|
ره‌وشی كه‌رتی
كشتوكاڵ له سنوری كفری دا
ده‌شتى كفرى ڕووبه‌رى 1,600,000 دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى
پێك دێنێت
غازى محه‌مه‌د تالیب
به‌شى دوه‌م و كۆتایى
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگ له‌سنوری ئاو هه‌واو پیتی
خۆڵ و خاكه‌كه‌ی كفری هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م خاكه به ئاسۆیی و شاقوڵی, بێ جیاوازی هه‌موو
یه‌كسان كشتوكاڵی وه‌رزی لێوه ده‌گونجێ, وه‌كو
ئاماژه‌م پێدا دووجۆره سه‌وزه‌و میوه‌ی وه‌رزیانه‌ى
زستان و هاوینى ڵیوه ده‌روێ كه به‌گرنگترین خۆراكی
مرۆڤ ده‌ژمێرێن, گرنگترین سه‌وزه‌ی زستانه كه‌وا
ده‌گونجێ له‌سه‌ر خاكی كفری ئه‌مانه‌ن سڵق-
سپێناغ- گێزه‌ر- پاقڵه- شێلم- كه‌له‌ره‌م-
چه‌وه‌نده‌ر- كاهو- قه‌رتابیت, سه‌وزه هاوینه‌كانیش
بریتین له ته‌ماته- لۆبیا- فاسۆلیا- باینجان-
بامیه- خه‌یار- بیبه‌ر- كاڵه‌ك- شوتی- كوله‌كه-
... هتد. خاك و خۆڵی كفری بێ سنوره له وه‌به‌هه‌رمه‌هینانی
به‌روبوومه رووكیه‌كانیش, له‌ناو ئه‌وانه‌دا میوه‌ی
كفری. میوه له‌هه‌موو وڵاتان بایه‌خێكی بنه‌مایی
هه‌یه بۆ مرۆڤ و به نایابترین خۆراكی مرۆڤ داده‌نرێ
بۆیه سنوری شاری كفری هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه
جۆره‌ها داری میوه‌ی لێوه رواوه؟ چونكه چڵ ساڵ
پێش ئێستا به‌شێك له‌ناو شاری كفری زیاتر له نۆ
ره‌زگه‌ر (باخ)ى هه‌بوو وه‌ك باخه‌كانى پاشا- قازی-
حه‌یاره- مه‌ملێ- حاجی ره‌وف- حاجی ئه‌مین- حه‌مید
زرگوێزی- ره‌زا- باخی خه‌ڵاو- هتد... سه‌ره‌راِی
ئه‌وه‌ش كفری كاتی خۆی داپۆشرابوو به رووه‌كی
دارخوراما بۆیه خورماى كفرى تا ئێستاش له‌ڕووى جۆرایه‌تییه‌وه
به‌ناوبانگه.. له‌و مزره‌مه‌نیانه‌ی له‌ناو
ره‌زگه‌رییه‌كانی كفری روابوو ئه‌مانه‌ن: دارخورما
وه‌كو باسمان كرد, له‌ژێر سێبه‌ری دارخورما وه‌ك
په‌رته‌قاڵ- لیمۆی ترش و شیرین- نارنج- لالانگی,
سندی- كه‌بات, میوه‌ی هاوینه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: هه‌نار-
ترێ به‌چوار جۆریه‌وه- قه‌یسی- هه‌نجیر هه‌رمێ-
هه‌لۆژه- توو- شه‌كره سێ‌و- وه‌كو به‌پێی بینینی
حاڵی ئێستا ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می ئه‌و
میوانه بێ شۆمار بووه هه‌نارده‌ی شاره‌كانی
دیكه كراوه وه‌ك كه‌ركوك- هه‌ولێر- جه‌له‌ولا-
شوێنه‌كانی تر. هه‌روه‌ها به‌پێی وردبینی زانستی
بۆ ئه‌م سنوره, ئه‌گه‌ر بابه‌تی ئاو و ئامرازكانی
ئاودێری بۆ سنوری كفری دابین بكرێ, ده‌توانرێ به‌پێی
په‌یره‌وی زانستی كشتوكاڵ هه‌مان به‌ربووم چ میوه
