|
خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان
فه‌رحان خورشید حه‌مكول
به‌شى دووه‌م
به‌راوردێکی کورت له نێوان پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم
له لایه‌ک و ده‌ستووری حکومه‌تی فیدرالی ساڵی
2005 له لایه‌کی تر ، به‌ڕوونی سه‌ربه‌چی یه‌تی (ئینتیمای)
گه‌لی کوردستان‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، چونکه هه‌موو
ده‌سته‌واژه‌کانی ئه‌م ده‌ستووره زۆر که‌م ئاماژه
بۆ عێراق بوون و ئینتتیمای عێراقی بوون ده‌کات .
هه‌ر بۆ نموونه زۆرتر دیباجه‌ی ده‌ستووری فیدرال
به زمانێکی وا نووسراوه‌ته‌وه که گوزارشته له
خۆ به زل زانین و شانازیکردنی تاکی عه‌ره‌بی به
میژووی کۆنی ناوچه‌که‌وه ،ئینجا گرێدانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
به مێژووی دێرینه‌وه - ئه‌و مێژووه‌ی ته‌نها له
ئه‌ندێشه‌و ناخی ئه‌واندا به دی ده‌کرێت ، گوایه
ئه‌م عێراقه‌ی وا له سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی
ڕابردوو به پاڵپشتی به‌ریتانیای مه‌زن نه‌خشه‌ی
بۆ کێشرا ، مێژوویه‌کی کۆن و دێڕینی هه‌یه و خاوه‌ن
یه‌که‌مین داهێنه‌ری نووسین و ژماریاری و پێشه‌نگی
کشتوکاڵه...هتد -. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌ستووری
هه‌رێم هیچ ئاماژه‌یه‌ک ناکات به هاو مێژوویی و
هاو خه‌باتی گه‌لی کوردستان له گه‌ڵ ئه‌واندا ،
به‌ڵکو له بڕگه‌ی یه‌که‌می مادده‌ی 2 ی ده‌ستووی
هه‌رێمدا هاتووه "کوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌کی
جوگرافیی مێژووییه...." به واتا ئه‌و سنووره
ئیداریه‌ی وا له درێژه‌ی هه‌مان مادده‌دا ئاماژه‌ی
پێکراوه باکگراوند و پانتاییه‌کی مێژوویی هه‌یه
و هه‌رگیز ئاماژه به‌وه ناکات گوایه رۆژێک له
ڕۆژان به‌شێک بووه له خاکی عێراق ، یا مێژوویه‌کی
هاوبه‌شمان هه‌یه ، هه‌ربۆیه له پێشه‌کی ده‌ستووری
هه‌رێمدا هاتووه "ئێمه ، گه‌لی کوردستانی عێراق
، له هه‌ستکردنمانه‌وه به دژواری سیاسه‌ته‌کانی
حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ئه‌نجامی
زوڵم و زۆر و سته‌می له راده‌به‌ده‌ر ، و بێبه‌شکردنمان
له‌و مافه ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریه‌ی
خوا به ئاده‌میزادی به‌خشیوون چه‌ندین تاوانی
دژه مرۆڤ و هه‌ڵمه‌تی جینۆساید و پاکتاوی نه‌ته‌وییان
له دژمان ئه‌نجامدا....هتد" دوای ئه‌وه‌ی به
درێژی ئاماژه به قوربانی و نه‌هامه‌تی یه‌کانی
گه‌له‌مان ده‌کات.... له دوا بڕگه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه‌دا
نووسراوه" وویست و ئاره‌زوومان له گه‌ڵ ویستی
پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تری عێراق و هێزه
نیشتمانیه‌کانیدا به یه‌ک گه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان
– عێراق هه‌رێمێکی فیدراڵی بی له ناو ده‌وڵه‌تی
عێراقی فیدراڵ‌دا... ". که‌واتا هیچ ئاماژه به
هاو نیشتمانی و هاو خه‌باتی نێوان ئێمه‌ی گه‌لی
کورد و پێویستی به یه‌که‌وه ژیانمان ناکات ، به‌ڵکو
به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه بۆ ناچاری پێکه‌وه ژیانمان
ده‌کات له ناو عێراقدا ، وه‌ک به ناچاری ئه‌م یه‌کێتییه
ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان له گه‌ڵ گه‌لانی تری
عێراقدا پێکهێناوه.
به‌ڵام ئه‌و یه‌کێتیه ئاره‌زومه‌ندانه له
چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌نده به پابه‌ند بوونی
عێراق به سیسته‌می فیدراڵی دیموکراسی په‌ڕله‌مانی
فره‌لایه‌نی...هتد ، ئه‌وه‌ش به ڕونی له مادده‌ی
7 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا ئاماژه‌ی پێکراوه.
