|
دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئامارات ، باشترین نمونه‌ن بۆ وه‌ڵام
دانه‌وه‌ی سه‌رۆکی حوکمه‌ت
ده‌سه‌لاتی دڵسۆز و چالاک ده‌توانێت ببێته‌کلیلی کردنه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و ده‌روازانه‌ی که گۆرانکاری بنچینه‌یی له‌پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵگادا ده‌کات.
که‌باس له‌هه‌ر ئایدۆلۆژیه‌ک یان هه‌ر چه‌مکێک ده‌کرێت که‌بۆ پێشکه‌وتن
و کۆتایی هاتن به‌گۆشه‌تاریکه‌کان ، پێداویستی سه‌ره‌کی پێویسته‌وه‌ک
به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی کۆمه‌ڵگا ، باوه‌ڕ و شه‌یداو خوازیاریش به‌شێکی
گرنگی پێشڕه‌وایه‌تیه‌که‌ن به‌ره‌و ئامانج .
کاتێک دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک به‌رقه‌رار ده‌بێت ، زاڵ بوون
و خۆسه‌پاندن له‌ململانێ و گۆشه‌گیریدا ده‌بێت ، هه‌موو ئه‌و
پارتانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت به‌پرۆسه‌ی دیموکراسی دا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست
، ده‌بێت به‌پرۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراوی گونجاو بێنه‌مه‌یدان وخه‌ڵک
ده‌نگیان پێ بدات . لێره‌وه پێشڕه‌وایه‌تیکردنی یاسایی سه‌رکرده‌و
حیزب ده‌ست پێده‌کات و هاوادارانی ڕۆژی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ خۆیاندا
ڕاپێچی پراکته‌کردنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌که‌ن و له‌وێووه‌ململانیه‌کان
له‌نێوان ڕاستگۆیی و جێبه‌جێکردندا به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ده‌بات ،
که‌خه‌ڵک چۆن خۆی ئاماده‌بکات بۆ جارێکی تری ده‌نگدان.
له‌نێو ئه‌وهه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌تاکڕوی و بنه‌ماڵه‌یدا وه‌ک که‌سێکی
به‌مانا خۆ به‌خزه‌مه‌تکار بۆ گه‌له‌که‌ی حاکمی دوبه‌یه، دوبه‌ی
هه‌رێمێکی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاماراته، ده‌وڵه‌تی ئامارات به‌پێی
ڕێکه‌وتنێکی خوازیاریانه‌له‌لایه‌ن حه‌وت هه‌رێمی جیاوازه‌وه‌پێک
هێنراوه‌و به‌پێی ده‌ستورێکی کاتی به‌یانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ڕاگه‌یه‌نرا
،ساڵی 1996 به‌پێی ڕیکه‌وتنێک له‌نێوان حه‌وت هه‌رێمه‌که‌دا واژوی
ده‌ستوره‌که‌یان کرد‌و بووه‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵات . ابوضبی و
دبی و الشاریقة و رآس الخیمة و عجمان و القیوین و الفجیرة ، حه‌وت
هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ماراتی ئه‌مڕۆن. هه‌رێمی دوبه‌ی
ده‌رکه‌وتوترین هه‌رێمی ده‌وڵه‌تی ئه‌ماراته‌و بۆته‌ناوچه‌یه‌کی
پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزاری وسه‌نته‌رێکی گرنگی بازرگانی جیهان .
هێنده‌لێزانانه‌و دڵسۆزانه‌بناخه‌ی پته‌وی ئابوریه‌که‌ی داڕێژراوه‌وه‌ک
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن ، نه‌ک ته‌نها بۆ دانیشتوانێکی
وه‌ک دوبه‌ی به‌ڵکو بۆ چه‌ند ملوێنێکی تریش سه‌رمایه‌که‌ی زیاده.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌که‌باسی لێوه‌بکرێت ئه‌و وه‌خته‌ی هه‌رێمی دوبه‌ی به‌ئازادانه‌خۆی
یه‌کلایکرده‌وه، وه به‌ته‌واوی چووه‌ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌مارات،
پارتی و یه‌کێتی دوو هه‌رێمی لێک جیاواز و نه‌خوازیاری خه‌ڵکی
کوردستانیان له‌ژێر دروشمی 31 ئاب " ده‌ستوری هه‌موومانه‌دامه‌زراندو
دروشمی گه‌نده‌ڵی و براکوژێ و کاولکردنی ئابوری کوردستانیان ڕاگه‌یاند
.
ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، یه‌ک
گه‌ل و یه‌ک کلتورو یه‌ک زمان و یه‌ک دایک ، دوو گه‌لی جیاواز له‌گوزه‌ران
و ئاوه‌دانی و پیشکه‌وتن و بیر‌و هۆشدا‌له‌ئه‌مڕۆدا ،سه‌نگی مه‌حه‌کی
دووه‌م به‌ڵگه‌یه‌بۆ کاک نێچیر، که‌ده‌سه‌لات ده‌توانێت چ
گۆرانکاریه‌ک له‌کۆمه‌ڵگادا بکات و ده‌ورانێک له‌گۆرانکاریاندا
بهێنێته‌ئاراوه، له‌دووای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا ،
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ، توانی به‌شێکی زۆی هاونیشتمانییه‌کانی
ڕۆژ هه‌ڵاتی له‌ژیانی ده‌سه‌ڵاتی تاریکی ڕزگار بکات و بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵ
"ئاوڕێک له‌ئاوه‌دانی و گۆڕانکاری به‌رنامه‌و سیسته‌می ژیانیان
بداته‌وه.
محه‌مه‌د بن را‌شد آل مه‌کتوم و هێڵمه‌ت کۆڵن ، ئه‌گه‌ر بێنه‌کوردستان
و کاک نێچیر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌ردات ،ئه‌وسا به‌ڵگه‌ی سێهه‌ممان
ده‌ست ده‌که‌وێت و به‌کاک نێچیر ده‌ڵێن که‌گه‌ل ته‌مه‌ڵ نییه.
10 . مای . 2008
kuncryni@gmx.ch
سه‌رچاوه‌کان / http://ar.wikipedia.org/wiki/امارات
http://ar.wikipedia.org/wiki/Deutschland
http://web.krg.org/articles/detail.
|