|
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ى ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان
به‌شى یه‌كه‌م
فه‌رحان خورشید حه‌مكوڵ
له سه‌روبه‌ندی ده‌نگدان له سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوری
هه‌رێمی کوردستان ، شه‌قامی کوردی دابه‌ش بووه به
سه‌ر دوو تێروانینی زۆر جیاواز له یه‌ک . یه‌که‌میان
ته‌نها ئاماژه بۆ بێگه‌ردی و کامڵ بوونی ده‌ستوره‌که
ده‌که‌ن ، لایه‌نه‌که‌ی تری به ته‌واوه‌تی
پێچه‌وانه‌ن !!! دیاره هه‌ریه‌ک له‌م دوو لایه‌نه
پشت ئه‌ستورن به کۆمه‌ڵێک ئامانج ، ڕه‌نگه
ململانێکه ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سات و کاتی هه‌ڵبژاردنبێت
، یا گرنگێتی ده‌ستور وه‌ک دیاریکردنی چوارچێوه
بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان و کاریگه‌ری درێژخایه‌نی هۆکاربن
. به هه‌ر حاڵ بیر و بۆ چونی جیاواز، فه‌زای دیموکراسی
و قوڵبوون له سیما‌و ناخی ده‌ستوره‌که ده‌وڵه‌مه‌ند
تر ده‌کات .
جا پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر ورده‌کاری پرۆژه‌که چ
خاڵه پرشنگداره‌کانی بێت یا پێچه‌وانه‌وه‌ی، هه‌وڵ
ئه‌ده‌ین له ڕێگای چه‌ند خاڵێکه‌وه وه‌ک پێشه‌کیه‌کی
کورت بچینه ناو باسه‌که‌وه . 1-هه‌ڵبه‌ته
تێڕوانینێک بۆ ده‌ستوری ووڵاتانی تر ئه‌رکێکی پێویسته
ئه‌مه‌ش چ ده‌ستوری ووڵاتانی فیدرالی بێت ، یا ده‌ستوری
یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران ، به‌و پێیه‌ی ئه‌م ووڵاته
له یه‌کێتیه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا 15 کۆمار‌و
130 نه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 70 ساڵێک پێکه‌وه ژیان ،
گه‌وره‌تریان نه‌ته‌وه‌ی ڕوس بوو دوای ئه‌و ئوکرانی
ئینجا ئوزبه‌گی و بیلۆروسی .....هتد زیاد له‌وه
ده‌ستوری ئه‌م ووڵاته ڕێگه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین
به کۆماره‌کانی ده‌به‌خشی به جیابوونه‌وه‌شه‌وه
، وه‌ک له مادده‌ی 72 ی ده‌ستوره‌کیدا هاتبوو .
جا خۆش به‌ختانه له مادده‌ی 7 ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری
هه‌رێمدا ئه‌م شێوه ده‌سته‌واژه‌یه زۆر به
ڕوونی به دی ده‌کرێت که ده‌ڵێ " گه‌لی کوردستان_
عێراق مافی دیار کردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه....."
، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه‌وه له سیسته‌می ووڵاته
فیدراله‌کانی جیهاندا ( که نزیکه‌ی زیاد له سی
ووڵاتێکن ) ئه‌م مافه ده‌ستوریه به و شێوه‌یه
به دی ناکرێت ، جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی
جاران سیسته‌مێکی فیدرالی نه‌بوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ده‌ستوره‌که‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی له ده‌ست
حکومه‌تی ناوه‌ندا قه‌تیس کردبوو ، به‌ڵام بژاره
کردن و سوود وه‌رگرتن له هه‌موو خاڵێکی پرنشنگدار
له دستوری هه‌ر ووڵاتێک له دونیادا ده‌کرێت به
هه‌ند وه‌ربگیرێت و سوودی لێ ببینرێت . جا دابه‌شبوونی
ئه‌و ووڵاته به سه‌ر ئه‌و چه‌ند کۆماره
زۆره‌وه ، یا پێکهاته‌ی ئه‌م ووڵاته له
تێکه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌سنی و زمانه‌وانی...هتد ئینجا
لێکترازانیان و دابه‌شبوونیان ، هاوشێوه‌و لێکچوونێک
به دی ده‌کرێت له گه‌ڵ واقیعی ئێستای عێراق . جا
ئه‌گه‌ر کاربه‌ستانی حکومه‌تی فیدرال هه‌ر به
عه‌قڵیه‌تی خۆ زل زانینه‌وه بڕوانێته هاوکێشه‌کان
، یا به ته‌مای ئه‌وه بن جارێکی تر ئه‌و
قه‌وانه کۆنه دیسان بکه‌نه‌وه به واقیعه ، گوایه
هه‌موو عێراق - به گه‌لی کورده‌وه - به‌شێکن له
نیشتمانی عه‌ره‌ب ، یا هه‌ر به‌رده‌وام بن له
سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا
بۆ له باربردن و لاواز کردنی هه‌رێمی کوردستان ،
یا هه‌ر شێوه لادانێک له ده‌ستوری عێراق . ئه‌و
ده‌مه به پێ ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان
ئه‌و یه‌کێتی یه ئاره‌زومه‌ندانه‌ی وا له گه‌ڵ
عێراقدا له ئارادایه ماهیه‌ته‌که‌ی له ده‌س ده‌دات
و کوردیش سه‌رپشک ده‌بێت له بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی
خۆی ، ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی ماده‌ی 7 ی ده‌ستوری
هه‌رێم ئاماژه‌ی پێ کراوه ، که ده‌ڵێ " گه‌لی کوردستان_عێراق
مافی دیار کردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه ، به
ویستی ئازادانه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه که کوردستان
هه‌رێمێکی فیدرالی بێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا
مادام عێراق پابه‌ند بێ به سیسته‌می فیدرالی دیموکراتی،
په‌ڕله‌مانی فره لایه‌نی و مافه‌کانی تاکو کۆی
مرۆڤه‌وه ..." به واتا هه‌ر هه‌وڵێک یا لادانێک
له بنه‌ماکانی دیموکراسی و فیدرالی... هتد له
لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه ده‌رگای جیابونه‌وه
واڵا ده‌کا ت له به‌رده‌م هه‌رێمی کوردستان . به
واتایه‌کی تر مانه‌وه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی
عێراقدا به‌نده به په‌یڕه‌و کردن و ڕێزگرتنیان
له بنه‌ماکانی دیموکراسی و فیدرالی ..... هتد ،
ئه‌مه‌ش له ناخ و گوتاری عه‌ره‌به‌وه دووره .
به بیر و بۆچونی من ئه‌م مادده‌یه وه‌ک بۆمبێکی
قوڕمیشکراو وایه له ئاینده‌دا ڕۆل و سه‌دای خۆی
ده‌بێت ...... له به‌ر گرنگێتی ئه‌و مادده‌یه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین له به‌شه‌کانی تری ئه‌م نووسینه‌مان به
تێر و ته‌سه‌ل تر ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین . ئه‌وه‌مان
له یاد بێت ، فیدرالیه‌ت یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه
و پێویسته متمانه‌ی ته‌واو هه‌بێت له نێوان هه‌رێمه‌کان
و حکومه‌تدا ، ده‌کرێت تێکڕای مادده‌کانی ده‌ستوور
به هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بنووسرێته‌وه
، ئه‌گینا له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌وان هه‌وڵی
فه‌رامۆشکردن یا خۆ ده‌دزێته‌وه له ئیلتیزاماته
ده‌ستوریه‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ماشای
په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بکه‌ین
به ڕونی ده‌رکی پی ده‌که‌ین ، ئه‌وان له پیلان
ئه‌وه‌ن عێراق ده‌ستورێکی هه‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان
له حکومه‌تی فیدرالدا قه‌تیس بکات ، ئێمه‌ش به
پێچه‌وانه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین زامنێک بۆ
دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و قات و قڕی بهێنینه
کایه‌وه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و مادده‌یه چاره‌سه‌رکراوه
......
