|
زۆر له كۆنه‌وه بیستومانه كه وتراوه هه‌موو شۆڕشێك له
جیهاندا خه‌ڵكانى زانا و ژیر و تێكۆشه‌ر بنه‌ماكه‌ى دائه‌ڕێژن و خه‌ڵكانى
چه‌وساوه و هه‌ژار ده‌بنه قوربانى و كه‌سانى به‌رژه‌وه‌ندویستیش
به‌خه‌ستى ئه‌یخۆن!..
ئه‌و قسه‌یه له‌هه‌ركوێى ئه‌م دنیایه‌دا وانه‌بێت, له‌م كوردستانه‌ى
ئێمه‌دا ده‌قا و ده‌ق راست و دروسته, لاى ئێمه بوه‌ته كه‌ر كردى
و گا خواردى..
شۆڕشه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى كورد ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان به‌خۆوه
بینیوه, هه‌موو پیاوى به‌جه‌رگ و به توانا پێشه‌نگى بوون و ئه‌گه‌رچى
هه‌ندێكى زۆریان نه‌گه‌یشتون به ئامانج, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه بۆ
ماوه‌یه‌كیش بێت به‌رهه‌مى هه‌بووبێت, كه‌سانى ئینتیهازى ویستى
باڵاده‌ستیان له به‌رهه‌مى شۆڕشدا هه‌بوه..
قسه‌ى زیاتر له‌سه‌ر دوایین شۆڕشى كورد له‌م پارچه‌یه‌ى كوردستاندا
ئه‌كرێت, واتا شۆڕشى نوێ كه راپه‌ڕینى 1991ى به‌دواداهات و ئێستاش
ئه‌م ئه‌زمونه حوكمڕانیه‌ى به‌رجه‌سته‌كردوه و گه‌وره‌ترین دێوه‌زمه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى له‌ناوبرد, دیسانه‌وه كه‌سانێك بنه‌ماكه‌یان داڕشت كه
دانا و ژیر بوون, ئه‌وانه‌شى پێى هه‌ڵسان بێگومان ئه‌و پێشمه‌رگه
شۆڕشگێڕ و جه‌ربه‌زه و تێكۆشه‌ره هه‌ژارانه بوون كه هه‌موو
ئامانجیان ته‌نها سه‌رگرتنى شۆڕش بوو و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش سینگى
خۆیان به‌به‌ر گولله‌وه ئه‌نا, ئه‌وه‌ى داخه, ئه‌وانه‌شى ئێستا
به‌رى ئه‌و تێكۆشانه‌ى پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌كان ئه‌خۆن, به‌شێكى
زۆریان ئه‌و كه‌سه به‌رژه‌وه‌ندویستانه‌ن كه هه‌میشه به‌رى
شۆڕشه‌كان ئه‌دورنه‌وه!.
ئێستا و دواى 1991 له‌م پارچه‌یه‌ى كوردستاندا, ئه‌وه‌نده‌ى خائین
و خۆفرۆش و فایلداره‌كان سوودمه‌ندن, نیو ئه‌وه‌نده خه‌ڵكانى خاوه‌ن
شه‌هید و بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نفالكراو و تێكۆشه‌ران سوودیان نه‌بینیوه..
ئه‌وه‌نده‌ش به‌ناوى عه‌شیره‌ت و عوشیره‌تبازى و خۆبردنه پێشه‌وه
رۆڵ به‌وان دراوه, له‌به‌رامبه‌ردا دوو ئه‌وه‌نده خه‌ڵكانى شایان
و ماندوو له‌بیر كراون و له‌بیر ئه‌كرێن.. زۆرجار به‌داخه‌وه كوڕه
شه‌هید په‌ناى داد بۆ ئه‌و خاوه‌ن رابردووه پیسانه ئه‌بات ته‌نانه‌ت
بۆ دامه‌زراندنى له‌و ده‌زگا حكومیه‌ى كه به‌خوێنى باوك و كه‌سوكاره‌كه‌ى
ئه‌و وه‌دیهاتوه, كه‌چى كاكى به‌رژه‌وه‌ندویست, هه‌ر كاتێك و هه‌ر
كه‌سێكى بیه‌وێت دایبمه‌زرێنێت به نوكه ته‌له‌فۆنێك مار له كون
دێنێته ده‌ره‌وه و خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كه‌سێك به پۆلیس دابمه‌زرێنێت,
له‌به‌ر خاترى چاوى كاڵى (دوێنێى!) پۆلیسى بۆ ئه‌كرێت به ئه‌فسه‌ر!!.
ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى دوێنێ له‌شاخ خوێنى خۆیان كردبوه كاسه‌یه‌كه‌وه
و دۆڵ به دۆڵ به‌ده‌ستیانه‌وه بوو, ئاماده‌بوون له‌پاڵ هه‌ر دره‌ختێكدا,
له‌بن هه‌ر تاشه‌به‌ردێكدا, له‌سه‌ر هه‌ر بسته‌خاكێكى وڵاته‌كه‌یاندا
بێت بیڕێژن, كه‌چى ئه‌مڕۆ (ئه‌وانه‌یان كه هێشتا قه‌ده‌ر كاسه
خوێنه‌كه‌یان نه‌ڕشتوه) ده‌ستى, ده‌ستى به‌خۆیان ئه‌كرێت و موچه‌یه‌كى
پێ ئه‌درێت كه ناتوانێت بژێوى ژیانى رۆژانه‌ى ماڵ و مناڵه‌كه‌ى پێ
دابین بكات (بێگومان ئه‌وانه‌یان كه له ئاستى به‌رزى كورسیه‌كاندا
نین)..
ئه‌دى خوێنه‌رى به‌رێز تۆ ئێستا پشتگیرى بۆچونه‌كه‌ى من ناكه‌یت,
كه ئه‌م شۆڕشه‌ى ئێستا له سایه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یدا پشویه‌كمان
داوه, به خوێن و بازووى كێ هاته دى و كێ به‌ره‌كه‌ى ئه‌خوات؟!.
|