چ سه‌وزه چ دانه‌وێڵه له پێشوو زۆرتر
بگه‌رێته‌وه سه‌ر خاكی كفری, به‌مه‌رجێ ئه‌و به‌نداوه
بۆ كفری و ناوچه‌كه دروستبكرێ. له چوارچێوه‌ی
سه‌رژمێری به‌روبووم به‌شی میوه‌ی كوردستان ده‌كا,
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاكی كفری ده‌گونجێ بۆ 90%ى به‌رهه‌م
دێنێ بۆ ئه‌و جۆره میوانه كه باسمانكرد. هه‌ر
خاك و ژینگه‌ی كفری وای كردووه له‌بار بێ بۆ
رواندنی ئه‌و جۆره دارانه, یه‌كه‌مین سه‌لماندن
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قه‌یسی و هه‌نجیری ئاوایى ئۆمه‌ربله,
كه رێژه‌ی شه‌كر تیایدا 40%ه, چ قه‌یسی و چ هه‌نجیر,
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بایه‌خی سه‌ره‌كی دیسان میانڕه‌و
بێ بۆ ئه‌و ناوچه‌ی به‌ری خوارووی رۆژهه‌ڵاتی كفری
كه زه‌نگابات و كۆكس و بان سه‌نووق ده‌گرێته‌وه
كه ئاو و هه‌واكه‌ی سازگاره بۆ به‌رهه‌می میوه
چ زستانه یاخود هاوینه, جگه له دارخوارما
ژینگه‌ی گه‌ردیله‌ی خاكی كفری ده‌ره‌خسێت بۆ
ناشتنی دارمۆز, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌كی سنوری
كفری كه‌وتوه‌ته هه‌مان هێڵی پانی و درێژی گۆی
زه‌وی كه سۆماڵ ده‌گرێته‌وه له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا,
ناوبانگه به مۆز, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دارمۆز
له‌سه‌ر گه‌ردیله‌ی خۆڵى كفری و ژینگه‌كه‌ی تاقی
كراوه‌ته‌وه, جۆره مۆزێكی نایابی لێوه ده‌روێ
دژی نه‌خۆشیه رووكیه‌كان... هه‌روه‌ها ژینگه‌ی
كفری له‌باره بۆ رواندنی گه‌لێ داری بێ به‌ر
له‌شێوه‌ی دارستان سوودی لێوه وه‌ربگیرێ, كه‌به‌رهه‌ڵستی
تینی گه‌رمای هاوین و سه‌رمای ژێر پله‌ی سفری سه‌دی
ده‌كات.. وه‌ك ئاماژه‌م دا ئاو و هه‌وای سنوری
كفری ئاو و هه‌وای ده‌ریای ناوه‌راسته ئه‌م ئاو و
هه‌وایه به زۆری ته‌وژمه‌كه‌ی به‌درێژایی كاته‌كانی
زستان له‌به‌ری شه‌ماڵه‌وه هه‌ڵده‌كات, بۆیه
روواندنی ئه‌و دارانه له‌و ئاقاره‌دا بڕوێت سنوری
ناوچه‌كه ده‌پارێزێت له‌گه‌رمای هاوین و سه‌رمای
زستان, ئه‌و دارانه ئه‌مانن: داركنار- بی- گه‌ز-
چنار- ژاڵه.. تایبه‌تمه‌ندیه‌كی له‌وه‌دایه ئه‌م
دارانه گه‌ڵاو پۆپی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئاوشێ له
باوه‌ش ده‌گرێ. جگه له داستان, سنوری كفری به
پێی دابه‌شی رووه‌كی بۆ ژیانی مرۆڤ گه‌لێك رووه‌كی
لێوه ده‌رخسێ ده‌چنه بواری پیشه‌سازییه‌وه وه‌ك
لۆكه- كونجی-كه‌تان- گوڵه‌به‌رۆژه چه‌وه‌نده‌ر
و..هتد, بۆیه خاك و خۆلی كفری به رووبه‌ری درێژی
و پانیه‌وه ده‌گونجێت بۆ رواندنی ئه‌و جۆره به‌روبومانه..
