ڕه‌نگه پێت وابێت كه‌سێتییه‌كى سالم كه ژیانى هیچ كه‌م و كوڕى
تیادا نه‌بێت, وه‌ك كه‌سێتییه‌كى ئه‌فسانه‌یى بنوێنێت, نابێت ته‌نیا
له قاڵبى كه‌سێتییه‌كى خه‌یاڵى یان له رۆمانێكدا بۆى بگه‌ڕێین.
له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه‌سێكى ئاساییه‌و له‌هه‌موو بواره‌كانى
ژیانیدا داهێنه‌رێكى به‌توانایه. ناكرێ له ریزێكى پیشه‌یى,
چوارچێوه‌یه‌كى جوگرافى یان ئاستێكى دارایى و كه‌لتورى تایبه‌تدا
بۆى بگه‌ڕێین, یان به‌سه‌یركردنێكى گشتیى خێرا بیناسین یان به
پێوانه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى خه‌ڵكانى تر هه‌لێسه‌نگێنین. له‌وانه
هه‌ژار, ده‌وڵه‌مه‌ند, پیاو, ژن, ره‌ش یان سپى بێت, له‌هه‌موو
شوێنێكدا بژى و كارى جۆرا و جۆر بكات, ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ى بیناسى
ئه‌بێ گوێ له قسه‌كانى بگرى و هه‌ڵسوكه‌وتى بخه‌یته ژێر چاودێریه‌وه.
كه‌سێتییه‌ك ده‌بینین ژیانى به‌هه‌موو شته‌كانیه‌وه خۆش ئه‌وێت و
كه‌م و زۆر ئاماده‌یه هه‌موو كارێك بكات, حه‌زى به ژیانه و ئه‌وه‌نده‌ى
بۆى بكرێ داواكارى له ژیان هه‌یه. سه‌یران, فلیم, كتێب, وه‌رزش,
شار, كێوه‌كان و ئاژه‌ڵه‌كان و كه‌م و زۆر هه‌موو شتێكى خۆش ئه‌وێ.
ناتوانێ شتێك, ڕوداوێك, كه‌سێك یاخود جۆره كارێك ناوبه‌رێ كه ڕقى
لێ بێت. ئه‌و حه‌زى به ژیانه و له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه تیایدا
نقوم ئه‌بێت, هه‌ركات له‌لاى بیت, په‌ى به‌وه ئه‌به‌یت له‌لاى ئه‌و
ئاخ و ئۆف, گلله‌یى و گازنده و بۆڵه‌بۆڵ و به‌داخبون ما‌نایان نییه.
ئه‌گه‌ر باران ببارێت, حه‌زى پێ ئه‌كات, ئه‌گه‌ر هه‌وا گه‌رم بێت
یان له ترافیكدا گیر بكات, به‌دڵفراوانیه‌وه پێشوازى لێ ئه‌كات..
ئه‌گه‌ر چه‌ندین ساڵ ژیانى بخه‌یته ژێر چاودێریه‌وه, ده‌بینى هه‌میشه
شاد و به ده‌ماخه و هه‌رگیز ژیانى له ئاواته‌خوازیدا به‌سه‌ر
نابات.
ئه‌و ئه‌وه‌ى قبوڵه كه ئه‌شێ مرۆڤ هه‌ڵه‌ش بكات, هه‌ر بۆیه ته‌نیا
هه‌وڵ ئه‌دات خۆى له دوپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه ببورێ كه
ڕێگرن له‌به‌رده‌م داهێنه‌ر بوونیدا. ئه‌و, سافییه‌كى له زه‌ینیدا
دروست كردوه ناهێڵێت هه‌ستى خراپ بچێته زه‌ینیه‌وه. له‌ره‌وشێكدا
كه كه‌سى ئاسایى هه‌ڵئه‌چێ, ئه‌و ته‌نیا بزه‌یه‌كى بۆ ئه‌كات و به
گۆڕینى مه‌سه‌له‌كه به‌هێواشى و ئارامى بسه‌ریدا تێئه‌په‌ڕێ.
ئه‌و, له‌و كه‌سانه نییه هه‌موو شتێكى كۆ بكاته‌وه بۆ رۆژى ته‌نگانه,
قه‌ت حه‌ز ناكات ساتێك له‌كاتى ئێستاى بۆ ئه‌و شتانه نیگه‌ران بێت
كه له‌داهاتوودا ڕوو ئه‌ده‌ن و له‌كۆنترۆڵى ئه‌و به‌ده‌رن.
ئه‌و, دنیاى ده‌رونى خۆى زۆر به‌لاوه گرنگه و به هۆشیاریه‌وه
ئه‌یپارێزێ, له‌چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ژیانى خۆیدا سه‌ربه‌خۆیى
زۆر به پێویست ئه‌زانێت, حه‌ز ئه‌كات خۆى بڕیار بدات و ژیانى خۆى
به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبژێرێ كه پێى باشه.
زۆر ساده و راستگۆ و خاكییه, هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به خه‌ڵك
پێناكه‌نێ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا پێئه‌كه‌نێ. ئه‌و, ستایشى سروشت
ئه‌كات و شه‌یداى كه‌ژ و كێ‌و, خۆرئاوابوون, ڕوبار, گوڵ و گیانله‌به‌ر
و دار و دره‌خته.
ئه‌و هه‌رگیز پێى وانییه زانیارى پێویستى لایه و به‌رده‌وام هه‌وڵ
ئه‌دات بۆ زانیارى زیاتر, له‌كه‌سێكى شاعیر ئه‌پرسێت: مه‌به‌ستى له‌و
شیعره چى بوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات له مناڵ و ئاژه‌ڵه‌كانیشه‌وه
شت فێر بێت.
كه‌سێتى سالم به پێویستى نازانێ هه‌موو ڕوداوه‌كانى ژیانى خۆى بۆ
كه‌سانى تر باس بكات. ئه‌گه‌ر بزانێ به وتنى راستیه‌ك هه‌ستى كه‌سێك
ده‌ڕوشێنێت, به‌شێوه‌یه‌كى تر ئه‌و راستییه باس ئه‌كات, كاتى خۆى
به داوه‌رى كردن له سه‌ر ژیانى خه‌ڵك به‌فیڕۆ نادات و له‌جیاتى
قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا قسه ئه‌كات.
ئه‌گه‌ر پرسیارى لێ بكه‌یت شتێك هه‌یه خۆشى نه‌وێ, ئه‌سته‌مه وه‌ڵامێكى
لا بێت.
بڕوانه كتێبى: هه‌ست به گه‌وره‌یى خۆت بكه: واین دایر |