|
كه‌وا و
سه‌ڵته
سه‌ركۆ محه‌مه‌د ڕۆسته‌م
لاى هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌موو میلله‌تانى
دنیا شانازى به كه‌لتوره كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن كه‌لتورى
هونه‌رى بێ یان ئه‌ده‌بى و فه‌رهه‌نگى و كه‌ره‌سته‌و
پۆشاك و ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ى كه سه‌ره‌تاى
كه‌لتورى میلله‌تێك پێك ده‌هێنێت . ئه‌و نه‌ته‌وه
یان ئه‌و میلله‌ته‌ش حه‌قى خۆیه‌تى كه شانازى به
كه‌لتوره‌كه‌ى خۆیه‌وه بكات . لێره‌دا و له‌م مه‌به‌ست
هێنانه‌وه‌ى منیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌وێ په‌نجه‌ى
بخه‌مه‌سه‌رو لێره‌دا به‌یانى بكه‌م هه‌موو لایه‌ن
و كه‌سێك حه‌قى خۆیه‌تى كه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن
بۆ خۆى و بۆ پارته‌كه‌ى خۆى بكات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك
كه نه‌زیان به میلله‌ته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێ و نه‌به
كه‌لتوره‌كه‌ى له‌پێناوى هه‌ڵبژاردندا.. ئه‌م
جاره‌ش عه‌زیز وه‌یسى و به‌رزانى خه‌ڵوز و حه‌مه
ده‌مبڵ كه ناوه ڕاستیه‌كانیان باش نازانم هه‌وڵیان
داوه كه بانگه‌شه بۆ لیستى كوردستانى بكه‌ن ئه‌وه‌یان
په‌یوه‌ندى به خۆیانه‌وه هه‌یه وبانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیش
به‌ڕه‌واده‌زانم.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ى بوه‌ته جێى سه‌رنجى من ئه‌وپۆشاكه‌جوانه‌یه‌كه‌پێی
ده‌ڵێن (كه‌واو سه‌ڵته) یان ( كه‌واوچاكه‌ت) ئه‌م
پۆشاكه, مێژوویه كۆنه كه به‌شێك له كه‌له‌پورى
پۆشاكى میلله‌ته‌كه‌ى من پێك ده‌هێنت زۆر به
ڕوونى و ئاشكرا له‌م گۆرانیه نوێیه‌ى عه‌زیز وه‌یسى
و ئه‌و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده دا به‌ده‌ر ئه‌كه‌وێ
كه كاكه حه‌مه ده‌مبڵ به ئاشكرا چمكى كه‌واكه‌ى
له‌گه‌ڵ گۆرانى گوڵدا ده‌كات به‌لاداو هه‌ڵى ده‌ته‌كێنێ
پۆشاكه سپی و درێژه‌كه‌ى ژێریشى كه‌له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ى
ئێمه‌دا ئه‌وه‌پێى ده‌ڵێن (ده‌رپێ) ئه‌م ده‌رپێ یه
ته‌نها به له‌به‌ركردنى له‌گه‌ڵ كه‌واو سه‌ڵته‌دا
بۆی هه‌یه له‌ده‌رقاچه‌كه‌وه به‌ده‌ر بكه‌وێ و
كه‌واو سه‌ڵته‌ش به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌بێ و پژوێنێكى به
ئه‌ڵقه‌دراویش به‌سه‌ریه‌وه بێت . له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌م پۆشاكه تاكو ئه‌مڕۆ له زۆر ناوچه‌دا
له‌به‌رده‌كرێ و به جوانترین جلوبه‌رگى پیاوان ده‌ژمێردرێ
، پیاوانى وه‌كو شێخ مه‌حمودى نه‌مر و ئه‌وڕه‌حمان
پاشاى بابان وهتد له‌به‌رى كردون و له خانه‌واده‌كانى
جاف و گۆران و ڕۆژبه‌یانى و باجه‌ڵان و زه‌نگه‌نه‌وداویه‌و
به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى كه‌ركوك و گه‌رمیاندا ده‌پۆشرێ
.ئه‌مه بۆچه‌ندین جاره ئه‌م پۆشاكه به‌م شێوه
نادروسته به‌كار ده‌هێنرێت وه‌كو ماوه‌یه‌ك پێش
ئێستاكه له‌به‌رنامه‌ى به‌رنامه‌و زۆر كارى هونه‌رى
و شوێندا به‌و شێوه به‌كار هاتون وه ئه‌م مه‌به‌سته‌م
هونه‌رمه‌ند" عوسمانى وایه‌رمه‌ن "ناگرێته‌وه به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رگێكى
جوان ده‌كاته به‌ریوو ئه‌و پۆشاك و كه‌لتوره‌ى لا
گرنگه . لێره‌دا با له بابه‌ته‌كه‌مان دور نه‌كه‌وینه‌وه
و نه‌كه‌وینه پیاهه‌ڵدانى كه‌س وه له‌سه‌ر هه‌مان
مه‌به‌ست بدوێم . له‌و گۆرانیه‌دا كه كاكه حه‌مه‌چمكى
كه‌وا هه‌ڵده‌ته‌كێنێ وده‌رپێى سپى به ده‌رئه‌كه‌وێ
كه ئه‌م نه‌ریته نه‌بوه له نێو میلله‌ته‌كه‌ى
مندا وه‌جارجارخۆى بۆده‌له‌قێنێ وبۆى ده‌سوڕێته‌وه.
خۆ كاك عه‌زیزیش له‌به‌رى كردوه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى
كاكه‌حه‌مه‌ى پێ نه‌كردوه.. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا
چه‌ندین سروود كه‌تایبه‌ت بووه به هه‌ڵبژاردن تۆماركراوه
له‌ڕووی دیمه‌ن و ناوه‌ڕۆكی وشه‌كان و ئاوازه‌وه
كارێكی جوان بووه نمونه‌ش وه‌ك ئه‌و سروده‌ی كه(هانی)
به‌ناوى ئه‌سپه‌شێ وتیه‌وه.
نازانم بۆمیلله‌تانى دنیا شانازى به‌پۆشاك و كه‌لتورى
خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ده‌بێ هه‌ر له‌ئێمه‌وه ده‌ست
پێ بكات . نازانم كاكه‌حه‌مه ئه‌م پۆشاكانه‌ى له‌كوێ
دیوه و له‌كوێ دوریویه‌و له‌كوێ ئه‌م چمكه هه‌ڵدراوه‌ى
كه‌واو سه‌ڵته‌ى له‌گۆڤه‌نده‌كاندا به‌م شێوه
دیوه كه واى به‌سه‌ردێنێ . داوام له جه‌ماوه‌ر
و هونه‌رمه‌ند و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌م ئه‌وه‌یه
ڕێز له كه‌لتورى میلله‌ته‌كه‌ى خۆى بگرێت چونكه
ئێمه ته‌نها ئه‌و شانازیه‌مان كه هه‌بێ مێژووى
ئه‌و كه‌لتوره كه‌مه‌یه كه به‌ده‌ستمان هاتووه.
ئه‌گه‌رله‌جیاتى ئه‌م پۆشاكانه چاكه‌توبانتۆڵێك
یان ڕانك وچۆخیش بایه‌منیش ئاره‌زم له‌جۆره
نوسینى وانه‌ده‌كرد چونكه دڵنیام به‌له‌به‌رنه‌كردنى
كه‌واوسه‌ڵته له‌ژیانى ڕۆژانه‌ى ئه‌وكۆمه‌ڵ كه‌سه‌ى
گۆرانى گوڵدا.
|