|
ته‌جاوزى كۆشكى
به‌رپرسه‌كان، ته‌نگى به یاسا هه‌ڵچنیوه
چالاك عه‌بدولباقى
به پێى ئامارێك له كوردستاندا نزیكه‌ى 7000 كۆمپانیا
هه‌یه و مۆڵه‌تى ڕه‌سمیان هه‌یه و زۆربه‌ى به‌ناوى
به‌رپرسه‌كانى حزب و حكومه‌ته‌وه‌یه، پیرۆزتان
بێت و هیچ كێشه و گرفتمان نییه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رپرسێك,
نه‌ك ته‌نها یه‌ك كۆمپانیاى هه‌بێت به‌ڵكو سه‌دان
كۆمپانیاى به‌ناوه‌وه بێت.
-ئاساییه به‌لامانه‌وه (10) ده‌فته‌ر دۆلار بۆ
هونه‌رمه‌ندێك خه‌رجبكرێت كه هێشتا ئاماده نییه
له كوردستان دابنیشێت و خۆى به كورد پێناسه
بكات, به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه ده‌یان ساڵ به هۆى
شۆرش و ڕاپه‌رین و خه‌باته‌وه له پێناو دروست
كردنى ده‌وڵه‌تى كوردیدا زیندان بكرێت و هه‌موو
جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى جه‌سته‌یى و ده‌رونى درابێت,
مانگانه ته‌نها (150) هه‌زار دینارى پێ بده‌ن ئه‌ویش
به منه‌تێكى زۆره‌وه.
-ئاساییه بۆ موسته‌شارێك كه ده‌ستى هه‌بووه له
كوشتنى ده‌یان ڕۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له و به‌شداریى
كردوه له ئه‌نفالكردنى سه‌دان كوردى بێ تاوان و
روخاندنى چه‌ندین ئاوایى ئه‌م نیشتمانه مانگانه
(5)ملیۆن دیوه‌خانانه‌ى بۆ سه‌رف بكه‌ن و چه‌ند كه‌سێك
وه‌كو پاسه‌وانى تایبه‌ت بۆ داده‌مه‌زرێنن, به‌ڵام
پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین كه تاكو دوێنێ له
سه‌نگه‌ردا به‌رامبه‌ر ئه‌و موسته‌شار و خائینانه
ده‌جه‌نگا و شه‌رى ده‌كرد و ده‌یان ساڵ شۆرشگێڕ
بووه، مانگانه ته‌نها (300)هه‌زارى بۆ سه‌رف
بكه‌ن.
-ئاساییه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كدا باندى
له‌شفرۆشى دروست بكه‌نه‌وه له سه‌ر حیسابى پاره‌ى
ئه‌م خه‌ڵكه به ویست و ئاره‌زووى خۆتان له گه‌ڵیاندا
ڕابوێرن و كارى سێكسى بكه‌ن، به‌ڵام ژن و كچانى
شه‌هیدكراو له پێناو دروستكردنى ئه‌مڕۆدا هێنده
په‌راوێز بخه‌ن كه ناچار بن ناوى خۆیان له‌و
بانده له‌شفرۆشیه تۆمار بكه‌ن هه‌تا بتوانن بژێوى
ژیانی ڕۆژانه‌یان دابین بكه‌ن.
وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى كوردستان
ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له سه‌ره‌تاى ساڵى
(2009)دا هه‌رێم (100.000) به‌رمیل و له كۆتایى
ساڵى (2009)دا (250.000)به‌رمیل نه‌وت ده‌نێریته
ده‌ره‌وه، ئاساییه هه‌موو نه‌وتى ئه‌م وڵاته به
نایاسایى له ڕێگاى قاچاغه‌وه ڕه‌وانه‌ى وڵاتانى
دراوسێ بكه‌ن و هه‌موو دۆلاره‌كه‌یشى بخه‌نه گیرفانى
خۆتانه‌وه ئێمه هیچ كێشه و گرفتمان نییه هه‌ر
چه‌نده نرخى سوته‌مه‌نى له‌لاى ئێمه‌ى هه‌ژار
هێنده گرانه له كڕین نایه‌ت.
