|
سه‌رده‌مى
موراجه‌عات بۆ ئیسلامیه‌كان
بێستون ژاڵه‌یى
ڕێژه‌ى ته‌زویر و خروقات له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا
هه‌رچه‌ند بێت حه‌قیقه‌تێك ناشارێته‌وه كه
ئیسلامیه‌كانى كوردستان ده‌نگى كه‌میان هێناوه و
داویانه‌ته دوا ، دیاره هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى
ئیسلامیه‌كان ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ناسه ته‌نگه
ئایدۆلۆژیه نیه كه دڵى خۆى به‌وه خۆشده‌كات
پرۆژه‌ى ئیسلامى له كوردستان شكستى خواردووه و پیربووه
، ئه‌م ته‌راجوع و چوونه یه‌كه ده‌مانباته‌وه
بۆ جه‌ده‌لى ده‌عوه و سیاسه‌ت و ئیشكالیه‌ته
فیكریه‌كانى كار و پرۆژه‌ى بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان
، یه‌كێك له پاساوه‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بۆ
هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ حسدك و له‌تێكى زه‌حمه‌تكێشان
كۆتایهێنان بوو به جه‌مسه‌ربه‌ندى توندى ئایدۆلۆژى
و پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى ئیسلامى نیشتمانى ، ئه‌وه‌ى
له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا جێى سه‌رنج بوو ئیسلامیه‌كان
سه‌ره‌ڕاى هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ دوو هێزى ته‌قلیدى
له ڕووى جه‌ماوه‌ریه‌وه بچوك و لاواز جه‌ماوه‌رى
خۆشیان له ڕووى ده‌رونیه‌وه بۆ قبوڵكردنى ئه‌م
ته‌حالوفه سیاسیه‌ئاماده‌نه‌كردبوو ، جه‌ماوه‌رێك
كه تا ئێستا ده‌نگدان به شایه‌تیدان و دیندارى
ده‌زانێت و حاڵى نیه حیكمه‌تى بوونى حسك و زه‌حمه‌تكێش
له‌م لیسته‌دا چیه ! به‌داخه‌وه كه بڕیارى
هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى 59 ئه‌وه‌نده‌ى بۆ حسك و زه‌حمه‌تكێشان
نایاب بوو ، نیو ئه‌وه‌نده بۆ ئیسلامیه‌كان بڕیارێكى
ورد و حسابى نه‌بوو ، واده‌هاته به‌رچاو كه‌جۆرێك
له ڕووگیرى و هه‌ناسه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى به هاناوه‌چوونى
هێزێكى گه‌مارۆدراوى به‌سه‌ردا زاڵ بوو ، گره‌وێكى
كورتبینانه‌ش بوو له‌سه‌ر ده‌نگه ناڕازیه‌كانى
شه‌قامى كوردى كه گرده‌كه‌ى گۆڕان چاره‌كه‌یه‌كى
ئاقڵانه‌ترى بۆ دووریبوو ! بۆیه قورئان ماچكردنه‌كانى
نه‌وشیروان و ئایه‌تى ئه‌نفوس به دروشمكردنه‌كه‌ى
و تاكه لیسته ( ئیسلامى ) یه‌كه‌ى بزوتنه‌وه
له گوتارى چاكسازى و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ و
یه‌كگرتوو زۆرتر به عه‌قڵى ده‌نگده‌ره ئیسلامى و
دینداره‌كاندا چوو !
ئێستا فرسه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى دوو هێزه
ئیسلامیه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان بكه‌ونه خۆیان و
ده‌ست بكه‌نه موراجه‌عه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه ،
ده‌بێت پرسیارى ئه‌م قۆناغه ئه‌وه بێت له‌وماوه‌یه‌دا
گوتارى ئیسلامیه‌كان چى كردووه و كاریگه‌رى چى
بووه ؟ ئیسلامیه‌كان له‌و ساڵانه‌دا چه‌ند ئیشیان
له‌سه‌ر بیناكردنى ئینسان كردووه ؟! ئازادى و
عه‌داله‌ت وكرانه‌وه له كوێى گوتارى ئه‌واندایه
؟! خوێندنه‌وه و ته‌فسیرو شیكارى و به‌ره‌نجامگیریه‌كانیان
بۆ ئه‌م هه‌ڤاڵبه‌ندیه چى بووه و چه‌ندى
پێكاویه‌تى ؟ ئه‌ى گوتارى میدیایى ئیسلامیه‌كان
شوێنكه‌وته‌كانى كامه‌یه و له نێوان موخاته‌به‌ى
عه‌قڵ و عاتیفه‌ى وه‌رگردا چه‌ند هاوسه‌نگى تێدابووه
؟ دیارترین هه‌ڵه و نه‌پێكانه‌كانى ئیسلامیه‌كان
له‌م ساڵانه‌دا چى بووه ! زه‌حمه‌ته ئیسلامیه‌كانى
كوردستان هه‌لێكى له بارى وه‌ك ئێستایان بۆ ڕوانینى
ورد و ئازایانه له خۆیان ده‌ستكه‌وێ ، ئه‌بێت ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه و ده‌ره‌نجامه‌كانى به هیچ پاساوێك
په‌رده‌پۆش نه‌كرێن و له‌میكانیزمه‌كانى بانگه‌واز
و سیاسه‌ت و كارى به كۆمه‌ڵ و مه‌یدانى و ڕێوشوێنه‌كانى
چوونه ناوخه‌ڵك و په‌یوه‌ندى جه‌ماوه‌رى ئیسلامیه‌كاندا
گۆڕ‌انى ڕیشه‌یى و نوێبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌دواوه
بێت ، ئه‌بێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رى سه‌دان كادر
و پله‌دارى بێكاره و كه‌مته‌رخه‌مى ناو ڕیزه‌كان
بخوات ، لێره‌وه ده‌بێت پرۆژه‌ى ئیسلامیه‌كان ببێته
پرۆژه‌یه‌كى ده‌عه‌وى ، عیرفانى ، ژیارى و ده‌شبێت
ئه‌وانه‌ى له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌مێننه‌وه به
كرده‌وه بانگه‌وازكارى ڕۆشنایى بن و چراى ئیسلامێكى
كراوه‌ى لێبورده‌ى گه‌شه‌پێده‌رى داهێنه‌رى میهره‌بان
له ماڵ به ماڵى دڵه‌كاندا داگیرسێنن .
|