2- له ده‌ستوری فیدرالدا سنوورێکی دیاریکراو یا
پێوه‌رێک نی یه بۆ ده‌سنیشانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان
، به‌ڵکو ده‌ستور ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ک ، واتا
ئه‌و ده‌ستوره‌ی ده‌نووسرێته‌وه ده‌بێته بنه‌ما
بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان .
3 - هیچ وڵاتێکی فیدرال نییه له جیهاندا له یه‌ک
هه‌رێمی فیدرال پێک بێت !! بۆیه ده‌کرێت ئه‌م یه‌کگرتنه‌ی
هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدرال سیسته‌مێک و
ده‌ستورێک بێت جودا بێت یا هاوشێوه‌ی نه‌بێت له
جیهاندا .
4 - بۆ ده‌سنیشان کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له نێوان
حکومه‌تی فیدرال و هه‌رێمه‌کان ، یا بۆ ڕاگرتنی به‌ڵانس
له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ، زۆر جار ده‌ستوری
حکوومه‌ته فیدراله‌کان به شێوه‌یه‌ک ده‌نووسرێته‌وه
که‌وا ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمه‌کان سنوورداربن
وه‌ک له ده‌ستوری که‌نه‌دا و باشوری ئه‌فریقادا
هاتوه ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات هه‌ڵبه‌ته
زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی هه‌رێمی
کوردستان ، به‌و پێیه‌ی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای
درووست بوونیه‌وه له سه‌ر بنه‌مای نا عه‌داله‌تی
دامه‌زراوه و به ڕێوه چووه ، به تایبه‌تی دژ
به میلله‌تێکی چه‌وساوه‌ی وه‌ک و کورد که هه‌شتا
ساڵه عێراق که‌یف و سه‌فا ده‌کا له سه‌ر ئێسک و
پروسکی نه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێمه ،
خۆشبه‌ختانه له‌مه‌شدا ده‌ستوری هه‌رێم به وردی
ئه‌م کێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر کردووه ، دوای ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدرالی له کوردستاندا
سنووردارکراوه ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو ده‌ساڵه‌ته‌کانی
هه‌رێمی سه‌رپشک کردووه و تاکه مه‌رجه‌عن ، ئه‌مه‌ش
زامنێکی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان به ده‌ر بێت
له مه‌ترسی هاتنه ژووره‌وه‌ی سوپای عێراق و تراتێن
کردنیان له کوردستاندا به هه‌ر بیانوویه‌که‌وه
بێت ، ئه‌مه‌ش به پێ ی مادده‌ی 65 بڕگه‌ی 12 چاره‌سه‌رکراوه
کاتێک باس له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات
ده‌قه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه " ڕێگه‌دان به هاتنی به‌شێک
له هێزه چه‌کداره فیدرالیه‌کان بۆ کوردستان_
عێراق له کاتی پێویستدا ، پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی
په‌ڕله‌مانی کوردستانی_ عێراق له سه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی
ئه‌م هێزانه له گه‌ڵ دیاری کردنی ئه‌رکو
فه‌رمانیان و جێگا و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمدا
" . واتا هاتنی به‌شێک له سوپای فیدرال پێویستی
به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکی هه‌رێمه پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی
په‌ڕله‌مانی له سه‌ر وه‌رده‌گیرێت ، ئه‌وه‌ش بۆ کاتێکی
دیاریکراو ده‌بێت و له جێگایه‌کی دیاریکراو له
گه‌ڵ ده‌سنیشان کردنی ئه‌رک و فه‌رمانیان . واتا کات
و سات و مه‌به‌ست له هاتنی هه‌ر هێزێکی سه‌ربازی
حکومه‌ت بۆ کوردستان دوای ڕازی بوونی پاڕله‌مانی کوردستان
و سه‌رۆکی هه‌رێم .
ماویه‌تی
|