|
كورد و
عه‌ره‌ب و نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مریكا
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب خه‌ریكه
له‌لێوارى شه‌ڕێكى نێوخۆیى نزیك ده‌بنه‌وه به‌هۆى
كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراو كه ماوه‌یه‌كى
زۆره په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر-به‌غداشى
ساردكردۆته‌وه. ڕاسته ئه‌م كێشانه مێژوویه‌كى
كۆنیان هه‌یه به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و
ناوچه‌كانى تر‌ى جێناكۆكی، به‌ڵام ساردى له چاره‌سه‌ركردنى
به‌تایبه‌ت له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق(9/4/2003)ه‌وه
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م بارگرژى و مه‌ترسیانه‌ى ئێستایه.
له عیراقدا به‌ته‌نها كورد و عه‌ره‌ب كێشه‌یان
نییه، به‌ڵكو سوننه-شیعه، شیعه-شیعه و هه‌ندێك
ململانێى لۆكاڵى په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه
بوونیان هه‌یه.
كێشه‌ى كورد و به‌غدا، كێشه‌یه‌كى ئاسایى نییه،
چونكه په‌یوه‌ندى هه‌یه به جۆرى بیركردنه‌وه و
عه‌قَلیه‌تى به‌شێك له سیاسییه‌كانى ئیستاى
عه‌ره‌به‌وه كه نایانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان له‌مه
زیاتر پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت.
بۆ كورد ئه‌و كێشانه مایه‌ى خۆشحاڵی نییه،
چونكه له‌لاییه‌ك ساردى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى
فیدراڵى بۆ دروستكردووه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌هۆى
نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى كورد له‌و ناوچانه‌دا
نه‌توانراوه وه‌كو پێویستى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش
بكرێت ئه‌گه‌رچى له هه‌رێمى كوردستانیش به‌هۆى
بوونى گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌توانراوه ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان
پێویستیانه به‌ته‌واوى ئه‌نجامبدرێن.
له‌م نێوه‌دا ئه‌مریكا ڕۆڵى هه‌بووه، به‌هۆى
بوونى شه‌رعیه‌تى داگیركارى و حومكردنى عیراقه‌وه
ده‌یتوانى زۆر به‌ئاسانى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات،
هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كۆبكاته‌وه و ده‌ره‌نجامێك
وه‌ده‌ستبخات. لاى كورد و عه‌ره‌ب ساردى و بێ
متمانه‌یى هه‌بوو، هه‌نگاوى جدى نه‌نرا و بۆ ئه‌مه‌ش
هه‌ردوولا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرسانه ساڵى پار سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان سه‌رانى به‌غدا كرد و پێنج لیژنه
ته‌شكیلكران بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، وه‌كو
بینیمان هیچ ده‌ره‌نجامێكى گرنگى نه‌بوو كه ئاسۆى
چاره‌سه‌رى لێوه ببینرێت.
سه‌ردانى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق(2-8-2009)
بۆ سلێمانى وه‌ك باسده‌كرا بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ى بارگرژییه‌كانى
نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوو، به‌ڵام پێناچێت ئاكامێكى
باشى لێبكه‌وێـته‌وه وه‌كو له گۆشه‌یه‌كى پێشوتردا
نوسیببوم زیاتر مه‌غزایه‌كى ئاشتبوونه‌وه‌ى هه‌بوو
نه‌ك سیاسى.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى له‌وجۆره هه‌موولایه‌ك
ده‌بێت هه‌نگاوبنێن، ناكرێت به‌ته‌نها كورد ئاماده‌گیى
هه‌بێت و به‌غدا به‌وپه‌ڕى خوێن ساردیی و ئه‌مریكاش
جارناجار قسه‌یه‌ك بكات و فشارى جدى نه‌كات.
هه‌ندێك چاودێرى سیاسى وایده‌بینێت ئه‌مریكا
نایه‌وێت گرفته‌كان به‌زوویى چاره‌سه‌ر بكرێن هه‌رنا
بۆ ئه‌وه‌ى به‌بیانووى مه‌ترسى و هه‌ڵگیرسانى
شه‌ڕى ناوخۆیى تاماوه‌یه‌كى زۆرتر بوونى خۆى
له‌زۆر جێگه‌ى گرنگدا شه‌رعیه‌ت پێبدات، ئه‌گینا
كێ هه‌یه فشارى ئه‌مریكا چۆكى پێدانه‌دات. ئه‌م
بۆچوونانه ئه‌گه‌رچى نیسبه‌تێك له‌ڕاستى تێدایه،
به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى عه‌قڵى شۆڤێنیزمى عه‌ره‌ب
و دڵسافى كورده كێشانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى لێهات.
|