جا ئه‌م مادده‌یه نه‌ک ڕێگه‌چاره‌یه‌که بۆ به‌رده‌وام
بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسی فیدرالی ...، به‌ڵکو
زامنێکی ده‌ستوورییه بۆ گه‌یشتنی گه‌لی کورد به
مافی چاره‌ی خۆنووسین له به‌رامبه‌ر هه‌ر پابه‌ند
نه‌بوونی و لادانێک له سیسته‌می فیدراڵی و دیموکراسی
و فره‌لایه‌نی.... له ئاینده‌دا، چه‌کێکی ده‌ستووریش
ده‌بێت به ده‌ستی هه‌رێمه‌وه بۆ کاتی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه
و گه‌یشتن به ڕێگای داخراو له گه‌ڵ حکومه‌تی
فیدراڵ‌دا . بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه و جاڕی
مافی چاره‌ی خۆنووسین له پاشه‌ڕۆژدا ده‌کرێت هه‌رێمی
کوردستان به پشت به‌ستن به مادده‌ی 7ی ده‌ستووری
هه‌رێم ئه‌نجامی بدات ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی
فیدرال ئه‌رکه ده‌ستووریه‌کانی به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام له هه‌موو ئان و ساتێکدا ناکرێت کاریگه‌ری
ده‌ره‌کی چی ناوچه‌یی یا جیهانی فه‌رامۆش بکرێت..
ئینجا له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم دوای ده‌ستووری
حکومه‌تی فیدراڵ نووسراوه‌ته‌وه ، بۆیه ده‌ستووری
هه‌رێم باڵا ده‌سته به سه‌ر ده‌ستووری فیدراڵ‌دا
(له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به بارودۆخی هه‌رێم)،
یاخود ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی فیدراڵ ده‌سنیشان
ده‌کات ، ئه‌مه‌ش خاڵێکی پۆزه‌تیڤه ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه به به‌رده‌وامی هۆکار بێت بۆ به‌رده‌وام
بوونی مشت و مڕ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی
فیدراڵ‌دا . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگتریانه :-
1 / کار به ئه‌و به‌یاننامه‌و رێککه‌وتننامه
نێوده‌وڵه‌تیانه ناکرێت که حکومه‌تی فیدراڵ له
گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێک یان لایه‌نێکی بیانی‌دا
مۆریان ده‌کاو په‌یوه‌ندیان به پێگه یا به مافه‌کانی
هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان
ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر نه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش وه‌ک له
بڕگه‌ی 1 و 2 ی مادده‌ی 8 ی ده‌ستووری هه‌رێم
هاتووه .
2 / له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 17 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌که‌دا
هاتووه " زه‌وی و سامانه گشتیه‌کانی هه‌رێم موڵکی
گه‌لی کوردستانی عێراقن و چۆنیه‌تی ڕه‌فتار له
سه‌رکردن و به کارهێنانی به یاسایه‌ک ڕێکده‌خرێ
" دوای ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان مادده
ئاماژه‌ی به داهات و سه‌رچاوه گشتیه‌کان کردووه
. به‌ڵام له مادده‌ی 108 ی ده‌ستووری فیدراڵ‌دا
هاتووه " نه‌وت و گاز موڵکی هه‌موو گه‌لی عێراقه
له هه‌موو پارێزگا‌و هه‌رێمه‌کان " که‌چی پرۆژه‌ی
ده‌ستووری هه‌رێم مه‌رجی ڕه‌زامه‌ندیی په‌ڕله‌مانی
کوردستانی داناوه بۆ هه‌ر شتێک که پێوه‌ندی به
سامانی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت . لێره ده‌قه‌که‌ی
نادیاره ، چوونکه ڕه‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مان لایه‌نه
ئیدارییه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه ، بۆیه ڕاستتر وایه
بنووسرێت به ده‌نگی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی
کوردستان .
3 / هاتنی به‌شێک له سوپای فیدرال بۆ خاکی هه‌رێمی
کوردستان ته‌نها له کاتی پێویستدا ده‌بێت ، زیاد
له‌وه مه‌رجه سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی کوردستان
ڕه‌زامه‌نیان له سه‌ر بێت ، له گه‌ل دیاری کردنی
ئه‌رک و فه‌رمانیان و جیگا و ماوه‌ی مانه‌وه‌یان
له هه‌رێمدا . ئه‌مه‌ش وه‌ک له بڕگه‌ی 12 مادده‌ی
65 ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه .
دیاره کورد مافی خۆیه‌تی وه‌ک ماران گه‌سته له
گه‌ڵ سه‌رانی ئێستای عێراقدا ڕه‌فتار بکا ، دوای
ئه‌وه‌ی لاساری و خۆ دزینه‌وه‌یان کردووه به
ستراتیژ ، له‌مه‌دا هاو شێوه‌ی ڕژێمی له‌ناوچوون ،
بۆیه ده‌کرا مادده‌ی 7 ی ده‌ستووری هه‌رێم به
جۆرێک بنووسرایه ، هه‌ر چۆن لادان له سیسته‌می
فیدرالی دیموکراسی و فره لایه‌نی وه‌ک خاڵی سوور
ناو بردووه ، ئاوه‌ها لادان له هه‌ر بڕگه و
مادده‌ی ده‌ستووری فیدراڵ ، هاوشێوه‌ی لادان
بووایه له سیسته‌می فیدراڵی دیموکراسی ...هتد ،
ئه‌و ده‌مه ده‌ستی به‌ستی کردنیان له جێبه‌جێکردنی
مادده‌ی 140 به زامنێکی ده‌ستووری زینده‌به‌چاڵ
ده‌کرا...
ماویه‌تی
|