|
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌ولێر بووم ، هه‌ردوو به‌رگی یادداشته‌کانی [د.عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریف]م به‌ده‌ست که‌وت و خوێنده‌وه . ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی حه‌ز
بکه‌ن بزانن کێ له‌گه‌ڵ رژێمی فاشی به‌غدای پێشوو ، واته رژێمی به‌عسی
وه‌لبوو کاری کردووه و جاش و خۆفرۆشی و نۆکه‌ری کردووه سه‌یری ئه‌و
یادداشتانه بکات ، هه‌ندێک زانیاری چنگ ده‌که‌وێت ، که بۆ زاخاوی
مێشک سوود به‌خشن.
نووسه‌ری کۆچکردوو { له ئاداری 2008 کوژرا} ئه‌و دوو به‌رگه بیره‌وه‌ریانه‌ی
به‌ناوی {ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یادداشت)1971 ــ 1935 به‌رگی یه‌که‌م
/چاپی یه‌که‌م که‌رکوک 2005 ئه‌مه‌یان 214 لاپه‌ره‌یه} و {
ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یادداشت)1983 ــ 1971 به‌رگی دووه‌م /چاپی
یه‌که‌م که‌رکوک 2007 ئه‌وه‌شیان 266 لاپه‌ڕه‌یه. خسته به‌رچاوی
خوێنده‌واری کورد}. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ، شێخ سه‌تار خۆی وا
نیشان ده‌دات که دژی به‌عس و داروده‌سته‌که‌ی بووه و له‌سه‌ر
کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له حوکم لادراوه . شیخ سه‌تار هه‌تا
رۆژی هه‌ڵاتنی بۆ کوردستان واته ساڵی 1995 هه‌ر له‌کن به‌عس بووه
و بۆخۆی ژیانی رۆژانه‌ی له به‌غدا به‌ڕێ کردووه .جا چۆن له‌گه‌ڵ
به‌عس تێک چووه و له‌گه‌ڵ کێ تووشی ناخۆشی بووه ، یا ره‌نگه هه‌ستی
کردبێت موخابه‌رات یا حیزبی به‌عس یا ئه‌من یا ده‌زگای تر له‌ناوی
به‌رن و ئه‌ویش خۆی رزگار کردووه له ده‌ستیان . نه‌وه‌ک بکوژرێت
و له‌ناوی به‌رن ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت شێخ جه‌باری برای بووه قوربانی
ده‌ستی موخابه‌رات و ئه‌ویش له‌و ترسه هه‌ڵاتووه و به‌غدای به‌جێ
هێشتووه، ره‌نگه ئه‌مه‌مان بۆ روون بکاته‌وه له به‌رگه‌کانی
تری یادداشته‌کانی ئه‌گه‌ر بێت و به‌رگی بیره‌وه‌ری یه‌کانی روناکی
ببینن به‌بێ ده‌ستکاری و شێواندنی ناوه‌رۆکیان . له کوردستان خه‌ڵکی
به گشتی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به‌تایبه‌تی ده‌یانزانی شیخ سه‌تار
له‌گه‌ڵ فازل به‌راک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من و سه‌دام حسین و گه‌لێکی
تر له رژێمی به‌عس په‌یوه‌نددار بووه و له‌دژی مه‌لامسته‌فای
بارزانی و شۆڕشه‌که‌ی له به‌غدا حیزبی شۆڕشگێران{الثوری} دروست
کرد ، که زۆربه‌یان پیاوی رژێم و نۆکه‌ری به‌عس بوون .هه‌روه‌کو
خۆی له‌و دوو به‌رگه‌ی بیره‌وه‌ری یه‌کانی ناوی گه‌لێک له ئه‌ندامانی
حیزبه‌که‌ی بردووه که سه‌ر به موخابه‌رات و ئه‌من و به‌عس بوون
. شیخ سه‌تار گه‌لێک زانیاری شاردراوه‌ی برده ژێر گڵ و گه‌لێک
ناوی زیندووی ئاشکرانه‌کرد که ئه‌مڕۆکه له هه‌رێمی کوردستان وه‌کو
سوارچاک هاتینه مه‌یدان و خۆیان کردووه به ده‌مراستی نیشتمان په‌روه‌ران
. به‌داخه‌وه شێخ سه‌تار به‌ده‌ستی کورد کوژرا و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار
واته پارتی و یه‌کێتی به‌رپرسیارن له کوشتنی .له شاری که‌رکوک
له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و دوو زلحیزبه تێڕۆڕ کرا. هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش
پۆلیس بکوژی یان بکوژانی ده‌ستگیر نه‌کردووه و به ره‌سمیش هیچ
زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی کوشتنه‌که‌ی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه . له
چاوپێکه‌وتنه‌کانیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی [رۆژنامه] و گۆڤاری [لڤین]
و سایتی [جه‌ماوه‌رنیوز] به ئاشکرا و به‌بێ په‌رده قسه‌ی به هه‌ردوو
زلحیزب ده‌گووت . ئه‌وانه‌ی زیاتر باسیان کراوه مامجه‌لال و یه‌کێتی
نیشتمانی و مه‌لامسته‌فا و پارتی دیموکراتی کوردستانه که ببووه
ره‌خنه‌ی شێخ سه‌تار پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به ژیانی بێت . گاڵته‌ی
به‌و دوو حیزبه ده‌هات و له باسی جاشایه‌تی خۆی له‌وان به وه‌ته‌نی
تر زیاتر داده‌نا . شیخ سه‌تار گه‌لێک ناوی ریز کردووه و باسیان
ده‌کات . بۆ خۆی ده‌ڵێ : له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له حیزبه‌کان
و لایه‌نه سیاسییه‌کان به په‌رده لادان له‌سه‌ر هه‌ندێ له
ڕووداوه‌کانی مێژووی کوردستان و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستێتی ئه‌و
ڕووداوانه دڵگیر ببن...ل5ب2. بۆ ئه‌وه‌ی رێگای خوێندنه‌وه له
خوێنه‌ر نه‌گرم با خه‌ڵک بۆخۆی لاپه‌ڕه‌کان هه‌ڵداته‌وه و سه‌یری
ئه‌و دوو به‌رگه‌ی بیره‌وه‌ری کۆچکردوو بکات . که‌سانی خۆفرۆش و
جاسووسه‌کان ناویان دیاره . جگه له ناو هێنان و باسکردنی جاسوسه‌کان
. شێخ سه‌تار له یادداشته‌کانی نهێنی یه‌کی تری ئاشکرا کردووه ئه‌ویش
کوشتنی سه‌رۆکی پێشووی جه‌زائیر [هه‌واری بومیدیان]ه له‌لایه‌ن سه‌دام
حوسێن .
