌رگه بوون و خودى شه‌هید
خالید گه‌رمیانى و كاك سامان گه‌رمیانى كوڕى ئه‌و گه‌ڕه‌كه بوون
كه ئه‌وده‌م ئه‌و دوو زاته لێپرسراوى هه‌موو ناوچه‌ى گه‌رمیان
بوون له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى نوێى كورددا, بۆیه
كاریگه‌رى زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كه به‌گشتى و گه‌نجانیش
به‌تایبه‌تى. ئه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى بوو له‌وه‌ى كه زۆرینه‌ى گه‌نجانى
ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ى كفرى له رێكخستنه‌كانى ناوشاردا كار و چالاكیان
ئه‌نجام ئه‌دا و چاوساغى هێزى پێشمه‌رگه بوون بۆ هاتنه ناو شاره‌وه
بۆ لێدانى داموده‌زگا حكومى و حزبیه‌كانى به‌عس.
ئێمه, ئه‌وكات گه‌نج بووین, خوێنمان گه‌رم بوو, هیچ ترسێكمان له
به‌عس نه‌بوو, به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵسوكه‌وتمان ئه‌كرد..
پیاوانى به‌عسیش به وردى ئێمه‌یان خستبوه ژێر چاودێریه‌وه و بێ
ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ین. له‌لایه‌كى تریشه‌وه, به‌كرێگیراوێكى
خۆیانیان خستبوه ناومانه‌وه, كه‌ناوى (بكر) بوو.
ئیستخباراتى كفرى به‌ڵگه‌ى زۆرى له‌سه‌ر كۆكردبوینه‌وه, بۆیه له‌شه‌وى
11 له‌سه‌ر 12ى مانگى ئابى ساڵى 1980دا به‌پشتیوانى فه‌وجێكى
ئیستخباراته‌وه دایان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا و 18 كه‌سمان گیراین
و ئه‌وانى ترمان توانیان خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.
ئه‌شكه‌نجه‌ى ئیستخبارات و شه‌هید بوونى هاوڕێیه‌كمان
پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستگیركراین, له‌ئیستخباراتى كفرى به‌شێوه‌یه‌كى وه‌حشیگه‌رانه
كه‌وتنه وێزه‌مان, كه‌سێكمان نه‌بوو له‌ئه‌نجامى هه‌ڵواسین و ئه‌شكه‌نجه‌دا
ده‌ست و قاچى له‌كار نه‌كه‌وتبێ..
شه‌وى 13 له‌سه‌ر 14ى ئه‌و مانگه یه‌كێكمان به‌ناوى (قازى حه‌مه
فه‌ره‌ج) له‌ئه‌نجامى ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆر شه‌هید بوو, پاشان به
مردویه‌تى چه‌ند گولله‌یه‌كیان پێوه نا, گوایا هه‌ڵهاتوه و
كوشتویانه!.
نیوه‌ڕۆى 14-8 گوێزراینه‌وه بۆ لیواى مه‌یدان, ماوه‌ى 10 رۆژێك له‌و
شوێنه ماینه‌وه, دیسان خراینه‌وه به‌ر لێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه..
له 24-8 براین بۆ سه‌ربازگه‌ى (سعد) له باقوبه بۆ به‌شى
ئیستخباراتى فیرقه, به‌هه‌مان سیناریۆ و چیرۆكى لێدانى كفرى و مه‌یدان,
به‌وپه‌ڕى دڕنده‌ییه‌وه ئازار دراین, هه‌تا له 7-9 له باقوبه‌وه
گوێزراینه‌وه بۆ (هه‌یئه‌ى ته‌حقیق خاسه)ى كه‌ركوك.
ئازاره‌كانى ناو هه‌یئه‌ى كه‌ركوك
هه‌یئه‌ى كه‌ركوك گه‌وره‌ترین و خراپترین زیندانى رژێمى به‌عس بوو,
ته‌نها بۆ تێكۆشه‌رانى كورد ته‌رخان كرابوو, هه‌موو جۆره ئامێرێكى
ئه‌شكه‌نجه‌ى تیادا ئاماده كرابوو, هه‌موو جه‌للاده‌كانى هه‌یئه‌كه,
ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤێنیانه بوون كه كه‌سوكاریان به‌ده‌ستى هێزى
پێشمه‌رگه كوژرابوون‌و بۆیه ئه‌وه‌ى به‌زه‌یى و ویژدان و ڕه‌وشتى
مرۆڤایه‌تى بوو له‌و جه‌للادانه‌دا نه‌بوو. ژوورێكى 3 به 4 مه‌تریدا
55 كه‌سى تیادا زیندانى بوو. بۆ 24 سه‌عات ته‌نها سه‌مونێكى وشك و
هه‌ندێك شله‌ى سارده‌وه بوو بۆ كه‌سێك دانرابوو. له شه‌و و
رۆژێكدا ئه‌بوو دووجار بچیته ئاوده‌ست و ئه‌وه‌ش به كێبڵ و سۆنده
لێت ئه‌درا و ده‌بوایه سه‌رت داخستبایه و ده‌ستت به‌رز نه‌كردبایه‌ته‌وه.
به‌درێژایى شه‌و و رۆژ, گوێت له‌هاوارى خه‌ڵكى ده‌بوو كه ئه‌شكه‌نجه
ئه‌دران..
به‌هه‌ر حاڵ, له 22-3-1981 دراینه دادگاى خاسه‌ى كه‌ركوك,
دادگایه‌كى شۆڤێنیانه‌ى به‌عس بوو, هه‌موو دادوه‌ره‌كان به‌عسى
بوون. له‌و دادگایه‌دا دوان له هاوڕێكانمان به‌ناوه‌كانى (عه‌لى
تۆفیق و دارا حه‌مید) حوكمى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا و ئه‌وانى
تریشمان له‌نێوان 10 بۆ هه‌تاهه‌تایى, حوكم دراین.
له‌مانگى ئایارى 1981دا ئه‌و دوو هاوڕێیه‌مان له موسڵ شه‌هید كران
و ئێمه‌ش له 20-7-1982 به لێبوردنى گشتى ڕزگارمان بوو..
ئه‌مه‌ى من نووسیومه, كه‌مێكه له‌و ژیانه پڕ ئازاره‌ى نێو
زیندانه‌كانى به‌عس كه به‌چاوى خۆمم بینیوه.. به‌هیوام جارێكى تر
ئه‌م گه‌له نه‌كه‌وێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات و حوكمى عه‌ره‌بى شۆڤێنى
نمونه‌ى به‌عس.. ئه‌خوازم لاوه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕێزى ئه‌م رۆژگاره
بگرن و خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانیان بكه‌ن, گه‌وره‌ترین چه‌كى ده‌ستیشمان
له ئێستادا سه‌ندوقه‌كانى ده‌نگدانه, بۆیه ئه‌ركى هه‌موو
كوردێكى خاوه‌ن هه‌ڵوێسته كه له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگى خۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
نه‌ته‌وه‌كه‌ى بدات, كارى خراپى به‌رپرسانى وڵاتیش نه‌بێته هۆى به‌شدارى
نه‌كردن, چونكه بێگومان ئه‌وانه‌ى خراپه‌كار و خیانه‌تكارن, رۆژى
سزاى خۆیان دێته پێشه‌وه. |