له پێش چوونه ناو ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه‌مانه‌وه, ئه‌بێت ئه‌وه
بزانین كه ڕێكخراوه جیهانییه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانى
تایبه‌ت به په‌روه‌ده و فێركردن وه‌ك یونسێف و یونسكۆ رۆڵێكى به‌رچاویان
هه‌بوو بۆ له‌سه‌ر قاچ وه‌ستانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له
هه‌رێمى كوردستاندا, ئه‌و رۆڵه‌ى ئه‌وان نه‌بوایه ئێستا به‌م
قۆناغه نه‌ده‌گه‌یشتین. راستییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیاندا نوێترین
زانست و میكانیزمى كارى تایبه‌ت به‌م بواره‌یان هێنایه كوردستانه‌وه
و له‌رێگاى كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت به‌م بواره هه‌ستیار و كاریگه‌ره‌وه
بۆ كادیره‌كان كرده‌وه كه تیایدا ئه‌و به‌شداربوانه‌یان ئاشنا
كرد به رێگا نوێیه‌كانى وانه وتنه‌وه و پرنسیپه باڵاكانى په‌روه‌رده
و ئامانجه‌كانى قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردن و چه‌ندین بابه‌تى تر‌ى په‌یوه‌نددار
به پیشه‌كه‌یانه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌و رێكخراوانه ئامارى تایبه‌ت به‌م بواره‌یان
ئاماده ئه‌كرد و له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كانیاندا كاتێك داواى
زانیاریان له لایه‌نى په‌روه‌رده‌یى كوردى بكردبا, ئه‌مان وه‌ك ته‌ڵه‌ى
ته‌قیو ده‌وه‌ستانه‌وه, له‌به‌رامبه‌ردا خۆیان ئه‌و زانیارییانه‌یان
ده‌به‌خشییه به‌رامبه‌ره‌كانیان. لێره‌وه توانیان ناڕاسته‌وخۆ
فێرى میكانیزمى كاركردنیان بكه‌ن, ده‌یانزانى چۆن له‌ڕێگا
جیاجیاكانه‌وه له‌م بواره‌دا به‌ره‌وه پێشه‌وه‌یان به‌رن و فێرى
سودوه‌رگرتن له ئاماریان بكه‌ن, وێڕاى ئاشناكردنیان به‌رێگا نوێیه‌كانى
وانه وتنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مناڵاندا, ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت
كه هه‌ر ئه‌وان هه‌موو خوێندنگه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌كه‌ره‌سته
و پێویستییه‌كان پۆشته كرده‌وه.
شان به‌شانى پرۆسه‌ى فێركردن, بایه‌خیان ده‌دا به ناساندنى
خوێندكاران به مافه‌كانى مرۆڤـ و یه‌كسانى و دیموكراسى و نوێترین
رێگاكانى فێركردنیان ده‌گه‌یانده كادرانى په‌روه‌رده‌یى, ئه‌مانه
وایان له لایه‌نى كوردى كرد كه وابزانێت خودى خۆى به‌شێكه له
جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى و له‌م جیهانه‌شدا ته‌نها لایه‌نى
شه‌ڕ نییه, به‌ڵكو چاكه و لایه‌نى مرۆدۆستانه‌ش بوونى هه‌یه.
