|
ئیعجازى
زانستى پزیشكى
نانخواردن
ئا/ سه‌ركه‌وت جلال
خواى په‌روه‌ردگار له سوره‌تى الا‌نعام ئایه‌تى
(118)دا ده‌فه‌رموێت:
فَكُلُواْ مِمَّا ذكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَڵیۡهِ إِن
كُنتُم بِـَٔاێـٰتِهِۦ مُۆۡمِنِینَ
واتا جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی
که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه، ئه‌گه‌ر
ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا
هه‌یه (بسم الله، الله اکبر، پێویسته له‌کاتی
سه‌ربڕینی ماڵاتدا بوترێت).
هه‌روه‌ها له سوره‌تى الا‌نعام ئایه‌تى (121) ده‌فه‌رموێت:
ۆڵا تَأۡڪُكلُواْ مِمَّا ڵمۡ یُذكَڕ ٱسۡمُ ٱللَّهِ
عَڵیۡهِ ۆإِنَّهُ ۥ ڵفِسۡقٌ۬‌ۗ ۆإِنَّ ٱلشَّێـٰطینَ
ڵیُوحُونَ إِڵىٰٓ أَوۡلِێآٮِٕهِمۡ لِیُجَـٰدِلُوكُمۡ‌ۖ
ۆإِنۡ أَطعۡتُمُوهُمۡ إِنَّكُمۡ ڵمُشۡڕكُونَ
واتا له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که
ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی
ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان
شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان
له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا
ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو
شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه
ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.
سێ لێكۆڵه‌ر و مامۆستاى زانكۆى سوریا بۆ ماوه‌ى سێ
ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گرنگیان كرد ده‌رباره‌ى ئه‌م
ئایه‌تانه:
دكتۆر سعید مخلص یعقوب ده‌ڵێت به‌رنامه‌یه‌كى
كارمان دانا بۆ دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه به‌پێشكه‌وتوو
ترین شێوازى زانستى له تاقیگه‌دا وه‌لیژنه‌ى
تایبه‌تیمان دانا له‌كه‌سانى پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ
سه‌ردانى قه‌صابخانه‌كان و هێنانى نمونه‌ى تایبه‌ت
بۆ شیكردنه‌وه‌و فه‌حس كردن، لیژنه‌كه نمونه‌ى
گۆشتى ئه‌و مه‌ڕو ماڵات و په‌له‌وه‌رانه‌یان هێنا
كه له‌كاتى سه‌ر بڕینیاندا ناوى خوایان له‌سه‌ر
برابوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه ناوى خوایان
له‌سه‌ر نه‌برابوو .
دكتۆر نبیل الشریف و دكتۆر فیز الحكیم له‌باره‌ى
هه‌نگاوه‌كانى دیراسه‌كه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و نمونانه‌ى
كه ده‌گه‌یشته ده‌ستمان له‌چینه‌كانى ناوه‌وه‌ى
گۆشته‌كه خانه‌مان وه‌رگرت و زه‌رعمان كرد
بینیمان ئه‌و نمونانه‌ى ناوى خواى له‌سه‌ربراوه
له‌كاتى سه‌ر بڕیندا میكرۆب و مشه‌خۆر له‌سه‌رى
گه‌شه‌ى نه‌كردبوو ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه ناوى
خوایان له‌سه‌ر نه‌برابوو میكرۆب و مشه‌خۆر له‌سه‌رى
گه‌شه‌ى كردبوو.
|