چاندنی ئه‌م رووه‌كانه له‌لایه‌كه‌وه سودی لێ
وه‌رده‌گیرێت له ئاوه‌كه‌ی وه‌ك رۆنی رووه‌كی زه‌یت
له‌رویه‌كى تریشه‌وه پاش ماوه‌كیش ده‌هارێت بۆ
ئالیكی ئاژه‌ڵ, له هه‌مان كاتدا به‌ری لۆكه‌كه‌یش
به‌كاردێت بۆ پیشه‌سازی چنین و رستن وه‌ك به‌تانی,
ئه‌گه‌ر ئامێره‌كانی بۆ ئاماده بكرێت. هه‌ندێ به‌روبوم
هه‌ن به‌شێوه‌ی وه‌رزی ده‌ڕوێن, له‌و به‌رو
بوومانه هه‌یه دووجار له‌سورانه‌وه‌ی ساڵ ده‌ڕوێت
وه‌ك په‌تاته, كه به‌روبوومێكی گشتگیرییه و
بایه‌خی جیهانی هه‌یه بۆیه له‌سنوری كفری ئه‌گه‌ر
به‌رنامه‌ی زانستی بۆ دابین بكرێ ده‌گونجێ بۆ
رواندنی له‌ساڵێكدا دووجار یه‌كه‌میان له‌سه‌ره‌تای
مانگی نه‌ورۆز ده‌ڕوێت و له كۆتایی مانگی
پووشپه‌ر به‌رهه‌می دێته ده‌ست, دووه‌میان له‌ناوه‌راستی
مانگی ره‌زه‌به‌ر ده‌روێت و له كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز
به‌رهه‌می دێته ده‌ست, په‌تاته‌ی ئه‌م دوو وه‌رزه
ده‌ره‌خسێت بۆ سنوری خواری كفری و به‌ری رۆژئاوای
سنوره‌كه‌ی كه نه‌وحول ده‌گرێته‌وه چونكه خۆله‌كه‌ی
قوڕه‌مژییه‌كی سووكی لێته‌ییه, ئه‌م جۆره خۆڵه
فشڵه یارمه‌تی ره‌گه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر په‌ل بهاوێژێ, هه‌رچه‌ندیشه قوڵتر په‌ل
بهاوێژێ ئه‌وه‌نده هێشوی په‌تاته به‌سه‌ر ره‌گه‌كانی
زۆرتر ده‌بێت له‌ژێر خاك, به‌ڵام گه‌ڵاو پۆپی سه‌ر
زه‌وی ده‌توانرێ سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ خاكی ئاژه‌ڵ.
به‌پێی راهاتنی ئه‌و جۆره خۆڵانه لیته‌ی سوك ده‌گونجێ
بۆ به‌روبومی فستق, ئه‌م به‌روبوومه بایه‌خێكی به‌رچاوی
هه‌یه بۆ مرۆڤ چونكه ده‌چێته گشت بواره‌كانی خۆراك.
