|
خانه‌ی پیران
له‌ولآتی هۆلَه‌نده
عه‌لى حسێن ساڵح
دیاره پیران به توێژێک ده‌وترێت ته‌مه‌نیان به‌سه‌رچووبێت
وتوانای کارکردنیان لاواز بووبێت یان نه‌مابێت وهێزوبازوویان
که‌مبووبێته‌وه وچاوه‌کانیان کزبووبێت وحه‌وسه‌له‌ی
هه‌ندێ شتیان نه‌مابێت .
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین له کوردستانی خۆماندا پیرانمان
له باوک ودایک وکه‌س، کاتێک په‌کیان ده‌که‌وێت
وله‌کار ده‌که‌ون ،مندال وکه‌سه نزیکه‌کانیان له‌خزمه‌تیاندا
ده‌بن،هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌شیان رێژه‌ییه‌و له
خێزانێکه‌وه بۆ خێزانێکی دیکه جیاوازی هه‌یه،به‌لام
ئه‌وانه‌ی که‌سیان نیه یان که‌سه‌کانیان ناتوانن
خزمه‌تیان بکه‌ن،بێده‌ره‌تان ده‌که‌ون وفه‌رامۆش
ده‌کرێن،کۆمه‌لگه‌ش له راستیدا ناتوانێت هیچیان
بۆ بکات،مه‌گه‌ر به‌زه‌ییپێهاتنه‌وه‌یان!
جێی خۆشحالیه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ردو
شاری هه‌ولێر وسلێمانی خانه‌ی پیرانی کردوه‌ته‌وه
وبوه‌ته باشترین دالده بۆ بێکه‌س وبێده‌رامه‌ته‌کان
و ئه‌رکی خه‌رجی نوستن خواردن وبه‌رگ ودوکتۆر
وداووده‌رمانیانی له ئه‌ستۆ گرتووه و هه‌نگاوێکی
زۆر مرۆڤانه‌یه،به‌لام ئه‌و بیروێنه‌یه‌ی خۆمان
بۆ خانه‌ی پتران له‌لای هه‌رتاکێکی کورد بگریت
نیمچه سوکایه‌تیه‌کی داپۆشروی پێوه دیاره ،به‌و
پێوه‌ره‌ی حکومه‌ت وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی وکۆمه‌لایه‌تی
خه‌رج و‌خزمه‌ته‌کانیانی هه‌لگرتووه، که که‌سوکاریان
فه‌رامۆشیانیان کردوه ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به‌دزیه‌وه
سه‌ردانیان ده‌که‌ن.
جا بابزانین له ولاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی
له هۆله‌نده خانه‌ی پیران چی ده‌گه‌یه‌نێ وهه‌مان
دیدی لای خۆمانیان له‌سه‌ره! له پێش ئه‌وه‌ی بچمه
ناوه‌رۆکی بارودۆخه‌کانیانه‌وه حه‌ز ده‌که‌م
چه‌ند زانیاریه‌ک بخه‌مه پێش دیدتان،وه‌ک ئه‌وه‌ی
له هه‌ر شارێک چه‌ندین خانه‌ی پیران هه‌یه و به
پێی پیویست ، هه‌مو میوانه‌کانیان ئاره‌زومه‌ندانه
ئه‌و شوێنه‌یان هه‌لبژاردوه وهه‌موو خه‌رجه‌کانیانیش
له‌ئه‌ستۆی خۆیاندایه وحکومه‌ت تاکه یۆرۆیه‌کیانیش
بۆ خه‌رج ناکات .
لێره‌دا پرسیارێک خۆی زه‌ق ده‌کاته‌وه،باشه ئه‌وانه
ئه‌وه نده حالیان خۆشه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان
خانوشیان هه‌یه بۆچی ده‌چنه خانه‌ی پیران!وێرای
ئه‌وه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ستیان له موچه‌کانیان
هه‌لگرتووه بۆ حکومه‌ت یان کۆمپانیا ،له به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌وان مانگانه (300) یۆرۆ یان پێده‌ده‌ن بۆ
ورده خه‌رجیه‌کانیان،وه له موچه‌کانیان ئه‌م
خزمه‌تانه‌یان بۆ ده‌که‌ن:
-هه‌ر یه‌که‌یان ژوورێکی تائبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن،که
هه‌موو پێداویتیه‌کانی تیادایه وه‌کو سیسه‌م وکانتۆر
ونوێنی چاک و پاک وکورسی و مێز ویه‌خچال و ته‌له‌فزیۆن
و...تاد.
-خواردنی ئاماده کراو به‌پێی ئاره‌زووی خۆیان که
ڕۆژی پێشووتر له لیستی ناوی خواردنه‌کاندا خۆی ده‌ستنیشانی
کردوه و به ئامێرێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر سینیه‌که‌ی
بۆی گه‌رمده‌که‌نه‌وه‌وده‌یبه‌نه به‌ر ده‌ستی له
ژووره‌که‌یدا .
- دوکتۆری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه هه‌رکاتێک بیه‌وێ
ئاماده‌یه،سه‌باره‌ت به‌ده‌رمانیش هه‌مووی له ئه‌ستۆی
خانه‌ی پیرانه.
- سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگه‌کانیان شوشتن وپاک راگرتنیان
به‌پێی ئاره‌زوویان به پاکی و ئوتوودراوی بۆیان
ده‌گه‌رێته‌وه ناو کانتۆره‌کانیان.
- هه‌رپێویستیه‌کی هه‌بێت نیوه شه‌ویش بێت
،زه‌نگه‌که‌ی لێبدات به‌رپرسی ئه‌و کاره له‌لای
ئاماده‌یه.
-لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مویان
هاوته‌مه‌نن وخه‌لکی شوێنێکن زوربه‌یان یه‌کتر
دناسن ،بۆیه پێکه‌وه کاته‌کانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
وکه‌مترهه‌ست به به‌تالی ده‌که‌ن.
- ناو ژوره‌کانیان،دیاره هه‌ر یه‌که‌یان ژورێکی
تایبه‌تی بۆ خۆی هه‌یه،له‌و ژووره‌شدا گه‌رماو
وشوێنی ده‌ست شۆر وئاوده‌ست وهه‌موو پێویستیه‌ک
ئاره‌زووی لێبێ ،ته‌نانه‌ت گه‌ر بیه‌وێ یه‌کێکی بۆ
ته‌رخان ده‌که‌ن خزمه‌تی بکات بۆ ئه‌وانه‌ی توانای
هه‌لسوکه‌وتیان لاوازه .
شایه‌نی وتنه له هه‌ر خانه‌یه‌کدا نزیکه‌ی
(100)که‌س کارمه‌ند هه‌یه وهه‌ر چه‌ند که‌سێکیان
له کارێک‌دا پسپۆرن.
شایه‌نی وتنه له هه‌ر خانه‌یه‌کدا نزیکه‌ی
(100)پیر وه‌رده‌گرن ،یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی
وه‌رگرتن له‌و شوێنانه‌دا ئه‌بێت ته‌مه‌نی له
(80)سال که‌متر نه‌بێت،شایه‌نی ووتنه ژماره‌ی
پیره‌کان له‌زیادبووندایه و خه‌ملاندویانه بۆ
سالی (2050) ژماره‌یان بگاته (6) ملیۆن پیر.
سوپاسی سه‌رباز ئیبراهیم ده‌که‌م
که له خانه‌یه‌کی پیراندا کارمه‌نده له
کۆکردنه‌وه‌ی زانیارێکاندا هاوکاری کردم.
|