|
قه‌درى زێڕ
لاى زه‌ڕه‌نگه‌ره
ئه‌بو عه‌لى-كفرى
بیره‌وه‌ریه‌كانى ڕۆژانى سه‌خت و دژوارى سه‌رده‌مانى
شۆرشى چه‌كدارى و نابه‌رامبه‌رى له ته‌رازوى
هێزه‌كاندا و له ده‌ستدان و شه‌هید بوونى هاوسه‌نگه‌رانى
بیر‌و باوه‌ڕ و برسیه‌تى و ماندو بوون و سه‌رماو
سۆڵه‌و بێ نازكردنى جگه‌ركۆشه‌كان و دڵه‌راوكێى به‌رده‌وام
و ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانى ناو گرتوخانه‌كنى
دوژمنان و ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتان و غه‌ریبى و ئاواره‌یى
و سوكایه‌تى پێكردنى دووژمنان و شه‌ق له به‌رد
دان و شه‌ونخونى… چه‌ند تابلۆیه‌كى سه‌ختن له نه‌هاماتى
ئه‌و رۆژانه و برینێكى ئه‌وتۆیان دروست كردوه
له جه‌سته‌و ده‌رونى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا هه‌قه
هه‌رگیز نه‌ك ته‌نها له بیر نه‌كرێن به‌ڵكو پێویسته
وێنه‌یه‌كى زیندووى لێ دروست بكه‌ین له ناخى نه‌وه‌كانماندا
بۆ ئه‌وه‌ى حورمه‌ت بگرن له ده‌ستكه‌وته‌كان، له
حكومه‌تى هه‌رێم و بزانن ئه‌م سفره‌یه هاتوه‌ته
به‌رهه‌م و ئه‌گه‌ر له ده‌ست بچێت چى ئه‌وێ و
بزانن حكومه‌تى هه‌ریم كلیلى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانه..
كلیلى ئازادى و فیدراڵیه‌ته، كلیلى قه‌بوڵ نه‌كردنى
سوكایه‌تى پێكردنى دوژمنانه، كلیلى خۆشگوزه‌رانى
و تاكه ئاسوده‌ى دڵى دایكى شه‌هیده، كلیلى ئاوه‌دان
كردنه‌وه‌ى كوردستان و مافى ژنانه، كلیلى به مه‌راز
گه‌یاندنى خۆشه‌ویستانه، كلیلى دووباره نه‌بونه‌وه‌ى
ئه‌نفال و كۆڕه‌و و پاراستنى كه‌رامه‌تى كه‌م ئه‌ندامانه…
ئه‌و بیره‌وه‌ڕیانه سه‌لماندویانه كه كۆمه‌لگاى
كورده‌واى به‌ئاسانى نه‌هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌م
سفره‌یه هه‌مان ئه‌و بیره‌وه‌ریانه جارێكى تر‌ى
ئه‌یسه‌لمێنن كه رێبازى شۆرشگێرانه‌ى حیزبه‌كانى
كوردستان به تایبه‌ت یه‌كێتى و پارتى چراى رێپیشانده‌رو
ڕوناككه‌ره‌وه‌ى گه‌ل بوونه بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌كان كه حكومه‌تى هه‌رێم كلیلى هه‌مو
بواره‌كانیه‌تى . پێشمه‌رگه‌كانى حیزبه‌كانیش
رۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له‌ن هه‌ڵگرى كلیلى ئامانجه‌كانن
بۆیه چۆن ئه‌بێت دایك له هه‌موو كه‌س دڵسۆزتر
بێت بۆ كۆرپه‌كانى و جوتیار بۆ كێڵگه‌و باخ و
ڕه‌زه‌كانى ئه‌دیب بۆ كتێب و نالیش بۆ حه‌بیبه
ئاوها گه‌لیش ئه‌بێت له هه‌مو كه‌س دڵسۆز تر بێت
بۆ خاكه‌كه‌ى و شه‌هیده‌كه‌ى بۆ ده‌ستكه‌وت و
حكومه‌ته‌كه‌ى.
ئه‌ڵێن رۆژیَِك دادگاییكردنى دوو ژن گه‌یشته لاى
ئیمامى عه‌لى ره‌زاى خواى لێ بێت، هه‌ردو ژنه‌كه
ئیدعاى خاوه‌نداریه‌تى منداڵێكیان ئه‌كرد كه له
نێوانیاندا بوو، ئیمام زۆر هه‌وڵى دا بوو له گه‌ڵیاندا
به‌ڵام كه‌سیان قایل نه‌بوون ده‌ست له منداڵه‌كه
هه‌ڵگرن بۆیه ئیمام شمشێره‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه
وتى: ئێستا منداڵه‌كه ئه‌كه‌م به دوو له‌ته‌وه
هه‌ر یه‌كه‌و له‌تێكتان ئه‌ده‌مێ له‌و كاته‌دا یه‌كێك
له ژنه‌كان هاوارى لێ به‌رز بوه‌وه: (بۆ خاترى
خوا نه‌كه‌ى، منداڵه‌كه بده به به‌رانبه‌ره‌كه‌م)
ئیمام منداڵه‌كه‌ى دا به‌و ژنه‌ى هاوارى لێ به‌رز
بوه‌وه وتى: ئه‌مه منداڵى تۆیه بۆیه به ته‌نگیه‌وه
دێیت و ژنه‌كه‌ى تر‌ى نارده‌وه ماڵى خۆى.
دڵسۆزانى نیشتیمان له‌و رۆژگارانه‌دا كه ته‌نها
له خوێن و فرمێسك و ئاره‌قه‌ى ماندوو بوون و برسێتى
و شه‌ونخونى زیاتر به دى نه‌ئه‌كرا له‌و رۆژانه‌دا
رۆڵه‌كانى ئێوه هه‌وڵى سه‌رفرازى و ڕزگار كردنى
ئه‌م میلله‌ته‌یان خستبووه ئه‌ستۆ ئه‌و كاتانه
كه‌سیان به ته‌ماى پله‌و پایه‌و كۆشك و ته‌لار نه‌بوون
ئێستاش ته‌نها رۆڵه‌كانى ئێوه خه‌م خۆر‌و پارێزه‌رى
ده‌ستكه‌وته‌كانن با به هه‌موومانه‌وه نه‌یه‌ڵین
به‌رهه‌مى خوێن و ڕه‌نج و ماندو بوونى جگه‌ر گۆشه‌كانمان
دوژمنان پێى شاد ببنه‌وه با نه‌یه‌ڵین جاریكى تر‌ى
ئاسكى ئاواته‌كانمان به‌ر قه‌پاڵى دوژمنان بكه‌ویت
دڵنیاش بن ئه‌وه‌ى به ئێوه‌و جگه‌ر كۆشه‌كانتان
كراوه و هاتوه‌ته دى ته‌نها به ئێوه ئه‌پارێزرێت
چونكه ئه‌وه‌ى به شتێكه‌وه ماندوو نه‌بێت هه‌رگیز
به ته‌نگیوه نایه‌ت ئێوه ئاره‌قه‌و خوێنتان ڕشتووه
بۆ ئه‌و به‌رهه‌م و دستكه‌وتانه بۆیه به ته‌نگیوه
دێن به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌تان هیچ خه‌سارێك ناكه‌ن
چونكه ئاره‌قه و خوێنیان بۆ نه‌ڕشتووه قه‌درى
زێڕیش لاى زه‌ڕه‌نگه‌ره.
|