وه‌ك سه‌لمێنراوه, به‌ری رۆژئاوای سنوری كفری كه
نه‌وجول و خۆرئاوای سنوره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه چاندنی
ئه‌م به‌روبوومه به‌تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری ئاوایى
قوریچایی, بۆیه له‌باره بۆ ژینگه‌ی ئه‌م به‌روبوومه
گرنگه. ژینگه‌ی سنوری كفری هه‌ر گه‌مارۆی نه‌خواردووه
ته‌نها له راهاتنى جۆره‌ها به‌روبووم (به‌گۆێره‌ی
بۆچونی زانستی كشتوكاڵی ئه‌زموونه‌كان هه‌ر خاكێك
ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وای وه‌رزی هه‌بوو, هۆكاره بۆ
په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و زۆربونیدا) به‌ڵكه
بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و ئاژه‌ڵداریش له‌دێر زه‌مانه‌وه
گونجاوه, له‌دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی كشتوكاڵی و
خه‌مڵاندن بۆ سنوره‌كه, به هه‌ر چوار مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یه‌وه
له‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له پێش هه‌مو ناوچه‌كانی
گه‌رمیانه‌وه هاتووه, چونكه چڕه ئاژه‌ڵداریه‌كه
له‌سنوری كفری و مه‌ڵبه‌نده‌كانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه كه ده‌گاته 55% له چاو هه‌موو ده‌شتی
گه‌رمیان, به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه به دابه‌شی تۆبوگرافیا
جیاوازه له شوێنێكه‌وه بۆ شوینێكی دیكه, بۆیه
زۆرترین ئاژه‌ڵداری له ناوچه‌كانی وشكه‌وه
گرمۆڵه‌ی خواردوه وه‌ك میرقاسم, وه‌لی هه‌یه‌ر,
سه‌ید جه‌ژنی, درۆزنه, كانی ماران, عه‌لیان به‌له‌گه,
سه‌ره‌ره‌ش, توكن و عه‌زیز قادر و نه‌وجول و
ئاواییه‌كانى وه‌نه‌بێ ته‌نها ئه‌و ئاواییانه‌ى
له‌سه‌ر چه‌م و ئاون ئاژڵداری به‌كه‌ن, نه‌خێر به‌خێوكردنی
ئاژه‌ڵ له‌سه‌رانسه‌رى سنوری كفری بوونی هه‌یه,
ژینگه‌كه ئه‌وه‌نده راهاتوه بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ
بوه‌ته هانده‌ر بۆ ده‌شته‌كه‌ی چونكه جۆره گیایه‌كی
خۆرسكی له‌سنوری كفری ده‌ڕوێ زۆر كاریگه‌ره بۆ خۆراكی
ئاژه‌ڵ وه‌ك (وینچه‌و سیپه‌ره), خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی
ناوچه‌كه بۆیه توانیوانه پاوانی لێ‌دروست بكه‌ن
له‌كاتی زستان بۆ له‌وه‌رگای ئاژه‌ڵ... به‌خێوكردنی
ئاژه‌ڵ رۆڵێكى سه‌ره‌كی گێڕاوه و تاوه‌كو ئێستایش
ده‌یگێڕێ چ وه‌ك خۆراكی مرۆڤ چ وه‌ك به‌كارهێنانی
له‌بواری پیشه‌سازی له‌خوری و پێسته‌كه‌یدا.
له چوارچێوه‌ی سنوری كفری به‌تایبه‌تی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده
ناوبراوانه, له‌پێش پێشكه‌وتنی گواستنه‌وه, كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی سنوره‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و به‌رهه‌می
به‌روبوومه‌كانیان هێسترو ماین و ئه‌سپ و گوێدرێژیان
به‌كارهێناوه, به‌ڵام پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای
گواستنه‌وه رێژه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه‌مكردوه‌ته‌وه,
كه‌وابوو له‌چوارچێوه‌ی سنوره‌كه ده‌توانرێت
ته‌ویله‌ی تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌سپ و ماین و
هێستر دابمه‌زرێت وه‌كو پارستنی كه‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تی.
له چوارچێوه‌ی سنوره‌كه‌دا هه‌ر له‌كاته‌كانی پێش
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه
سه‌رقال ببون به به‌خێوكردنی ره‌شه‌وڵاغ- مانگا
–گا- گامێش.. ئه‌م كه‌رته ئاژه‌ڵدارییه جاران
رۆلێكی گرنگی بینیبوو له‌دابینكردنی داخوازییه‌كانی
مرۆڤ بۆیه وه‌كو سه‌رژمێر كرابوو به‌شێك له ناو
شاری كفری زیاتر له (1700) سه‌ر ره‌شه وڵاغ هه‌بوو..
بێجگه له مه‌ڵبه‌نده‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ناوچه‌ی
زه‌نگاباد و سه‌رقه‌ڵا و ده‌وروبه‌ری نه‌وجول و
شوێنه‌كانی تر... ره‌شه‌وڵاغیش چه‌شنی مه‌ڕ سوودمه‌نده
بۆ خێزانی كوردی سه‌ر سنوری كفری چ گۆشت و شیره‌كه‌ى,
چ پێسته‌كه‌ی و ئامرازه‌كانی دیكه‌ی كه ده‌چێته
بواری پیشه‌سازییه‌وه, كه‌وا بوو, ژینگه‌ی هه‌ر
چوار ئیداره‌كه و كفری له‌رابردوودا رخساوه بۆ
به‌خێوكردنی ره‌شه‌وڵاغ ئێستایش هه‌لومه‌رجی بۆدابینبكرێت
ده‌توانرێت ئه‌م كه‌رته‌ی ئاژه‌ڵداری به‌ره‌و
پێشه‌وه بروات ئه‌ویش له‌ژێر چاودێری هه‌ڵگرانی
بروانامه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌م كه‌رته‌دا.