له لاپه‌ڕه181 نووسیویه‌تی : ئه‌وه‌ی زۆر نهێنیه‌له‌م رێک که‌وتنه‌ی
نێوان شای ئێران و سه‌دام حسین به به‌شداربوونی سه‌رۆک کۆماری جه‌زائیر
هه‌واری بومیدیان به ته‌ره‌فێکی سێیه‌م ، نهێنییه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو
ئه‌مریکا به رێگای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێنری کیسنجه‌ر عه‌رابی ئه‌م
رێکه‌وتنه‌ی شا و صدام بوو ، تا ڕاده‌یه‌ک کیسنجه‌ر له یه‌کێ له
نووسینه‌کانی ده‌ڵێ چه‌کێکی زۆرمان بۆ مه‌لا مسته‌فا حازرکردبوو به
ڕێگای ئێرانا بۆی ڕه‌وانه بکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو کۆبوونه‌وه‌که‌ی
شای ئێران و صدام گه‌یشتنه ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌زائیر ،
بۆیه پاشان ئه‌و چه‌کانه‌مان بۆ لوبنان نارد . به‌هه‌رحاڵ ماسه‌له
نهێنیه‌که ئه‌وه‌یه صدام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیه داپۆشێ و سه‌رنگومی
کا ، هه‌واری بومیدیان سه‌رۆک کۆماری جه‌زائیری داوه‌ت کرد بۆ به‌غدا
و (شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی) ده‌رخوارد دا ئه‌و شه‌ربه‌ته ژه‌هری {زه‌رنیخی}
تێکرابوو ، دوای چه‌ند مانگێ بومیدیان تووشی نه‌زیفی ده‌ماغی ده‌بێ
و بۆ یه‌کێ له نه‌خۆشخانه‌کانی موسکۆی ده‌به‌ن و هۆشی له خۆی
نامێنێ و سه‌رۆکی کۆماری سوریا به‌مه‌ی زانی و سه‌فه‌ری مۆسکۆی کرد
بۆ ئه‌وه‌ی شتێ تێ‌بگا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌میدیان نه‌هاته‌وه
هۆش خۆی هیچ تێنه‌گه‌یشت . به‌م جۆره صدام حسینی قه‌ومی و وه‌ته‌نی
له‌به‌ر چاو جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب توانی ئه‌م نهێنییه بشارێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبار نه‌کرێ به‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌ی (الجزائر) له
چێشتخانه‌ی واشنتون ئاماده کراوه {المطبخ الامریکی}. ئه‌مه‌ش بۆ
خه‌ڵکی ره‌نگه تازه بێت . ده‌رباره‌ی باری ئابووری خۆی دیاره ئه‌وه‌نده
پاره‌دار نه‌بووه بۆیه کتابه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌رکی که‌سانی تر چاپ
کردووه. بۆخۆشی ئاشکرای کردووه که له رێگای سه‌رانی یه‌کێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه
هه‌رێمی کوردستان . شێخ سه‌تار جاران له‌سه‌ر لیستی مامجه‌لال ده‌ژمێردرا
و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هێز بوو ، به‌ڵام به‌ر له کوشتنی
باسی مامجه‌لالیشی ده‌کرد و ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌کردووه . ئه‌و
تێکچوونی نێوانه‌ش تازه ده‌بێت مامجه‌لال بۆمان ئاشکرا بکات . بۆ
ناسینی جاسوس و خۆفرۆش و به‌کرێگیراوانی کورد و زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی
لایه‌نه شاردراوه‌کانی په‌یوه‌ندی دار له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس ،
کوشتنی شێخ سه‌تار زیانێکی گه‌وره بوو .
|