به داهاتى سروشتى ئه‌م وڵاته هه‌زاران كۆمپانیا
بۆ خۆتان دابنێن، به‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌رهه‌ق خوێنى
شه‌هیدانى ئه‌م نیشتمانه وه‌ریده‌گرن ده‌یان ئۆتۆمبیلى
بێ وێنه و گرانبه‌ها بۆ خۆتان و ماڵ و منداڵتان
بكرٍِن، به‌و دۆلارانه كه ده‌رهه‌ق ئیسك و پروسكى
ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ریده‌گرن به ویست و ئاره‌زووى
خۆتان كۆشك و ته‌لار دروست بكه‌ن و هیچ ترستان نه‌بێت.
به‌كورتى كاكه كیان (دۆلار بۆ خۆتان، ده‌سه‌ڵات
پیرۆزى ئێوه بێت، ڕابواردن و خۆشگوزه‌رانى له ژیاندا
ته‌نها بۆ ئێوه بێت، هه‌موو شتێك بۆ ئێوه بێت هه‌رچه‌نده
شایه‌نى هیچ نیتان), به‌ڵام تێكدانى سیماى شار و
شارۆچكه‌كانمان به ته‌جاوه‌زات كردنتان له كاتى
دروست كردنى كۆشك و ته‌لاردا كه هه‌ر ماوه‌ى
جارێك دانه‌یه‌ك قوت ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئێوه نه‌بێت،
هه‌رچى ده‌كه‌ن بیكه‌ن هیچ مننه‌تان نه‌بێت، به‌ڵام
یه‌ك شت مه‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌و ته‌جاوزه‌یه كه
سیماى شار تێكده‌دات, چونكه هه‌رچى بكه‌ن سبه‌ى
كه مردن كۆتایى پێ دێت له گه‌ڵ خۆتاندا ده‌یبه‌ن
بۆ ناو گۆڕ، به‌ڵام ئه‌و ته‌جاوزه تاكو قیامه‌ت
هه‌ڵده‌ستێ هه‌ر ده‌مێنێته‌وه, نه‌ك ته‌نها له
به‌ر ئه‌و هۆكاره به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌شى كه
سبه‌ى هه‌ر كه‌س به‌میوانى رووبكاته ئه‌و شاره
به ده‌یان جنێو و قسه‌ى ناخۆش ئاراسته هه‌موو
تاكه‌كانى ئه‌م میلله‌ته ده‌كات, چونكه ئه‌وه
به‌ڵگه‌ى به‌رچاوه له بوونى گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى
له‌م وڵاته‌دا.
-به‌رپرسى به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ڕێز و حورمه‌ت له كورسى
و پله‌وپایه‌كه‌ى خۆت ناگریت, ڕێزوحورمه‌ت له‌و
زه‌مینه بگره كه له سه‌رى ده‌ژیت و له دایك
بوی، هه‌ر چى ده‌كه‌یت, بیكه و بێ مننه‌ت به له‌كردنى,
به‌ڵام له كاتى دروست كردنى كۆشك و ته‌لاردا به
ته‌جاوزات ئه‌و ڕێگایانه‌مان لێ مه‌بڕه كه
ڕۆژانه هاتووچۆى پیادا ده‌كه‌ین..
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و ته‌جاوزاته‌ى له شارێكى
وه‌ك كفرى كراوه كه به په‌نجه‌ى ده‌ست هه‌ژمار
ده‌كرێت هه‌مووى به‌رپرسه‌كان كردوویانه و هه‌موویشى
له سه‌ر ڕێگا گشتیه‌كان كراوه و هیچ كه‌سیش
ناتوانێ ناویان بێنێت.
له كۆتاییدا هێنده ده‌ڵێم: وڵاتێك به‌رپرسه‌كانى
هێنده له دۆڕ‌انى هه‌ستى به‌رپرسیارێتى خۆیان نه‌ترسن
و ڕێز له یاساى وڵات نه‌گرن و له پێش چاوى هه‌مووان
كارى نایاسایى و گه‌نده‌ڵى بكه‌ن, جگه له تۆماركردنى
چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كى ڕه‌ش و گه‌نده‌لأ له مێژوى
ئه‌و گه‌له‌دا بێگومان چاوه‌ڕوانى هیچى تریان لێ
ناكرێت..
|