خاڵێكى دیكه‌ى به‌رنامه‌كانیان په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به زانستى
په‌روه‌رده‌وه هه‌یه, ئه‌ویش رێگاكانى فێركردنه و هه‌ر به خودى
كادرانى كورده‌وه نوێترین شێوازیان فێركردین, هۆشیاریان كردینه‌وه
كه تاچه‌ند په‌روه‌رده سوود له خێزان و كۆمه‌ڵگه و رێكخراو وه‌ربگرێت,
چ له رێگاى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باوكان و مامۆستایانه‌وه به‌و
مه‌به‌سته‌ى هه‌ردوولایان هه‌ست بكه‌ن به‌رپرسێتى له‌سه‌رخستنى
پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى. ڕه‌نگه هه‌بێت
وا له ئامانجه‌كانى په‌روه‌ده گه‌یشتبێت كه فێربوونى خوێندن و
نووسین و چه‌ند زانیارییه‌ك بێت و هیچى دى, نه‌خێر ئامانج له
فێركردن و دامه‌زراوه په‌روه‌ده‌ییه‌كان ته‌نها ئاماده‌كردنى تاكى
مرۆڤه بۆ ژیا, واتا فێربوونى پشت به‌ستووى به خدى مرۆڤه‌وه, جگه
له ئاشناكردنى كۆمه‌ڵگه له رێگاى په‌روه‌رده‌وه به نوێترین
رێگاكانى فێركردن, به سوود وه‌رگرتن له‌و دیكۆمێنتانه‌ى پێیان بوو.
هه‌ڵبه‌ته تواناى تاكه‌كان و سوود وه‌رگرتن لێیان یه‌كێكه له
پرنسیپه‌كاى په‌روه‌رده و فێركردن. جگه له‌و لایه‌نانه‌ش له‌كاتى
كه‌مخۆراكى و گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر عێراق به كوردستانیشه‌وه,
رێكخراوى ئه‌كلیوبه‌رى فه‌ره‌نسى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى پڕكرده‌وه له
دابینكردنى خۆراك بۆ خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كانى كوردستان, دیاره
پێڕه‌وكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى
رابردوو و له سه‌رده‌مى نه‌هامه‌تى و برسێتى كۆمه‌ڵگه‌دا, به‌شێك
بوو له هۆكارى په‌یوه‌ستیى مناڵ به خوێندنگه‌كانه‌وه.
با بگه‌ڕێینه‌وه لاى لایه‌نى به‌رامبه‌ر كه ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانى
كوردستانه, ئه‌م لایه‌نه‌ش له به‌ختى نه‌وه‌ى ئه‌و ده‌مه‌ى كورد,
توانى ئه‌و قۆناغه سه‌ختانه ببڕێت و ئه‌وه‌ى له‌توانادا بوو كرا
و سه‌رنجى ئه‌و رێكخراوانه راكێشرابوو بۆ كاركردن له‌م ناوه‌نده‌دا.
من بۆ خۆم ئه‌زمونى ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌م هه‌یه, ئه‌توانم گه‌واهیى
ئه‌وه بده‌م كه له‌و سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌دا چه‌ند ده‌ستكه‌وتێك
هاته پێشه‌وه له‌مێژووى ئه‌م وڵاته‌دا نه‌بینراوه, وه‌ك نمونه:
-خوێندن به زمانى زگماك به بێ سانسۆر بوو.
-فراوانكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده بۆ ئاواییه‌كان ته‌نانه‌ت
بۆ پێنج مناڵ‌یش خوێندنگه ئه‌كرایه‌وه, له‌كاتێكدا هیچ ده‌وڵه‌تێك
ئه‌وه‌ى تیادا نه‌كراوه.
-ئاماده‌كردنى ده‌رچوانى ئاماده‌یى و دامه‌زراندیان وه‌ك مامۆستا
دواى خول بینین, بۆ پڕ كردنه‌وه كه‌مى میلاك, كه له ده‌وڵه‌ته‌كانى
تریشدا ئه‌وه سوودى لێ وه‌رگیراوه.
-دابین كردنى په‌رتوك و پێویستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش.
-به‌ره‌وپێشبردنێكى باشى بوارى په‌روه‌رده.
ده‌مێنێته‌وه بپرسین: تا چه‌ند ده‌زگا په‌روه‌رده‌یه‌كانى
كوردستان به سه‌لامه‌تى قۆناغه‌كه‌ى تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و قۆناغى
سه‌قامگیرى و كارایان بردووه, ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه قسه‌ى زیاتر هه‌ڵئه‌گرێت.
|