دیسان یه‌كێك له سامانه هه‌ره گرنگه‌كانی خۆراكی
مرۆڤ له‌سنوره‌كه‌دا ده‌گونجێ بۆ په‌ره‌پێدان و
په‌روه‌رده, سامانی په‌له‌وه‌ره.. په‌روه‌رده‌ی
په‌له‌وه‌ر له ژینگه‌ی كفری به‌هه‌رچوار مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یه‌وه
له‌باره بێ ته‌گه‌ره‌ی نه‌خۆشی بۆ په‌روه‌رده‌ی
په‌له‌وه‌ر به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. مریشك- (
مروای- قاز-مراوى) قه‌ل... باڵنده به سووده‌كانی
تر, له‌مساڵانه‌ی دوایدا پێش بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای
( ئه‌نفلوه‌زای باڵنده) په‌له‌وه‌رگا له‌سنوری
كفری و ناساڵح و سه‌یدجه‌ژنی و سه‌رقه‌ڵا و
گوڵه‌جۆ و بانسه‌نووق به رێژه‌یه‌كی گه‌وره بازی
داوه.. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ش و هه‌وای كفری ئه‌وه‌ند
پاكوخاوێنه له هه‌ر جێگایه‌كی سنوری چوار مه‌ڵبه‌نده‌كه
ده‌توانرێت بنیاتی په‌له‌وه‌رگا بكرێت و سه‌ركه‌وتنیش
به‌ده‌ست دێنێ له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئالیكی په‌له‌وه‌ر له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و خۆراكیكی
پرۆتین بۆ تروكاندنی هێلكه‌ی په‌له‌وه‌ر هه‌یه,
له‌لایه‌كى تریشه‌وه خاك و خۆڵی كفری دووره له‌پاشماوه‌ی
كارگه‌و ئامێره‌كانی پیس بوونی ژینگه, بۆیه ئه‌گه‌ر
هۆكاری په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده نه‌بوایه ئه‌وه‌نده
گۆشتی مریشك و هێلكه‌و قه‌ل زۆر ده‌بوو سنوری كفری
منه‌تی هیچ شارێكی هه‌ڵ نه‌ده‌گرت له هاورده‌ی
گۆشتی مریشك و بابه‌ته‌كانی دیكه.
سنوری ناوچه‌ی كفری وه‌ك باسمان كرد ئه‌گه‌ر ئاو و
تاوێری له ئه‌نجامی ئاوگلدانه‌وه‌ی چه‌مه‌كان به‌كاربهێنرێ
بۆ ئامرازه‌كانی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارى, سوودى
زیاتریشى ئه‌بێت, له‌وانه په‌روه‌رده‌ی هه‌نگ و
دامه‌زراندنی هه‌نگه‌ڵان له‌سه‌ر سنوره‌كه‌دا,
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌رده‌ی مێشه‌نگ دیسان ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئاو و هه‌وای كفری, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاو و هه‌واكه‌ی
وه‌رزیه.. ئێستا له چوارچێوه‌ی سنوره‌كه هه‌نگ
به تاك و ته‌را له ناو چه‌ند ماڵێكی شاری كفری و
سه‌رقه‌ڵاو كوڵه‌جۆ هه‌یه, به‌ڵام به‌رهه‌می هه‌نگوینی
لێوه هه‌نارده‌ی بازار ناكرێ.. سه‌ركه‌وتنی دامه‌زراندنى
هه‌نگه‌ڵان راوه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌نداوه‌ی
كفری كه بڕیاره دروستبكرێت, چونكه یه‌كێك له
ئاكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌روونی ئه‌م زینده‌وه‌ره
ئاره‌زووی هه‌یه له ئاو و چیا و گڵای دار‌و چرۆی
گولً به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م زینده‌وه‌ره
كراوه, ئه‌و جۆره مێشه‌نگه‌ى ده‌ره‌خسێ بۆ سنوری
كفری پێى ئه‌وترێ مێشه‌نگی میسری و مێشه‌نگی قه‌وقازی,
چونكه به‌رگه‌ى خواردنی نه‌خۆشیه‌كان ده‌كات وه‌ك
نه‌خۆشی (ڤارا) كه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه بۆ هه‌نگ.
هه‌روه‌ها سنورى كفرى سامانێكی گرنگی دیكه‌ی هه‌یه
كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستی به‌خۆراكی مرۆڤه‌وه‌یه,
ئه‌ویش سامانی ماسیه, له‌دوای توێژینه‌وه و تێروانین
له خاك و ژینگه‌ی سنوری كفری, بۆ دامه‌زراندنى (حه‌وزی
ماسی) هه‌موو گه‌ردیله‌ی خۆڵیك به‌كارناهێنرێ بۆ
پێكه‌وه نانی شوێنی ماسی جگه ئه‌و خۆڵانه نه‌بێت
شێوه‌و پێكهاته‌كه‌ی قوره‌مژێكی خه‌ستی قورسه,
چونكه ئه‌مجۆره گه‌ردیلانه‌ی خاك و خۆڵه, قه‌ده‌غه‌ی
دزه ئاو ده‌كات له حه‌وزی ماسیه‌وه بۆ شوێنه‌كانی
دیكه, بۆیه ناوچه‌كانی سه‌ر به زه‌نگاباد و بان
سنووق- ئاوه‌سپی به‌تایبه‌تی لێواری چه‌مه‌كانی
كفری و سه‌رقه‌ڵا, گرنگترین حه‌وزی جۆری ماسی
سكسوور- سوره- كه‌تان- لێى به‌خێو ده‌كرێ.
له‌پاش تیرامانی وردبینی بۆ ره‌وشی كشتوكاڵی
له‌سه‌ر سنوری كفری ئێستاكه ئه‌و رێژه به‌روبوومه
كشتوكاڵیه له‌سه‌ر سنوره‌كه‌دا ناكرێ كه به‌س بێ
بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه, ده‌بینرێت (دۆی) ناو بوتڵی
پلاستیك له‌ئێرانه‌وه دێت هه‌روه‌ها جۆره‌ها به‌روبوومی
كشتوكاڵی ناو نایلۆن له‌شاره‌كانی- كه‌ركوك- حه‌ویجه-
شاره‌بان- باقوبه- دێته ناو شاری كفری سه‌ره‌ڕای
ئه‌م هه‌موو دۆنمه زه‌ویانه ئاژه‌ڵانه له
ناوچه‌كه‌دا هه‌یه, له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
رێژه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ به‌رزتره تا رێژه‌ی كێلانی
زه‌وی و چاندنی به‌روبووم, هاوكێشه‌كه به‌هیچ
په‌یره‌وێكی سه‌رزاری ناگۆردرێت, جگه له دوو هه‌نگاوی
ستراتیژی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی نه‌بێ.. ئه‌ویش یه‌كه‌میان
هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و به‌نداوه‌یه كه خه‌ڵكی سنوره‌كه
چاوه‌ڕوانی ده‌كا دووه‌میان لێدانى جاده‌یه‌كی
قیرتاوى راسته‌وخۆى كفری و ناوچه‌كه‌یه له‌سه‌ر
ئاوه‌سپی كه شاره‌كه په‌یوه‌ست بكات به شاری
سلێمانی و ناوچه‌ی سه‌نگاو. ئه‌و دوو هه‌نگاوه نه‌ك
هه‌ر بۆ سنوری كفری سود به‌خشه, به‌ڵكه هۆكارێكه
بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواییه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی
و حاڵ و ماڵیان وه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی
به‌روو بوومی كشتوكاڵی چ رووه‌كی یاخود ئاژه‌ڵی
له ناوچه‌كه‌دا.
ته‌واو
|